بۆ ئەوەی ژیانت بە کامی دڵ خۆش بوێ و چێژی لێ ببیەت و ژیانت جیاواز بێت لەوانی دیکە، ئەوا ئەم شتانە بەر لە مردن ئەنجام بدە. ئەم شتانە ئەگەر سەیریان بکەیت شتانێکی ئاسانن بەڵام ژیانت دەگۆڕن و یارمەتیدەرت دەبن:
١. نیگەرانی ئەوە مەبە کە قەرزاریت.
٢. خۆشەویستە کۆنەکەت لەبیر بکە.
٣. هەوڵ مەدە داهاتت کۆنترۆڵ بکەیت.
٤. سەیری ئاوێنە بکە و بەبێ مەرج خۆتت خۆش بوێ.
٥. ئەگەر ڕقت لە ئیشەکەتە وازی لێبێنە.
٦. ئامانجی خۆت لە ژیاندا بدۆزەرەوە و بەتەواوی بۆی بژی.
٧. کراوە بە بۆ هەر چەشنە گۆڕانکارییەک.
٨. بڕوات بەوە هەبێت کە هەر شتێک لەجێی خۆی سەنگینە.
٩. هەست بە تاوان مەکە کاتێک لە پشووەکاندا قەڵەو دەبیت.
١٠. گەشت بکە بۆ ئەو شوێنەی بەردەوام بیری لێ دەکەیتەوە.
١١. دەست لە ڕابردووت هەڵگرە.
١٢. واز بێنە لەوەی کە خەڵک بگۆڕیت.
١٣. لە دەرەوەی خۆت بەدوای وەڵامدا مەگەڕێ.
١٤. بیر لەوە مەکەرەوە کە شتێکی هەڵەت ئەنجام داوە.
١٥. خۆت بە، خۆتێکی سەیروسەمەرە، شێتانە و جوان.
١٦. دوای دڵت بکەوە.
١٧. لەپێناو خۆشەویستیدا هەموو مەترسییەک ئەنجام بدە.
١٨. ڕەفزی نابێ و ناکرێ بکە.
١٩. جیهان بە جوان و شوێنێکی سەلامەت ببینە و شوێنەکەتت خۆش بوێ.
٢٠. هەمووان بە یەکسانی ببینە.
٢١. پێشوازی لە هەموو وانەکانی ژیان بکە و شتیان لێوە فێربە.
٢٢. بەهیوا و گەشبین بە لە بارودۆخە جیاوازەکاندا.
٢٣. لەپێناو بەهاکانتدا بژی.
٢٤. بەردەوام وا هەست بکە هەلی دیکەت بۆ دەڕەخسێت لە ژیاندا.
٢٥. لەگەڵ دنیادا یاریی خۆت بکە.