له‌ساڵی 1999دا بیل گیتس خاوه‌نی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كتێبێكی به‌ناوی كار‌و خێرایی بیرۆكه‌كان بڵاوكردۆته‌وه‌و چه‌ندین پێشبینی تێدا نوسیوه‌و له‌ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌پێشبینیه‌كانی هاتۆته دی لێره‌دا ژماره‌یه‌كیان رون ده‌كه‌ینه‌وه:
• ئامێره ئه‌لكترۆنیه‌كان: له‌و كتێبه‌دا پێشبینی ئه‌وه‌یكردوه كه‌له‌داهاتودا خه‌ڵكی ده‌بنه خاوه‌نی ئامێرێكی بچوكی ئه‌لكترۆنی به‌ئاسانی ده‌توانن هه‌ڵیبگرن‌و هه‌موو كاره‌كانی رۆژِنه‌یانی پێ ئه‌نجام بده‌ن وه‌ك زانینی هه‌واڵ‌و چاودێری بازاڕ‌و ..هتد. وه‌ك مۆبایلی زیره‌ك‌و كاتژمێری زیره‌ك كه له‌ئێستادا بونیان هه‌یه.
• ماڵپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان: له‌ساڵی 1999دا پێشبینی ئه‌وه‌یكردوه كه‌چه‌ندین ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت دروستده‌بێت بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوڕێیان‌و ئاگاردابون له‌ڕوداوه‌كان، وه‌ك ماڵپه‌ڕه‌كانی فه‌یسبوك‌و ئنستاگرام‌و تویته‌رو كوگڵ پڵه‌س له‌ئێستادا بونیان هه‌یه.
• چاودێریكردنی ماڵ به‌شێوه‌ی ئۆن لاین: پێشبینی ئه‌وه‌یكردوه ده‌توانرێت به‌شێوه‌ی ڤیدیۆی‌و راسته‌وخۆ‌و ئۆنلاین چاودێری ماڵه‌كان بكرێت.
• دۆزینه‌وه‌ی كار له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه: پێشبینی ئه‌وه‌یكردوه كه مرۆڤه له‌رێگه ئینته‌رنێته‌وه به‌هره‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕو له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی كار‌و به‌ده‌ستی دێنن، وه‌ك تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیLinkedIn له‌ئێستادا بونی هه‌یه بۆدۆزینه‌وه‌ی كار له‌ڕێگه‌ی لێهاتوی‌و توانای مرۆڤه‌كانه‌وه.
• ریكلامی زیره‌ك: پێشبینی ئه‌وه‌یكردوه كه ریكلامی زیره‌ك دروستده‌بێت‌و به‌پێی خواستی به‌كارهێنه‌ر له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ئاڕاسته‌ی ده‌كرێت.
• به‌ردواردكردنی نرخه‌كان: باسی له‌وه كردوه له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه به‌راوردی نرخه‌كان ده‌كرێت‌و ده‌توانرێت كه‌مترینیان ده‌سنیشان بكرێت.
• پاره‌دان له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه: پێشبینی ئه‌وه‌یكردوه خه‌ڵكی ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ئاگاداری دۆخی دارایان بن‌و پسوله‌ی پاره‌كانیان له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه بده‌ن وه‌ك پاره‌ی چاودێری ته‌ندروستی‌و ئاو‌و كاره‌با…هتد.
• پیشبینی ئه‌وه یكردوه خزمه‌تگوزاری په‌خشكردنی ته‌له‌فزیۆن ده‌چێته سه‌رماڵپه‌ره‌كان‌و له‌و رێگه‌وه بینه‌رانی به‌ئاره‌زوی خۆیان راسته‌وخۆ ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆنه‌كان ده‌كه‌ن.
• پێشبینی ئه‌وه‌یكردوه له‌داهاتودا ئینته‌رنێت په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌شته‌كانی رۆژانه‌وه‌و ده‌بێته یارمه‌تیده‌ری مرۆڤ له‌كاروباره‌كانیدا.
• مرۆڤه‌كان به‌شێزه‌ی ئۆن لاین گفتوگۆ له‌سه‌ر بابته‌كانی ژیانیان ده‌كه‌ن وه‌ك سیاسه‌ت‌و پلاندانان‌و چه‌نیدن باتی یتر.