
ئاژانسی (یونایتد پرێس ئینتەرناشناڵ) لە زاری پڕۆفیسۆر لیفی ڕیتەر وتی” ڕۆژێک ژنێک سەردانی کردنم و پێی ڕاگەیاندم گوێەکم هیچ نابیستێت لێم پرسی بۆ؟ وتی پاش ئەوەی کە مێردەکەم ماچی گوێچکەی کردووم توشی ئەم ڕوداوە بووم”. لیفی ڕایگەیاند: باردۆخی کەڕبوونی ئەم ژنە شتێکی ناوازە نییە بەڵکو ٣٠ نەخۆشمان پێگەشتووە کە بەهۆی ماچی گوێچکەوە توشی کەڕی بوون کە منداڵ و گەورە و ژنو پیاوی تێدا بووە.
لیفی هۆکاری کەڕبوون بەهۆی ماچی گوێوە ڕون دەکاتەوە و دەڵێت: لەکاتی ماچکردنی گوێچکەکاندا بەتایبەتی لای منداڵ بڕێکی زۆری هەوای میکرۆباوی خۆی دەکات بە ناو گوێچکەدا و ئەمە وا دەکات بەستان بخاتە سەر ئێسقانێکی بچوک کەلەناو گوێچکەدا هەیە و پاشان دەبیتە هۆی وشکبوونەوەی ئەو شلەیەی کەلەناو گوێچکەدا هەیە دەبیتە هۆی کەڕبوون.
لیفی ڕایگەیاند: گەر نەخۆشەکە بە زووی بگاتە بۆ نەخۆشخانە ئەوا دەتوانرێت بەهۆی دەرزی تایبتەوە ئەو شلەیەی ناو گوێچکەی بۆ بگەرێنرێتەوە ئەویش بەهۆی دەرمانێکی نوێوە کە جاری لە ژێر توێژینەوەدایە.
زۆرجار منداڵان توشی ئەم بارودۆخە دەبن کاتێک لە لایەن گەورەکانەوە بە شێوەیەکی لەپڕ ماچی گوێچکەکانیان دەکرێت، ڕەنگە دایک و باوکەکە پاش چەند ساڵێک بزانن کە منداڵەکانیان کەڕ بووە، یاخود هۆکارەکانی کەڕبوون وەک فووکردن بە گوێچکەدا بە شێوەیەکی خێرا یاخود بەرکەوتنی ڕومەت بە لێدانێکی قورس یاخود دەنگێکی گەورە کە ئەمانەش دەبنە هۆکاری کەڕی لای منداڵان یاخود گەورەکان.