توێژینەوەیەکی زانستی نوێ دەریدەخات کە هەستکردن بە خەمۆکی سەرچاوەیە بۆ سەرکەوتن و خۆشی و ئاسوودەبوون.
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێی زانکۆی “نیو ساوس ویڵز” کە لە پێگەی ئێم بی سی بڵاوکراوەتەوە، هەستکردن بە خەمۆکی حاڵەتێکی میزاجی خراپە و کاریگەری لەسەر تەندروستی هەیە، بەڵام دواتر دەبێتە هۆی دڵخۆش بوون و سەرکەوتنی گەورە.
لەو بارەیەوە پسپۆڕانی توێژینەوەکە دەڵێن “تێکچوونی میزاج بەشێوەیەکی خراپ ڕەنگە نیشانەیەکی بێت یان ئاگادارکردنەوە بێت بۆ لەش و مێشک، چونکە وادەکات ئەو کەسە زیاتر بیربکاتەوە و بەهۆش بێتەوە و کاردانەوەی هەبێت و کێشەکان بکات، تا لەو بارە ناخۆشە بێتە دەرەوە، واتە باشتر بیردەکاتەوە و سەرنج دەدات”.
هاوکات باس لەوەش دەکرێت هەستە سلبیەکان وەک ترس و توڕەی و شەرمەزاری و جۆرەکانی سوودی هەیە بۆ مرۆڤ، دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو کەسە باشتر تێگەیشتنی هەبێت و بوێرانە لە ساتە ناخۆش و مەترسیدارەکان ڕووبەڕوو بێتەوە، واتە تێدەگات و باشتر و بوێرانە هەنگاوی نوێ دەنێیت.
لەلایەکی دیکەوە پسپۆڕان ئاماژە بەوەش دەکەن کە هەستکردن بە توڕەی دەبێتە هۆی باشترکردنی کردارەکانی مێشک، چونکە لەکاتی تورەیدا هەموو هەوڵێک دەدات مرۆڤ و دوو هێندە بیردەکاتەوە بۆ ئەوەی وەڵامەکان بداتەوە بەشێوەیەکی دروست تا چواردەوری بڕوا پێ بهێنێت.