پتەوی پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان لەنێوان مرۆڤەكاندا هۆكارە بۆ هەستكردن بە بەختەوەری و ئارامی و ئەمەش وادەكات مرۆڤ لە كارەكانی ڕۆژانەیدا سەركەوتوو بێت ، چەند هەنگاوێك بەسە بۆ ئەوەی پەیوەندیەكانت لەگەڵ ئەو كەسانە پتەو بكەیت و كەسێكی خۆشەویست بیت :
1-بارودۆخی ناو خێزانەكەو هەرچۆنێكە هەوڵبدە كاتێك دێتە دەرەوە بۆناو خەڵكی دیكە هەموو كات بزە لەسەر لێوەكانت بێت ، بەتایبەت كاتێك كەسێكی نوێ دەناسیت هەوڵبدە بەخەندەوە قسەی لەگەڵ بكەیت بۆ ئەوەی وێنەیەكی باشی خۆت لای ئەو كەسە جێبهێڵیت كە بۆ یەكەم جار دەیناسیت.
2-بۆ ئەوەی هەموو كات لە هاوڕێكانتەوە نزیك بیت ئەوە، جار بەجار بە نامەیەك بەسەریان بكەرەوە و پەیوەندیان پێوە بكە ئەمە هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی هەست بە نزیكی بكەیت لێیانەوە بەشێوەیەكی بەردەوام .
3-بەشداری خۆشی و ناخۆشی كەسە نزیكەكانت بە.
4-هەوڵبدە یارمەتی هاوڕێكانت بدەیت بۆ چارسەری كێشەكانیان .
5-كاتێك یەكێك لەهاوڕێكانت كارێكی باش دەكەن ئەوە هەوڵبدە وەسفی چاكەی ئەو ئیشە بكەیت كە ئەو كردویەتی هەتا هەست بەوە بكات كە تۆ پشتگیری لێدەكەیت .
6-میوانداری هاوڕێ و كەسە نزیكەكانت بكە بۆئەوەی پەیوەندی نێوانتان بەهێزتر بێت و ئاگاداری كێشەكانی یەكتربن.
7-هیچكات خۆت بە گەورەتر مەزانە لە خەڵك و كەسێكی خاكی و ساددەبە.
8-دوور بكەورەوە لەباسكردنی خراپەی هەموو كەسێك ، هیچ كەسێك بێ كەموكوڕی نیە .
9-هەمووكات بە باشە باسی خەڵك بكە و دوور بكەوەرەوە لە باسكردنی خراپەی هەموو كەسێك .
10-كاتێك گفتوگۆ لەگەڵ كەسێك دەكەیت و كارێكی دیكە بۆت هاتە پێشەوە و ویستت ئەو جێگایە جێبهێڵیت ئەوە هەوڵبدە دوور بكەوتەوە لەتەماشاكردنی كاتژمێركەت چونكە ئەمە ڕەفتارێكی نەشیاوە .
سەرچاوە: http://majalatouki.com/