1
-كاتێك پیاو هەوڵبدات ڕای خۆی بسەپێنێت بەسەر ئەندامانی خێزانەكەیدا و هیچ نرخێك بۆ ڕای ئەندامانی خێزانەكەی دانەنێت ئەمە دەبێتە هۆی دروستكردنی كێشە.

2-هەندێك پیاو بڕوای وایە ئەگەر خۆشەویستی بۆ خێزانەكەی دەرببڕێت ئەوە نیشانەی لاوازیەتی ،بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە بۆچونێكی هەڵەیە و پێویستە پیاو خۆشەویستی بۆ خێزانەكەی دەرببڕێت بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوانیان هەموو كات بەهێزبێت .
3-زۆر لەخۆ ڕازی بونی پیاو دەبێتە هۆی ئەوەی ئافرەت هەست بەكەمی بكات و بۆ ئەوەش پێویستە هاوسەرەكان وەك دوو هاوڕێ و هاوژیان مامەڵە لەگەڵ یەك بكەن .
4-هەندێك كات بەهۆی سەرقاڵی كاركردنەوە هاوسەرەكان ناتوانن زۆر بەیەكەوە وەك پێویست كات بەسەر بەرن ئەمە خانمان بێزار دەكات ،بۆ ئەوەش پێویستە پیاو ئەوە لەبیر نەكات هاوسەرەكەشی پێویستی پێیەتی .
سەرچاوە: arrajol.
لەعەرەبیەوە:چراخان ئاسۆ