پریانكا چوپرا خانمه ئه‌كته‌ری شۆخ و شه‌نگی بۆلیود به ده‌نگدانی 10 ملیۆن كه‌س توانی نازناوی وروژێنه‌رترین ژن له ئاسیا به‌دست بێنێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپرسییه‌كی هه‌فته‌نامه‌ی “UK-based Eastern Eye”ی به‌ریتانی كه ساڵانه ئه‌نجامی ده‌دات، پریانكا چوپرا خانمه ئه‌كته‌ری شۆخ و شه‌نگی بۆلیود توانی نازناوی وروژێنه‌رترین ژن له ئاسیا بۆ ساڵی 2014 به‌ده‌ست بێنێته‌وه دوای ئه‌وه ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن كاترینا كیفی ته‌مه‌ن 30 ساڵه‌وه نازناوه‌كه‌ی لێ سه‌ندرایه‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌سجاد نه‌زیر رۆژنامه‌نووس له گۆڤاری (showbiz)، به‌هێزی كه‌سایه‌تی و جوانی ناخ و جه‌سته‌ی و كاره خێرخوازییه‌كانی هۆكاربوون بۆ ئه‌وه‌ی ژنان زیاتر له پیاوان ده‌نگ بۆ پریانكا چوپرای ته‌مه‌ن 32 ساڵ بده‌ن و بیكه‌ن به وروژێنه‌رترین ژنی ئه‌مساڵ له ئاسیا.
ئه‌سجاد نه‌زیر وتی: “زیاد له 10 ملیۆن كه‌س به‌شداری راپرسییه‌كه‌یان كردووه و له‌ئێستادا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له هند و پاكستان، ناوی چوپرا زۆرترین گه‌ڕانی بۆ ده‌كرێت”.
له به‌رانبه‌ردا چوپرا سوپاسی Eastern Eyeی و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه ده‌نگیان پێداوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و نازناوه و ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌به‌رئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌نگیان پێداوه بۆیه نازناوه‌كه‌ی قبوڵ كردووه.