لە توێژینەوەیەکی دەزگایەکی بەریتانیدا چەندین نھێنی سەیروسەمەرە لەبارەی خواردنی ئەو کۆمپانیایانەوە ئاشکراکراوە کە ئەو کەسانەی دەیانخۆن نایزانن.
لەو توێژینەوەیەدا کە لەلایەن چەندین پسپۆڕ و شارەزای خواردنەوە ئەنجامدرا لێکۆڵینەوەی زانکۆکان بەراورد کراوە و دەرکەوتووە کە ئەم فێڵانە لە خواردنی درووستکراودا دەکرێت:
-ھەندێک جار بڕێکی زۆر شەکر دەکرێتە ناو خواردەمەنییەکانەوە، بەڵام بە ناوێکی تر بڕێکی شەکرەکە دەنووسن لەسەر بەرگی خواردنەکە و ناتوانرێت بزانرێت چەند شەکری تێدایە.
-پەنیری لەقوتوونراو پەنیری سرووشتی نییە و ھەندێک جار ئەوەندە پێکھاتەی پیشەسازی تێدەکەن کە لەڕووی تەندرووستییەوە بەھاکەی لەدەستدەدات.
-دانەوێڵەکان کە لە قوتوودەنرێن و چەند ناوێکیان لەسەر دەنووسرێت ئەو دانەوێڵەیە نین کە لە کێڵگەکاندا ھەن و حەزت لێیان نابێت.
-زەیتی زەیتوون بڕی تەواوی زەیتی تێدانییە و ئەوەش وایلێدەکات تامی جیاواز بێت و وەک زەیتی ئاسایی نەبێت.
-چەندین جۆری خواردنیش ھەن کە شەکریان تێدایە و بۆ تووشبووی شەکرە خراپن، یەکێک لەوانەش مەعکەرۆنەی قاوەییە کە بڕێکی زۆر نیشاستەی تێدایە و رێژەی شەکر لەناو خوێندا بەرزدەکاتەوە.