لاپەڕەی سەرەکی هەمەڕەنگهەواڵی هەمەڕەنگ زانایەكی لاتفی: مرۆڤ دەتوانێ‌ 150 ساڵ بژی بەو مەرجەی ژننەهێنێت

زانایەكی لاتفی: مرۆڤ دەتوانێ‌ 150 ساڵ بژی بەو مەرجەی ژننەهێنێت

0 تێبینییەکان 37 بینینەکان

Alex Zhavoronkovزانایەكی لاتفی رایگەیاند كە نهێنیەكی دۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی مرۆڤ هەتا تەمەنی 150 ساڵ بەلانی كەم بژی، ئەو نهێنەیەش بریتیە لەوەی كە ژننەهێنێ‌‌و خێزان پێكنەهێنێت‌و تادەتوانێ‌ دوركەوێتەوە لەپەیوەندیە سێكسییەكان. 

پرۆفیسۆر ئەلیكس جافورونكوف تەمەن 36 ساڵ رایگەیاند “لەراسیتدا من هەرگیز پلان بۆ مەرگ داناڕێژم، بەڵام بێگومان ناشتوانم تاسەر لەژیاندا بمێنمەوە، بەڵام ئەوەی دەمەوێت رونی بكەمەوە ئەوەیە كە دەتوانیت تەمەنی پێشبینیكراوی خۆت دیاری بكەیت ئەگەر شێوەیەكی تایبەتت لەژیان پەیڕەوكرد”. 

ئەلیكس جافورونكوف بەرپرسی دەزگای توێژینەوەی (Biogerontology Research)ە كە بارەگاكەی لەبەریتانیایە‌و پسپۆڕی جیهانیە لەبواری پیربون‌و توێژینەوەی پزیشكی. 

جافورونكوف لەگەڵ چەند زانایەكی دیكەدا كاری كردوە كە براوەی خەڵاتی نۆبڵن لەبواری درێژكردنەوەی تەمەنی پێشبینیكراو لەبارەی ئەم توێژینەوەی خۆشی گفتوگۆی لەگەڵ كردون‌و نهێنی زۆری تەمەنی مرۆڤ ئاشكرادەكات بەوەی كە ئەگەر مرۆڤ ژننەهێنێت‌و خێزان پێكنەهێنێت ئەوا دەتوانێ‌ تەمەنی مرۆڤ زیادبكات كە بەلانی كەمەوە بگاتە 150 ساڵ. 

لەكتێبە نوێكەیدا كەبەناوی (نەوەیەك هەمیشە گەنج) بڵاوی كردۆتەوە جافورونكوف رایدەگەیەنێت كە مرۆڤ دەتوانێت بەپەیڕەوكردنی ئەو ئامۆژگارییانە تەمەنی خۆی درێژبكاتەوە‌و بۆ ماوەیەكی زۆرتر بژی. 

ئەم زانا لاتفیە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە نهێنی تەمەندرێژی لەدوركەوتنەوە لەپەیوەندیە سێكسیەكان‌و ژنهێنان‌و خستنەوەی مناڵ خۆی دەنوێنێ‌ چونكە بەپێی قسەی ئەو ئەمانە توانای مرۆیی لەباردەبات‌و لاوازی دەكات. 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە