
میا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام كۆپییه‌ك له‌و نامه‌یه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه بۆی هاتوه و داوای لێكردوه به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی زۆر و خه‌یاڵی به‌شداری له‌كارێكی نوێ‌دا بكات، ئه‌ویش سكرینی نامه‌كه‌ی كردوه و پیشانی هه‌وادارانی داوه.
مایا ده‌ڵێت: “ئه‌م نامه‌یه‌م له به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیایه‌كی دیاری فیلمه سێكسییه‌كانه‌وه بۆ هاتوه كه 4 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كارم له‌گه‌ڵ ده‌كرد، ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن ته‌نها ئه‌وه‌یه ئاسته‌نگ بخه‌نه به‌رده‌مم تا بهرهم پێش نه‌چم، ئه‌مه ئه‌و رێگایه‌یه كه ئه‌و خه‌ڵكه قێزه‌ونه منی پێ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن.”
میا زیاتری نوسیویه‌تی و وتویه‌تی: “ژماره‌ی ئه‌و كاتانه‌ی كه تیایدا هه‌ستم به په‌شیمانی و حه‌یاچون و سوكایه‌تی سه‌باره‌ت به كاری پیشه‌سازیی سێكسی كردوه، ئه‌وه‌نده زۆرن كه ناژمێردرێن، كه‌چی ئه‌وان هێشتا واده‌زانن پاره هه‌موو شتێكه یان ئه‌وه‌نده گرنگه به‌لامه‌وه دیسان ده‌چمه‌وه سه‌ر ئه‌و كاره، به‌ڵام هه‌رگیز چاو به بڕیاره‌كه‌مدا ناخشێنمهوه”.
ئه‌و خانمه پۆڕن ستاره به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌به ده‌ڵێت كه تێكه‌ڵبونی له‌گه‌ڵ كاری فیلمی سێكسی كاتێك بووه كه ته‌مه‌نی 21 ساڵ بووه، “ئه‌و كاره ژیانی وێران كردم، به‌ڵام له خۆشبه‌ختیم توانیم وازی لێ بهێنم و له‌ژیان به‌رده‌وام بم و نامه‌وێت ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره بكه‌مه‌وه”.
له وه‌ڵامه‌كه‌یدا بۆ ئه‌و نامه‌یه‌كی كه بۆی هاتوه، میا خه‌لیفه نوسیویه‌تی: “ئه‌گه‌ر له زبڵدانیشدا بژیم و له برسیشدا بمرم، ئۆفه‌ره‌كه‌ت ره‌تده‌كه‌مه‌وه و جارێكی تریش نامه‌م بۆ مه‌نێره”.
میا خه‌لیفه-ی به ره‌چه‌ڵه‌ك لوبنانی نزیكه‌ی دوو ساڵه وازی له‌كاری فیلمی سێكسی هێناوه و وتویه‌تی به‌هۆی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی چه‌ندین كچی بێ ئه‌زمون بۆ ناوه‌نده‌كه واز له‌و كاره ده‌هێنێت، ماوه‌ی ساڵێكیشه چوه‌ته بوارێكی نوێ و وه‌ك شرۆڤه‌كاری وه‌رزشی كار ده‌كات.