نوام چۆمسكی
لەعەرەبییەوە: گه‌یلان عه‌باس
بیرمه‌ندی ئه‌مەریكی (نوام چۆمسكی) به لیستێك 10 خاڵی خستوه‌ته‌ڕو، وه‌ك ستراتیژی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ چۆنیه‌تی كۆنتڕۆڵكردنی هزرو بیركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌كۆمه‌ڵگادا، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و میدیاوه، له‌پێناو خزمه‌تكردن به ئه‌جێندایه‌كی سیاسی یاخود له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و پاراستن و مانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدا. چۆمسكی ده‌ڵێت “مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی كه له راگه‌یاندنه‌كاندا ده‌گوترێت راست بێت، ناكرێت وه‌ك حه‌قیقه‌تێكی ره‌هاش ته‌ماشای زانیاریه‌كانیان بكرێت، چونكه هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتداران به‌هۆی میدیاوه بهئامرازی ریكلام و بانگه‌شه‌ی ناراست ئه‌جێنداو پلانه راسته‌قینه‌كان خۆیان ده‌شارنه‌وه و دیوێكی دیكه‌ی روداوه‌كان به هاوڵاتیان پیشان ده‌ده‌ن”.
چۆمسكی له‌م نوسینه‌دا پشتی به‌ستوه به به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی كه مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 1979، كه دواتر له ساڵی 1986دا بڵاوكراوه‌ته‌وه. به ناونیشانی (چهككه بێده‌نگه‌كان بۆ جه‌نگێكی له‌سه‌ر خۆ -الاسلحه الصامته للحروب الهادئه). ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه ئاماژه‌یه بۆ چۆنییه‌تی كۆنتڕۆڵكردن و رام كردنی هه‌ڵسوكه‌وتی تاك و گشتی كۆمه‌ڵگا له رێگای دامه‌زراوه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه.
1. ستراتیژی سه‌رنج راكێشان و یاری پێكردن distractionThe strategy of
یه‌كێك له ره‌گه‌زه سه‌ره‌كیه‌كانی كۆنتڕۆڵكردنی كۆمه‌ڵگا له‌رێی میدیاوه، بریتییه له گرتنه‌به‌ری ئه‌م جۆره ستراتیژه. ئه‌مه‌ش به ئاراسته‌ی گۆڕینی رای گشتی له‌سه‌ر بابه‌ت و كێشه‌و گۆڕانكارییه راسته‌قینه‌كانی كۆمه‌ڵگا، كه ده‌سته‌بژێری سیاسی و ئابوری ده‌یانخولقێنن، به سه‌رنج راكێشانیان بۆ بابه‌تگه‌لێكی لاوه‌كی. ئه‌م ستراتیژه پشت ده‌به‌ستێت به كۆمه‌ڵێك ته‌كنیك و میكانیزمی جیاواز و داتا‌و زانیاری بێ كه‌ڵك و ناڕاست، بۆ به‌لاڕێدابردن و فریودانی كۆمه‌ڵگا به‌و ئاراستیه‌ی كه ده‌سه‌ڵات ده‌یخوازێت.
واته ئه‌وه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه و ته‌رویجی پێده‌ده‌ن، هۆكاره بۆ دورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له گه‌یشتنیان به راستی، له به‌رامبه‌ردا جۆرێك له رۆشنبیری ساخته ده‌گه‌یه‌نن به وه‌رگر كه ته‌نها خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجی كه‌سانی خاوه‌ن پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئابوری و سیاسی ده‌كات.
ئه‌ركێكی دیكه‌ی ئه‌م ستراتیژه خۆی دهبینێتهوهله رێگهگرتنله هاوڵاتیان بۆ ده‌ست راگه‌یشتنیان به زانیارییه پێویستیهكانیبواری (ئابوری، ته‌كنه‌لۆژی، سایكۆلۆژی، بایلۆژی، ژمێریاری…)، چونكه ئه‌م هه‌نگاوه مه‌ترسی راسته‌وخۆ بۆ لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌خولقێنێت.
“هه‌وڵبده هه‌میشه رای گشتی په‌رش و بڵاو بكه‌یته‌وه دوریانبخهیتهوه له‌حه‌قیقه‌تی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و قه‌یرانه سیاسیه‌كان، به‌جۆرێك سه‌رنجی هاوڵاتیان رابكێشیت بۆ گرنگی پێدان به بابه‌ت گه‌لێكی بێ بایه‌خ، سه‌رقاڵیان بكه‌یت به چه‌ند بابه‌تێكی لاوه‌كی كه هیچ كاریگه‌ریه‌كی راسته‌قینه‌یان نه‌بێت. “دواجار” جه‌ماوه‌ر (سه‌رقاڵ، سه‌رقاڵ، سه‌رقاڵ) بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك كه هیچ كاتیان نه‌مێنێت بۆ بیركردنه‌وه و نه‌زانن سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان له‌كوێوه ئاراسته ده‌گرێت. ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه‌بیر بكه‌نه‌وه له گه‌ڕانه‌وه بۆ ئاستی ژیانی نێو كێلگه‌كان و تێكه‌ڵ بونه‌وه به ئاژه‌ڵه‌كان”. (الاسلحه الصامته لخوچ الحروب الهادئه)
2. ستراتیژی كێشه بخولقێنه.. دواتر چاره‌سه‌ری بۆ بخهرهڕو Create problems, then offer solutions
ئه‌م جۆره ستراتیژه به‌پرۆسه‌ی (reaction) كاردانه‌وه‌ش ناوده‌برێت، پێك دێت له (كێشه و په‌رچه‌كردار و چاره‌سه‌ر). سه‌ره‌تای ئه‌م ستراتیژه خۆی ده‌بینێته‌وه له دروستكردنی كێشه یاخود هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، دواتر گه‌وره‌كردن و پیشاندانی مه‌ترسی كێشه‌كه له میدیادا، تاوه‌كو كاردانه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت. ئه‌مه‌ش پره‌نسیپی سه‌ره‌كی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م ستراتیژه‌یه، به‌جۆرێك لێره‌وه هاوڵاتیان داواده‌كه‌ن كه رێگاچاره‌ی خێرا بگیرێته‌به‌ر به‌و جۆره‌ی ئه‌وان قبوڵی ده‌كه‌ن و ده‌سه‌ڵاتیش خواستی بۆی هه‌یه. وه‌ك نمونه‌ی پیشاندانی رێوشوێنی ئاسانكاری بۆ بڵاوبونه‌وه و ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی توندوتیژیی له ناوچه پێشكه‌وتوه‌كاندا، یاخود بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ئاماده‌سازی بۆ رێكخستنی هێرشێكی خوێناوی. ئه‌و پێشهاتانه دۆخێك دێننه گۆڕێ كه هاوڵاتیان ناچار ده‌كه‌ن بۆداواكاری چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌و پێویست، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی گرتنبهر و دانانی یاساگه‌لێكی ئه‌منی توند، ته‌نانه‌ت گه‌ر له‌سه‌ر حسابی ماف و ئازادییه كهسیهكانیشیان بێت. یاخود هێنانه گۆڕێی قه‌یرانێكی دارایی كه هاوڵاتیان ناچاربكات له‌پێناو به‌رپێگرتنی ئاسه‌واری قهیرانهكهدهستبهرداری به‌شێك له مافه كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان ببن.
3. ستراتیژی پله‌به‌ندیThe gradual strategy
بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنێكی نه‌خوازراو له كۆمه‌ڵگادا قبوڵ بكرێت، پێویسته به شێوازی پله‌به‌ندی پراكتیكی به به‌رده‌وامی هه‌نگاو به ههنگاوكاری بۆبكرێت، له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا. وه‌ك قبوڵكردنی پێكهاته جیاوازه‌كانی یه‌ك ره‌نگ له كراوه‌وه بۆ تۆخ تا داخراو، ئه‌م ئه‌ركه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر میدیا كه ئاستی نێگه‌تیڤی روداو و پێشهاته‌كان بچوك بكاته‌وه له‌و فه‌تره زه‌مه‌نییه‌دا.
ئه‌م رێگایه تاقیكرایه‌وه له سه‌پاندنی ره‌گه‌زه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه نوێیه‌كانی سیستمی (نیولیبرالیزم) له ماوه‌ی ساڵانی هه‌شتاو نه‌وه‌ده‌كانی سه‌دده‌ی رابردودا، كه چه‌ندین گۆڕانكاری بونیادی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئاڵۆزی به‌دوای خۆیدا هێنا،له نمونه‌ی: زیادبونیههژاری و بێكاری به‌رده‌وام، لاوازی ژێرخان، ئابورییه‌كی فشه‌ڵ و ناهاوسه‌نگ، قه‌یرانی دارای، كه‌می موچه‌كه ژیانێكی شایسته بۆ هاوڵاتی ناهێنێته گۆڕێ، سیسته‌می ناناوه‌ندێتی ئیداری … ئه‌مانه نمونه‌ی چه‌ند گۆرانكارییه‌ك بون به پله‌به‌ندی، خۆ ئه‌گه‌ر به‌یه‌كجار بهاتنایه‌ته ئاراوه‌و زومی میدیاكان رۆڵی له بچوككردنهوهیاندا نه‌گێرایه، دور نه‌بو شۆرشێكی جه‌ماوه‌ری به‌دوای خۆیاندا نه‌هێنن.
4. ستراتیژی دواخستن The strategy ofdeferring
پێشی ده‌گوترێت ستراتیژی یاریكردن به كات، ئه‌م ستراتیژه رێگایه‌كی دیكه‌یه له‌پێناو وه‌رگرتن و قبوڵكردنی بریاره نه‌خوازراوه‌كانی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، به‌جۆرێك كه ده‌سه‌ڵات پێشنیازێك ده‌خاته رومیدیاش له‌به‌رژه‌وه‌ندی سوددی گشتی خوێندنه‌وه‌و وه‌رگێرانی بۆ ده‌كات، به‌و پێیه‌ی كه ئه‌گه‌ر ده‌وایه‌كی ئازار به‌خشیش بێت به‌ڵام پێویسته بۆ ئایندهی هه‌موان. ئه‌م جۆره ستراتیژه پێویستی به‌ره‌زامه‌ندی هاونیشتیمانیان هه‌یه له ئێستادا، بۆ پراكتیك كردنی ئامانج و پرۆژه گه‌لێكی دیاریكراو له داهاتودا.
هه‌میشه هاوڵاتیان جۆرێك له ره‌زامه‌ندییان تێدایه بۆ قبوڵكردنی بریاره‌كانی داهاتو، وه‌ك قبوڵكردنیان له ساته‌وه‌ختی ئێستادا، چونكهبۆ مرۆڤ ئه‌گه‌ری قبوڵكردنی قوربانیدان له‌ئاینده، هه‌رده‌م ئاسانتره له قبوڵكردنی قوربانیه‌ك له كاتی ئێستادا. له لایه‌كی دیكه‌وه به‌م هه‌نگاوه له ئێستاداكهمترین توانا ده‌خرێته‌كار، دوهمینیش هه‌میشه لای هاوڵاتیان هاوكێشه‌یه‌ك هه‌یه پێی وایه شته‌كانی سبه‌ینێ لهوانهیئهمرۆ باشتر ده‌بن. به‌م جۆره ئاماده‌سازیكردن بۆ بریاره‌كان، واتهچانسی خۆ لادان له ئاستی قوربانیدانی له داهاتودا زیاد ده‌كات. له بهرامبهردابه تێپه‌ركردنی كات میدیاكان جۆرێك له هه‌ستی راهاتن بۆ تاك ده‌خولقێنن،تا ئاستی تهواوگونجاندن له‌گه‌ڵ بریاره‌كان دروست ده‌بێت، لێره‌وه هاوڵاتیان ره‌زامه‌ند ده‌بن له‌سه‌ر رێوشوێنی گۆرانكاری، دواترخۆبهدهستهوه دانی ئه‌و پێشهاتانه‌ش كه له‌كاتی جێبه‌جێكردندا دێنه گۆڕێ.
5. ستراتیژی بانگه‌شه بۆ جه‌ماوه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی منداڵێكی بچوك بنGo to the public as a little child
ئامانجی ئه‌م ستراتیژه بریتیه له بچوككردنه‌وه‌ی بینه‌ر و وه‌رگر، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی زمانی تێكگه‌یشتنی منداڵان. به‌هۆی ریكلام و پروپاگه‌نده‌كان كه به‌رده‌وام ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌كرێن. به بهكارهێنانیگوزارشت و پاساو ته‌شویقی سادده، ئه‌مه‌ش ئه‌و لایه‌نه‌یه كه به‌تایبه‌ت كارده‌كاته سه‌ر هزری منداڵان.ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له گوزارشته میدیاییه‌كان به راده‌یه‌ك ساده ده‌كرێنه‌وه كه ته‌واو سیمایی منداڵانه‌یان بۆ ته‌واوی وه‌رگران پێوه دیاره. وه‌ك بڵێی ته‌واوی وه‌رگره‌كان منداڵێكی بچوكن یاخود كێشه‌ی عه‌قڵی و زیهنیان هه‌یه.
ئامانج له‌م ستراتیژه بریتییه له فێڵكردن له بینای ته‌ماشاكه‌ران و بیسه‌ران و به‌لاڕێدابردنیان. چونكه كاركردنه سه‌ر منداڵان له قۆناغی گه‌شه‌كردنی عه‌قڵی و فكریدا بونه‌وه‌رێكی لاوازی موخاتهبهكراو دروست ده‌كات.به‌م جۆره هه‌ركات میدیا هه‌وڵیدا زیاتر بینه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا به‌رێت، هێنده‌ی تر راده‌ی پشت بهستنبهم رێكاره زیاد ده‌كات، بۆچی؟چونكه” ئه‌گه‌ر كه‌سێكمان دواند وه‌ك ئه‌وه‌ی كه منداڵێك بێت له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا، ده‌بینین له لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌وه په‌رچه‌كردارێك وه‌ك وه‌ڵام وه‌رده‌گرین كه خاڵییه له گشت هه‌ست و سۆزێكی فیكری و مه‌نتقی و زمانی ره‌خنه‌ی، به‌هه‌مان ئه‌م پێوه‌ره دوای ئه‌و گوتار‌و په‌یامه میدیایانه هه‌مان په‌رچه‌كرداری ئه‌و هاوڵاتیانه هه‌ست پێده‌كه‌ین، وه‌ك بڵێی منداڵێكی 12 ساڵ وه‌ڵامی په‌یامه میدیاییه‌كان ده‌داته‌وه، هێنده كاریگه‌ری له‌سه‌ر رای گشتی هاوڵاتیان به‌جێده‌مێنێت”. (الاسلحه الصامته للحروب الهادئه)
6. وروژاندنی هه‌ست و سۆز زیاتر له‌عه‌قڵ Use the emotional side more then the reflection
زۆركات لایه‌نی هه‌ست و سۆزداری مرۆڤزاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر لایه‌نی عه‌قڵیدا، ئه‌مه‌ش ئه‌و ره‌گه‌زه‌یه كه راگه‌یاندن و میدیاكان ده‌توانن سودی لێوه‌رگرن. وروژاندنی هه‌ست و سۆز میكانیزمێكی كلاسیكییه، به‌كارهێنراوه بۆ بازهه‌ڵدان و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی شیكردنه‌وه‌ی لۆژیكی و عه‌قڵی مرۆڤ له باره‌ی بابه‌ته‌كانه‌وه، دواتریش كوشتنی هه‌ستی ره‌خنه‌ی لای تاك. به‌كارهێنانی گوزارشته سۆزدارییه جیاوازه‌كانی بواری (ئاین، ئینتیما، داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیرۆزییه‌كان …) هه‌میشه رێگا ده‌كاته‌وه بۆ وروژاندنی هه‌ستی ناهۆشیاری تاك، تا گه‌یشتن به ئاستێك كه ئه‌و بۆچونه له بیركردنه‌وه و ئاگایی ده‌وه‌ستێنێت، ئاره‌زوی ده‌كوژێت و هه‌ستی ترس دڵه‌راوكێ له ره‌فتار هه‌ڵسوكه‌وتیدا ره‌نگ ده‌داته‌وه.
7. هێشتنه‌وه‌ی خه‌ڵك له دۆخی نه‌زانی و گه‌مژه‌یداKeep the public in ignorance and mediocrity.
ئه‌م ستراتیژه یه‌كێكه له‌و شێوازه نادادپه‌روه‌رییه‌ی كه له‌سایه‌ی سیستمی ئابوری سه‌رمایه‌داریدا په‌یره‌وی لێده‌كرێت، به‌و پێیه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌خوازێت هاوڵاتیان و جه‌ماوه‌ر له دۆخی نه‌زانیدا بهێڵرێته‌وه، تاوه‌كو دوربن له ده‌ست پێراگه‌یشتن به‌و ئامراز و میكانیزمه ته‌كنه‌لۆژی و سه‌رده‌میانه‌ی كه له‌رێگایه‌وه ده‌سه‌ڵات كۆنترۆڵی تاك و كۆمه‌ڵگای پێ ده‌كات.سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له شێوازی په‌روه‌رده‌و فێركردنه‌وه ده‌ست پێده‌كات. میدیاش رۆڵی سه‌ره‌كی له‌شاردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌دا ده‌بینێت.
بۆ نمونه پێویسته شێوازی په‌روه‌رده‌و فێركردنی چینه‌كانی خواره‌وه له خوێندنگا حكومی و گشتییه‌كان له دواكه‌وتو ترین و هه‌ژارترین ئاستی په‌روه‌رده‌دا بێت، ئه‌مه‌ش له‌و پێناوه‌ی كه جۆرێك له دابراوی مه‌عریفی بێته ئاراوه، له‌نێوان چینی خواره‌وه و سه‌ره‌وه‌دا. تاوه‌كو ئه‌سته‌م بێت چینه‌كانی خواره‌وه توانای تێگه‌یشتنیان هه‌بێت له‌باره‌ی نهێنیه‌كانی پێشكه‌وتن و چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا كه له‌ده‌ست چینی سه‌ره‌وه‌دایه.
8. هاندانی هاوڵاتیان بۆ به‌باش زانینی خراپهTo encourage the public to complacent with mediocrity
له‌م ستراتیژه‌دا ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌رپرسن له دابه‌زاندنی ئاستی رۆشنبیری گشتی و سادده كردنه‌وه‌ی دۆخی نه‌زانی و ئه‌نجامدانی تاوان و خراپه‌كاری، ئه‌مه‌ش واته هاندانی هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به گونجاوی بزانن دۆخی نه‌زانی و گێلیه‌تی و خراپهكاریههڵبژێرن وه‌ك باشترین بژارده.
9. دژایه‌تی خود و به‌هێزكردنی هه‌ستی تاوانكاریSelf_blame strengthen
له‌م شێوازه ستراتیژه‌دا ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر چاندنی رۆحیه‌تی هه‌ستكردن به‌تاوان و لاوازی لای هاوڵاتیان، واته تاك واهه‌ست ده‌كات كه خۆی به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له‌دۆخی دواكه‌وتوی خۆی، هۆكاری ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لاوازی ئاستی هۆشیاری و كه‌می زیره‌كی و لاوازی تواناكانی. به‌م جۆره‌ش تاكێك دروست ده‌بێت كه به‌ر له‌وه‌ی به‌گژ سیستمێكی سیاسی و ئابوری‌دا بچێته‌وه، به‌گژ خۆیدا ده‌چێته‌وه. ئهمهشلهرێگهی هه‌ستكردن به‌كه‌می و تاوانباری خودییه‌وه لۆمه و دژایه‌تی كه‌سی خۆی ده‌كات.لێره‌وه دۆخی ده‌وڵه‌تی خه‌مۆك دێته ئاراوهدهرئهنجامهكانیشی خۆی ده‌بینێته‌وه له نگرۆبون و شكستی بزاوتی كۆمه‌ڵگا و وه‌ستانی جوڵه‌و نه‌مانی بۆشاییه‌ك بۆ شۆرش و ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی گشتی لای هاوڵاتیان.
10. ناسینی تاكه‌كان زیاد له‌وه‌ی خۆیان ده‌ناسنGetting to know the individual better than know themselves
له ماوه‌ی په‌نجا ساڵی رابردودا كۆمه‌ڵێك پێشوه‌چون و گۆرانكاریله ئاستی زانسته جیاوازهكانداهاتنه ئاراوه، ئه‌و به‌رده‌وامیه‌ش هه‌ڵچونێكی گشتی هێنایه ئاراوه له‌نێوان مه‌عریفه‌ی گشتی كۆمه‌ڵگا و ئه‌و مه‌عریفه‌یه‌ی كه له‌ده‌ست ده‌سته‌بژێری دهسهڵاتداردایهو كۆمه‌ڵگای پێ ئاراسته ده‌كات.
چینی ده‌سه‌ڵاتدار (سیسته‌می سیاسی) به پشتیوانی پێشوه‌چونی زانستی بایلۆژی و زیندهوهرزانیو ده‌رونناسی پراكتیكی، توانیویانه لایه‌نی شاراوه‌ی تاكه‌كان له‌روی بونیادی جه‌سته‌ی و هزرییهوهبۆخۆیان به‌ده‌ربخه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردوه ده‌سه‌ڵات له‌گشت رویه‌كه‌وه تاكه‌كان بناسێ، زیاتر له‌وه‌ی كه‌خۆیان خۆیان ده‌ناسن. به‌واتایه‌كی دیكه لێره‌وه توانا‌و هێزی كۆنترۆڵی سیسته‌م و ده‌سه‌ڵات زۆر زیاتر دهبێتلهو ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌تاكه‌كان به‌سه‌ر خۆیاندا هه‌یانه.