توێژینەوە زانستیەکان کە لەلایەن شارەزایانی بواری زانستی دەروونیەوە ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە گفتوگۆکردن و قسەکردن لەگەڵ کەسێک و متمانە بەدەستهێنان بۆ بیروڕاکانت %7 پەیوەندی بە وشەکانتەوە هەیە %38 بەشێوازی دەنگەوە و چۆنێتی دەربڕینی، لە %55 زمانی جەستەت ڕۆڵدەبینێت، هەر بەو هۆیەشەوە هەندێک ڕەفتار و کرداری جەستەیی زیانی سلبی هەیە و دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی متمانەی تۆ.
بۆ ئەوەی لەکاتی گفتوگۆکردندا متمانەت بەهێز بێت، دەبێت هەوڵبدەیت ئەم حەوت هەڵەیە ئەنجام نەدەیت لە کردارەکانتدا.
1-کاتێک بەرامبەر کەسێک دەدوێیت، ئاگاداری نیگای چاوەکانت بەو تەرکیز بخەرە سەر کەسی بەرامبەر، سەیرکردنی تۆ بۆ جێگایەکی تر دەچێتە باری بێ ڕێزیەوە و متمانەی تۆ دەدۆڕێت و بڕوا بە قسەکانت ناکرێت.
2-شێوازی وەستان و جوڵەی لەشی تۆ، هۆکارێکە بۆ دەرخستنی کەسایەتی تۆ و متمانەکردن بە قسەکانت لەلایەن کەسی بەرامبەرەوە.
3-بایەخنەدان بەشێواز و دەربڕینی ڕووخسارت لەکاتی گفتوگۆکردندا، هۆکارێکی سەرەکیە بۆ نەمانی متمانە، واتە چۆن پێدەکەنیت لە چ کاتێکدا چۆن وادەکەیت توڕەیی ناخت بەسەر دەموچاوتدا زاڵنەبێت، هەموو ئەمانە کاریگەری هەیە.
4-شێوازی تەوقەکردن لەگەڵ کەسی بەرامبەر، کاریگەری لەسەر متمانەی تۆ هەیە لەلای کەسی دووەم، ڕەنگە بە هێزێکی زۆرەوە تەوقەکردن هێما بێت بۆ ڕق یان دوژمنایەتی و کەسی بەرامبەر بەو شێوەیە تێبگات.
5-کردنەوە و داخستنی لەپی دەستەکانت زۆر کاریگەری لەسەر متمانەی تۆ هەیە، داخستن و توندکردنی هەردوو دەست و هێنانی بۆ پێشەوە، هێمای داخراوی و کۆتاییهێنان بە قسە یان گرنگی نەدان بە قسەکانی کەسی بەرامبەر دەبەخشێت، ڕەنگە مەبەستی تۆ وانەبێت، بەڵام هەستەکانی کەسی دووەم واتێدەگات.
6-سەیرکردنی ئاسمان یان سەرەوە لەبەردەم کۆمەڵە کەسێکدا، هێمایە بۆ بێ هێزی و لاوازی کەسایەتی تۆ و نەبوونی متمانە بەخۆبوون.
7-قەبارەی نێوانی خۆت و ئەو کەسەی گفتوگۆ دەکەن، چونکە ئەگەر ئەوە نێوەندە زۆر بێت نائاسوودەیی دروست دەبێت و متمانە لاواز دەبێت گرنگی ئەو بابەتە کەم دەبێتەوە کە گفتوگۆی لەسەر دەکەن.