یەكێك لەو رێگە هەڵەیانەی دایكان و باوكان بۆ پەروەردەی منداڵەكانیان دەیگرنەبەر، هاواركردنە بەسەر منداڵەكانیان، دەیانەوێت بەم شێوەیە رەفتاری هەڵەی منداڵەكانیان راست بكەنەوە.
بە پێی توێژینەوەیەكی نوێی دەرونی كە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە، هاواركردن بەسەر منداڵاندا كاریگەری نەرێنی خێرا لەسەر مێشكی منداڵەكە جێدەهێڵێت، لە ئەگەری دوبارە بونەوەی ئەم حاڵەتە گۆڕانكاری خراپ لە مێشكی منداڵەكەدا دروستدەبێت بە دو شێواز.
1. توشی خەمۆكی دەكات، چونكە لەروی دەرونییەوە توندوتیژی بەرامبەر كراوە، ئەمەش بە تێپەڕبونی كات توشی گۆشەگیری، بیركردنەوەی زۆر و خەمۆكی دەكات.
2. زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت بە گشتی، ئەگەری هەیە توشی ئازاری درێژخایەنی بكات.