پشكنینی به‌رده‌وام پێویسته بۆ هه‌مو كه‌سێك به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌روی 40 ساڵه‌وه‌ن، چونكه زو ده‌ستنیشان كردنی هه‌ندێ نه‌خۆشی ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری زۆره‌و ئاسانتره.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌و پشكنینانه‌ن كه پێویسته بۆ ژنان بكرێت هه‌رشه‌ش مانگ جارێك.
1. پشكنینی مه‌مك. ئه‌م پشكنینه زۆر پێویسته چ به‌ده‌ست كه له‌پێش ئاوێنه ئه‌نجام ده‌درێت سه‌ره‌تا سه‌یری شێوه‌و قه‌باره‌و ره‌نگی مه‌مكه‌كان ده‌كرێت دواتر به‌په‌نجه‌كان به‌شێوه‌ی بازنه‌ی گه‌ڕان به‌دوای هه‌رگرێیه‌كی نامۆ، هه‌روه‌ها پشكنین به‌تیشكی مامۆگرافی بۆمه‌مك كه ئه‌مه له‌خه‌سته‌خانه‌كان به‌ئاسانی ده‌ست ده‌كه‌وێت.
2. پشكنینی ملی منداڵدان. ئه‌م پشكنینه بۆ ئه‌و ژنانه زۆر پێویسته كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو40 ساڵه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه منداڵیان زۆر بوه.
3. پشكنینی كالسیۆم‌و ڤیتامین دی. بۆپاراستنی ئێسك‌و ددانه‌كان پشكنینی ئه‌م دوانه پێویسته.
4. پشكنینی په‌ستانی خوێن. له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن مه‌ترسیداره بۆجه‌ڵده‌ی دڵ‌و مێشك‌و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، هه‌ربۆیه چاودێری كردنی پێویسته. 5
. پشكنینی شه‌كره‌و كۆلیسترۆڵ. ئه‌گه‌ر له‌خێزانه‌كه‌ت یه‌كێك له‌م نه‌خۆشیانه‌ی هه‌بو ئه‌وه پێویسته تۆش زو زو پشكنین بۆ خۆت بكه‌یت.
6. پشكنینی رێژه‌ی ئاسن. ده‌بێت له‌ته‌مه‌نێكی زۆر كه‌مه‌وه ئه‌م پشكنینانه ئه‌نجام بدرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و ژنانه‌ی له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا خوێنیان زۆره.