جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان
پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان
بیست ساڵ به‌ر له ئه‌مرۆ لە( ٢٥|٨|١٩٩٥) له هه‌ڵ و مه‌رجێكی جیاواز له ئێستا و به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخێكی هه‌ستیار ( بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ) وه‌ك پێداویستیه‌كی قۆناغه‌كه بوونی خۆی راگه‌یاند . ئێستا كه یادی ( 20 ) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ( بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ) ده‌كه‌ینه‌وه وێرای پیرۆزبایمان له ئه‌ندام و لایه‌نگران و هه‌وادارانی بزووتنه‌وه جه‌خت له سه‌ر ئارمانجه بنچینه‌ییه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه و پێمان وایه كه هێنانه‌كایه‌ی ( ئاشتی ، دیموكراتی ، دادی كۆمه‌ڵایه‌تی ) بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروسته و هه‌میشه له‌م پێناوه‌دا تێكۆشینه‌كانی درێژه پێده‌ده‌ین .
به‌رێزان ….
له‌م یاده‌دا سه‌رنجه بابه‌تیه‌كان له مه‌ڕ پێشهات و دۆخه‌كه ده‌خه‌ینه ڕوو، چونكه ئه‌وه‌ی له ئێستادا له گۆڕه‌پانه‌كه ده‌گوزه‌رێ پێویستی به تێپه‌راندنێكی ستراتیژیانه هه‌یه ، وێرای تێبینه‌كان و جیاوازیه سیاسی و ئایدۆلۆژیه‌كان به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه پێویستی به ڕووبه‌روبوونه‌وه‌ی بارودۆخێكی ناله‌باری وه‌ك ئێستایه یه‌كگرتوویی تیروانینێكی گونجاوه.
هاووڵاتیانی به‌رێزی كوردستان ….
ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی نزیكی رابردوو رووبه‌رووی گه‌له‌كه‌مان بۆته‌وه له باشووری كوردستاندا ده‌ره‌نجامی ئه‌و باهۆزی گۆڕانكاریه‌یه كه دۆخی عێراق و ناوچه‌كه و جیهان پێیدا تێپه‌ر ده‌بێت . كه لای هه‌مووان روونه ململانێ ی چه‌سپاندنی هه‌یمه‌نه‌ی زلهێزه‌كانه ، به هێنانه پێشه‌وه‌ی چه‌ندین سیناریۆی جۆر به جۆر ، ئه‌وه‌ی كه پێویسته گه‌له‌كه‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌كان ڕه‌چاوی بكه‌ن بوونی ئه‌م دۆخه‌یه به باری ناوخۆیشه‌وه . په‌یوه‌ست به‌م بارودۆخه بزووتنه‌وه‌كه‌مان ده‌خوازێت كه لایه‌نه سیاسیه‌كان ژیان و گوزه‌رانی خه‌لكی كوردستان له به‌رچاو بگرن و ململانێ سیاسیه‌كان نه‌كه‌نه بیانووی خۆدزینه‌وه له پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی و لای هه‌مووان ڕوونه كه خه‌لكی كوردستان له نه‌بونی پێداویستیه‌كان و له به‌رچاونه‌گرتنی داواكان له ئاستێكی زۆر بێزاریدایه .
هه‌ڵبه‌ت هه‌ر له‌م تێروانینه‌دا پێداگری له سه‌ر چاكسازیه‌كی راسته‌قینه ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باری بژێوی هاوڵاتیان باش بكرێ پێویسته هاوشێوه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی هه‌رێمی كوردستانیش كۆمه‌ڵێك بنه‌مای چاكسازی هه‌یه ره‌چاویان بكات وه‌ك كه‌م كردنه‌وه‌ی جیاوازیه زۆره‌كانی مووچه‌ی پله باڵاكانی هاوشێوه‌ی په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و به‌رپرسه باڵاكانی دیكه .
له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌خوازین وێرای به‌سه‌روه‌ر هێشتنه‌وه‌ی یاسا سازانێكی نیشتیمانی بێته كایه‌وه و ببێته‌مایه‌ی به هێز بوونی كوردستان له به‌رانبه‌ر دوژمنه‌كانیدا كه دیارترینیشیان ده‌وڵًه‌تی خه‌ڵافه‌تی ئیسلامی ( داعش ) ه .
لێره‌وه‌ش پشتیوانی و هاوسۆزی خۆمان بۆ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و داواده‌كه‌ین هه‌رچی له توانادا هه‌یه بخرێته گه‌ر و لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بۆ دیاری كردنی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له ناوچه‌كه بڕیاری به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بده‌ن .
جارێكی دیكه له بیسته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌كه‌مان پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی ته‌واوی كادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانمان ده‌كه‌ین .
سه‌ركه‌وێ ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی رێگای ئازادی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
25/8/2015