هێنری فۆرد کە خاوەنی کۆمپانیای بەناو بانگی (فۆرد) و یەکێک لە هەرە دەوڵەمەندەکانی جیهان بوو بە جۆرێک خاوەنی زیاتر لە سێ سەد هەزار کرێکار بوو، لە کاتی چاو پێکەوتندا پێشکەشکارەکە لێی پرسی ئەگەر سەر لەنوێ ژیانێکی تر دەست پێ بکەیتەوە حەز دەکەیت ببیت بەچی؟
هٶنری فۆرد ووتی :- ووتی نامەوێت ببم بە دەوڵەمەندترین پیاو چونکە ژیانم هەمووی بووە بە ئەشکەنجە و ئازار ، ئەوەتا من هەموو ڕۆژێک سەعات حەوت لە کارگەم ، بەڵام کرێکارەکان سەعات هەشت دێن ، من سەعات حەوت لە کارگەم بەڵام ئیداریەکان سەعات نۆ دێن ، من هەموو ڕۆژێک سەعات حەوت لەکارگەم بەلام بە ڕێوبەرەکانم هەموو ڕۆژێک سەعات ١٠ دێن ، هەر هەمویان سەعات پێنج دەڕۆنەوە ، بەڵام من زۆرینەی کات تا درەنگانێکی شەو دەمێنمەوە .
تۆ ئەتوانی ماندوو بیت ، کار بکەیت ، دەوڵەمەند بیت ، پارەت هەبێت ، ناو بانگت هەبێت ، بڕوانامە و پۆستی بەرزت هەبێ ، وەلێ دڵنیابە تەنها یەک شتت نامێنێ ئەویش چیە ؟ (ئاسودەیی .. ئارامی)
تۆ ئەبێت هەمیشە لە کرێکارەکانت زیاتر کار بکەیت، چونکە ئەوان لە بنەرەتدا تەنها بۆ نانێک تێ دەکۆشن وەلێ تۆ بۆ (ناوبانگ ، مانەوە ، نەمری ، رکەبەرایەتی، شکاندنی بازار ، شکاندنی رکابەرەکانت) کاتێکیش ئەمانە هەمووی بەدەست ئەهێنیت، بەچی ئەچێت ؟ چێژت لەژیانت نەبینیوە
ئێمە پارەمان نیە ، بەڵام کاتێک پێی ئەگەین ئەوکات وەک هێنری فۆرد لەبری دڵخۆشی دڵ تەنگ بووین ئەوکات تێدەگەین کە (خۆشبەختی ئەوە نیە کە بەدەستی دەهێنیت بەڵکو ئەو شتجەیە کە ێت هێشتووە) هەر لەبەر ئەمەیە کە هاوسەر دارەکان تەمەننا بە ژیانی پێش هاوسەر گیری دەخوازن ،ئەوانەی کە منداڵیان هەیە تەمەننا بەوانە دەخوازن کە نیانە ، ئەوانەی کە پارەیان هەیە تەمەننا ئەخوازن کە نەیانبوایە.
شێخی سەعدی ئەفەرمووێت:-
( ئەو کاروان چیانەی کە حەزرەتی یوسفیان لە بیرەکە دەرهێنا و یوسفیان بە چەند درهەمێک فرۆشت بێ عەقڵ ترین مرۆڤی سەر زەوی بوون ، چونکە بەو پارەیە نەیانتوانی هیچ شتێک لە یوسف جوانتر و بەنرختر بکڕن) ئەوانەی ئارامی خۆیان دەگۆڕنەوە بە (پارە و ناوبانگ و بڕوانامە و نەمری و سەرمایەی رەمزی )مرۆڤی نەازنن چونکە ، هیچ کام لەوانە چارەی شەوێکی تۆ ناکات کە تابەیانی لەتاو ئازار لەسەر جێگاکەت تەپا و تل ئەکەیت.
ئۆشۆ ووتەنی :-
(ئەوانەی کە لەباخەکەی خۆیانەوە سەیری باخی دراوسێکەیان دەکەن هەمیشە وا هەست دەکەن باخی دراوسێکەیان لەوەی خۆیان جوانترە) ئەوانەی لەم دیوی پەرژینەکەوە سەیری چیمەنی ئەو دیوی پەرژینەکە دەکەن هەمیشە وا هەست دەکەن ، کە چیمەنی ئەوانی تر لەوەی خۆیان سەوزتر و جوانترە ، وەلێ ئەگەر کەمێک وورد بێتەوە ، دەبینێت چیمەنەکەی خۆشی سەوزە ، وەلێ تەنها بەجوانی دیقەتی لێ نەداوە.
ئێستا لە شوێنی خۆتتدا چاوەکانت دابخە و کەمێک بیر لەچیمەنی پەرژینەکەی خۆت بکەرەوە دەبینیت منداڵت هەیە دەتوانی سەمای لەگەڵدا بکەیت، ملیۆنان خوشک لە دنیادا چاوەرێی ئەوەیە براکەی دەستێک بێنێت بەسەریدا ، ملیۆنان ژن و پیاو لە دنیادا چاوەرێێن ئەوەی هەیانە بیبەخشن لە دەست نەخۆشیەک رزگاریان بێت، باوکت ماوە دەتوانی دەستی ماچ بکەیت ، لە کاتی دڵتەنگیدا دەتوانی بۆنی سەرپۆشەکەی دایکت بکەیت، ئەمانە ئارامیەکن ، نە بەپارە دەکردرێن و نە بە ناوبانگ و نە بەسەرمایەی رەمزی.
خەڵکی هەمیشە دەپرسن چۆن خۆشبەخت بین، دەی گوڵە باخێک قەت ناپرسێت چۆن گولە باخبێت
ئارامی لەوە دروست بکە کە ئێستا هەتە رەنگە سبەینێ هەر نەیەت
نوسینی:هێمن عەبدولقادر