توێژەرانى دەروونناسیی و پسپۆڕانى منداڵ هۆشدارى دەدەن بە دایکان و باوکان لە ئاست مەترسییەکانى نواندنى توندوتیژی بەرامبەر بە منداڵ و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لێدانى منداڵ، ڕووبەڕووی چەندین گرفتى دەروونیی و جەستەیی دەکاتەوە. لەوانەش:
• لێدانی منداڵ کارى ڕژێنەکانى لەشی تێکدەدات و ڕەنگە ڕژێنەکانى تووشی نەخۆشیی درێژخایەن بکات.
• دەبێتە هۆی تۆقاندنى منداڵ و ڕاچڵەکینی شەوانە.
• بوورانەوەى منداڵ.
• درەنگ فێربوونی قسەکردن و دواتریش دروستبوونی گرفت لە قسەکردن و زمانیدا.
• میز بەخۆداکردن.
• دڵەڕاوکێ و خەمۆکیی.
• منداڵەکە لە داهاتوودا کەسێکی لاواز و خۆ بەکەمزانى لێبەرهەمدێت.
• کەسایەتییەکی ناجێگیری دەبێت و تواناى بڕیاردانى نابێت.
• لە تەمەنى لاوێتیدا ناتوانێت تێکەڵ بە کۆمەڵ ببێت و کەسێکی گۆشەگیر دەبێت.
• وا لە منداڵ دەکات کەسایەتییەکی توندوتیژ و تووڕەی هەبێت.
• دوور نییە تووشی ئیفلیجی و پەککەوتنى کۆئەندامى دەمارى نەکات.
• پسپۆڕان دەڵێن لە هەندێک حاڵەتدا ڕەنگە لێدانێکی کەمیش ببێتە هۆی گیان لەدەستدانى منداڵ.