وه‌ك ده‌زانرێت، سروشتى هه‌موو كچێك له‌يه‌كترى ناچێت و جۆرى بيركردنه‌وه‌يان له‌يه‌كتر جيايه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندين رێگا هه‌ن يارمه‌تيده‌رن بۆ گۆڕينى بۆچوونيان تا بتوانى سه‌رنجيان رابكێشن.
ماڵپه‌ڕى (Onlymyhealth) بابه‌تێكى سه‌رنجڕاكێشى له‌وباره‌يه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه تێدا ئاماژه‌ى به‌چه‌ندين خاڵ كردووه كه ده‌بێته هۆى گۆڕين بۆچوونى كچان كه ده‌كرێ به‌كورتى ئاماژه به هه‌ريه‌كه‌يان بده‌ين:
- هه‌وڵبده ببيته باش‌ترين هاورێبه بۆى، به‌جۆرێك به‌رده‌وام له‌گه‌ڵى بيت و كاتێك قسه ده‌كات به باشى گوێى بۆ رادێرى و به‌گرنگييه‌وه لهقسهكانييهوه بڕوانيت.
- له‌ساته ناخۆشه‌كاندا هه‌وڵبده نزيك ببيتهوه لێى و به‌ته‌نها جێى نه‌هێڵى، به‌تايبه‌تى ئه‌گه‌ر بينيت به‌ته‌نها دانيشتووه، ته‌نها به‌لايدا تێپهڕنهبيت و سه‌لامێك بكه‌يت، به‌ڵكو بچۆره پێشه‌وه‌و هه‌وڵبده زياتر گفتوگۆى له‌گه‌ڵدا بكه‌يت.
- ئه‌گه‌ر خۆشت ده‌وێت، هه‌وڵبده سنوورێك بۆ ئيره‌يى دابنێ، روونتره بڵێن ئه‌وه‌نده ئيره‌يى پێمهبه كه ببێته هۆى ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى سۆزداريتان كاڵ ببيتهوه.
- نهێنييه‌كانى ژيانى به‌گرنگ وه‌رگره و بيانپارێزه، چونكه ئه‌مه يه‌كێكه له‌گرنگترين ئه‌و خاڵانه‌ى كه په‌يوه‌ندى سۆزدارى له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت و متمانه‌ى نێوانتان به‌هێزتر ده‌كات.
- هه‌ندێكجار دووربكه‌وه لێى، چونكه زۆرجاربهردهوامى پێكه‌وه‌بوون، وا ده‌كات هه‌ست به گرنگى بوونت نه‌كات، به‌ڵام كاتێك دوور دهكهويتهوه، گرنگى تۆى بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ست ده‌كات تۆ كه‌سێكى كاريگه‌رى لهژيانى ئه‌ودا.
- تا ده‌توانى راستگۆبه له‌گه‌ڵى، ئه‌مه له‌گرنگترين ئه‌و خهسڵهتانهيه كه خانمان به‌دوايدا وێڵن.
- ئاراميت ون نه‌كه‌يت، چونكه خانمان حه‌زيان بهپياوى له‌سه‌رخۆ و بيريار هه‌يه، بهواتايهكى ديكه، ئه‌وه‌نده خێرا مه‌به لهبڕيارداندا و هه‌وڵده پێشوه‌خته بير له هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بكه‌ره‌وه ئينجا بڕيارى ته‌ندروست بده.
- زۆر گرنگه بزانيت هاوڕيهتى كێ ده‌كه‌يت، چونكه خانمان بهلايهنهوه گرنگه بزانن پياوان چۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن و ره‌فتارى كام هاوڕێ كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌رت هه‌يه.
- رێز له هه‌موو كه‌سێك بگره، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى بۆچوونيان له‌گه‌ڵ تۆش جيايه و يه‌كترى ناگرێته‌وه، چونكه خانمان كه‌سانى به‌ڕێزيان خۆش ده‌وێت، هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌م جۆره كه‌سانه نرخى مرۆڤ ده‌زانن.
- ئه‌گه‌ر ده‌زانيت په‌يوه‌ندييه‌كى راسته‌قينه‌ى سۆزدارى له‌نێوانتاندا هه‌يه، كارێكى وابكه كاتێك كه تۆى له‌گه‌ڵدابێت، هه‌ست به‌هيچ دوو دڵييه‌ك و ترسێك نه‌كات.
هه‌موو ئه‌و كردارانه‌ى باسمانكرد ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كچان بۆچوونيان له‌باره‌ته‌وه بگۆڕێت، و بيركردنهوهيهكى ئهرينێان له‌به‌رامبه‌رت هه‌بێت، كه‌سێكى تايبه‌ت دهربكهويت و پێگه‌يه‌كى تايبه‌ت لهدڵياندا تۆمار بكه‌يت.