كافائین Caffeine مادەی سەرەكییە لەچادا كە پەیوەندیی بەسەرئێشەوە هەیە. ئەمە راستییەكی زانستیی چەسپاوە كە زۆر كەس توشی ڕاهاتن یان خوپێوەگرتن Addiction بەم مادەیە دەبن، ئەگەر ڕۆژێك چا یان قاوە نەخۆنەوە ئەوا توشی سەرئێشە دەبن لەگەڵ هەستكردن بەپێویستییەكی توند بەمادەی كافائین.
ئەم جۆرەی سەرئێشە زیاتر بەیانییان پاش لەخەوهەڵسان سەرهەڵدەدات، بەڵام پاش خواردنەوەی پیاڵەیەك چا یان فنجانێك قاوە بەماوەیەكی كەم سەرئێشەكە نامێنێت یان بەلای كەم سوكتر دەبێت.
ئەم جۆرە سەرئێشەیەی كە پەیوەستە بەخواردنەوەی چا یان قاوە هەر 4-6 كاتژمێر جارێك دوبارە دەبێتەوە، بۆیە وا لەتوشبو دەكات كە ڕێژەی یان بڕی خواردنەوەی چا یان قاوە بەرەبەرە زیاتر بكات.
لێكدانەوەی زانستیی بۆ رودانی ئەم جۆرە سەرئێشەیە ئەوەیە كە دەماری خوێنبەرەكانی مێشك تا ڕادەیەك بەرانبەر بەمادەی كافائین هەستیار دەبنو هەر كە ئەم مادەیە نەگەیشتە ئەم خوێنبەرانە ئەوا سەرئێشەیەكی تا ڕادەیەك توند سەرهەڵدەدات.
رۆژانە خواردنەوەی یەك كوپ چا یان پتر جگە لەوەی كە سەرئێشە لەو كەسانهدا ناهێڵێ، ئەگەری توشبونیش بەنەخۆشیی لەخوێنبەرەكانی دڵدا كەمدەكاتەوە.