
1-پێنج خولەك دوای هەستان لەخەو مرۆڤ %90 ئەو خەونەی بینوێتی لەبیری دەكات و دوای تەنها 10 خولەك %10 ئەو خەونەی بینیویەتی بیری دەمێنێت.
2-هەموو مرۆڤەكان خەون دەبینن تەنانەت منداڵەكانیش خەون دەبینن، بەڵام كاتێك مرۆڤ لە دۆخێكی دەرونی نا ئارامدا بێت ئەوە مرۆڤ كەم خەون دەبینێت .
3-كاتێك مرۆڤ خەون دەبینێت هەمان ئەو ڕوخسارانە دەبینێتەوە كە ڕۆژانە بینیونی ،مێشكی مرۆڤ ناتوانێت شێوەی ڕوخساری جیاواز دروست بكات ،مرۆڤ لەماوەی تەمەنیدا ژمارەیەكی زۆر ڕوخساری جیاواز دەبینێت ،لەبەر ئەوە ئاساییە ئەگەر ڕوخساری جیاواز كە نەیاناسیت لەخەونەكانتا بیانبینیت.
4-%12ی مرۆڤەكان ئەو خەونانەی دەیبینن ڕەنگیان ڕەش و سپیە ،توێژینەوە نوێكان ئەوەیلان ئاشكرا كردوە داهێنانە نوێكان وەك مۆبایل و سینەما و تەلەفیزۆن هۆكار بوون بۆئەوەی ڕەنگی خەوەكانی مرۆڤیش بگۆڕێت بە ڕەنگاو ڕەنگ.
5-كاتێك خەون دەبینن بەیەك شتەوە بەبەردەوامی ئەوە مانای تایبەتی هەیە چونكە زۆر جار خەونەكان هێما و مانای دیكەیان هەیە جیاواز لەوەی مرۆڤ دەیانبینێت.
6-هەندێكجار مرۆڤ لەهەر دۆخێكی دەرونیدا بێت ئەوە جۆرێك خەونی تایبەت بەو بارە دەرونیەی خۆی دەبینێت،واتە كاتێك مرۆڤ بیری كەسێك بكات و ئارەزووی بینینی بكات ئەوە ڕەنگە لە خەونیدا بیبینێت یان كاتێك خوێندكار لە كاتی تاقیكردنەوەدایە ڕەنگە لەو ماوەیەدا زۆر خەون بە هۆڵی تاقیكردنەوە و مامۆستاكانیەوە ببینێت.
7-مرۆڤ لەماوەی خەوتنیدا ماوەی یەك بۆ دوو كاتژمێر خەون دەبینێت و بەمەش ڕەنگە ژمارەی خەونەكانی بگاتە 7 بۆ 8 خەون لە شەوێكدا.
8-ئاژەڵەكانیش خەون دەبینن ، ئەنجامەكانی توێژینەوەیەكی نوێ ئەوەی سەلماندوە كە ئاژەڵەیش هاوشێوەی مرۆڤەكان خەون دەبینن.
9-كاتێك مرۆڤ خەوتوە و گوێی لە دەنگێك بێت ئەوە هەندێكجار مێشك ئەو دەنگەی بیستویەتی لەگەڵ خەونەكەی كە دەیبینێت تێكەڵاوی بكات و مرۆڤ وا هەست بكات كە ئەو دەنگەی بیستویەتی لە خەونیدا بوە.
10-ئەو خەونانەی پیاوان دەیانبینن جیاوازە لەو خەونانەی خانمان دەیانبینن،%70 ی خەونی پیاوان بەو كەسایەتیانەوەیە كە كاریگەری هەیە لەسەریان و و زۆری خەونی پیاوان شەڕەنگێزانەیە و بەڵام خەونی خانمان جیاوازە لە خەونەكانی پیاوان.
سەرچاوە:.thaqafnafsak