گۆڤاری “فۆرین پۆڵیسی” له ڕاپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، كێشه‌ی “هه‌راسانكردنی سێكسی” له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه، به‌رۆكی ژنانی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا گرتووه. ژنان به هۆی شوره‌یی و شه‌رمی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ناتوانن سكاڵا تۆمار بكه‌ن و گه‌یشتن به دادپه‌روه‌ری بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافیان، له‌ده‌ست ده‌چێت.
گۆڤاره‌كه باسی له چه‌ند چیرۆكێك له یه‌مه‌ن، میسر و سوریا كردووه، پێی وایه له‌و سێ وڵاته‌دا ڕێژه‌ی گێچه‌ڵ و هه‌راسانكردنی سێكسیانه‌ی ژنان له ئاستێكی به‌رزدایه.
یه‌كێك له نمونه‌كان، ژنێكی یه‌مه‌نییه، چیرۆكه‌كه‌ی به‌و جۆره ده‌ستیپێكردووه، كه كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ ئیش چووه‌ته سعودییه، هه‌ندێك وێنه‌ی بۆ ناردووه، دواتر مۆبایله‌كه‌ی دزراوه و دزه‌كه، هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردووه، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دانه‌مه‌زرێنێت، ئه‌وا؛ وێنه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌و ژنه 27 ساڵه‌یه، بووه‌ته قوربانی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه و دواتر له لایه‌ن برا بچوكه‌كه‌یه‌وه كوژراوه، ئه‌مه‌ش به هاندانی باوكی بووه له 2022دا و پاساوه‌كه‌ی “پاككردنه‌وه‌ی شه‌ره‌ف” بووه.
ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی یه‌مه‌ن، كوژرانی ئه‌و ژنه‌ی بۆ گۆڤاره‌كه پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، به هۆی نه‌بوونی سكاڵاوه له‌و دۆسییانه‌دا، هیچ تۆمه‌تێك له ئارادا نابێت و بكوژه‌كان، به ئازادی ده‌سوڕێنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری گۆڤاره‌كه، نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا و ئاژانسی جێبه‌جێكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به نووسینگه‌كه، پرسی هه‌راسانكردن و گێچه‌ڵی سێكسی بووه‌ته “قه‌یرانێكی جیهانی”.
ژماره‌یه‌ك له چالاكانی ئه‌و بواره به گۆڤاره‌كه‌یان وتوه: ڕێسا و نه‌ریته‌كانی “پیاوسالاری” بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، ژنان زۆرتر ڕوبه‌ڕوی هه‌راسانكردن و گێچه‌ڵی سێكسی ببنه‌وه.
به گوێره‌ی ڕاپرسییه‌كی ڕێكخراوی “شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی” ساڵی 2019، هه‌ر ژنێك له پێنج ژن، كه به‌شداریان له ڕاپرسییه‌كه‌دا كردووه، له وڵاتانی ئوردن، لوبنان و فه‌له‌ستین، ڕوبه‌ڕوی گێچه‌ڵی سێكسی بوونه‌ته‌وه، یان كه‌سێكیان ناسیوه كه جاڕس كراوه.
گۆڤاره‌كه پێی وایه، كۆتوبه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و نه‌ریته‌كانی پارێزگاری له شكۆی خێزا و شه‌ره‌فی بنه‌ماڵه، ڕێگری سه‌ره‌كین له‌وه‌ی ژنان بۆ داواكردنی مافیان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌قی خۆیان له تۆمه‌تباره‌كان، په‌نا بۆ دادگا به‌رن، ئه‌وانه‌ی ئه‌و ڕێگه‌یه ده‌گرنه به‌ر زیاتر ڕوبه‌ڕوی فشاری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بنه‌وه و هه‌ندێكجار ئه‌نجامه‌كه‌ی “كاره‌ساتبار” ده‌بێت بۆ ژنان.
به گوێره‌ی پێنوێنی جیاكاری نێوان ژن و پیاو، كه سه‌ر به كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهانه و ماوه‌ی پازده ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك چاودێری ئه‌و پرسه ده‌كات (2006 تا 2020)، یه‌مه‌ن له ڕیزبه‌نده‌كه‌دا دواهه‌مین وڵاته، كه زۆرترین بۆشایی له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا هه‌یه.
موختار عه‌بد ئه‌لمعز، دامه‌زرێنه‌ی ڕێكخراوی قازانج نه‌ویستی “سند”، له ڕێگه‌ی تۆڕێكی 400 كه‌سی شاره‌زایانه‌وه، پشتیوانی قوربانیانی تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌كات، ده‌ڵێت: “كاتێك له 2020دا ڕێكخراوه‌كه‌مان ده‌ستبه‌كار بوو، سه‌ره‌تا پێشبینیمان نه‌ده‌كرد، سكاڵاكان هێنده بن، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك له كاركردن، ژماره‌ی ئه‌و سكاڵایانه‌ی له باره‌ی هه‌راسانكردنی سێكسی له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه پێمان گه‌یشتن، گه‌یشته حه‌ڤده هه‌زار سكاڵا. ته‌نیا ئه‌مساڵ شه‌ش هه‌زار سكاڵامان به ده‌ستگه‌یشتووه.
فۆرین پۆڵیسی، نوسیویه‌تی: ژماره ڕه‌سمییه‌كان كه‌مترن، به‌رپرسێك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی یه‌مه‌ن، كه ئێستا ئه‌نساروڵڵا باڵاده‌سته تێیدا، به مه‌رجی ئه‌وه‌ی ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه، چونكه ڕێگه‌ی پێ نه‌دراوه قسه بۆ میدیا بكات، ڕایگه‌یاندووه، سه‌د و چوارده سكاڵایان له باره‌ی تاوانی ئه‌لیكترۆنی به‌ده‌ستگه‌یشتووه، به‌شێك له‌و سكاڵایانه پار تۆمار كراون و تایبه‌ت بوون به گێچه‌ڵی سێكسی.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ڕونكراوه‌ته‌وه، میسر له ڕیزبه‌ندی سه‌د و چل و شه‌ش وڵاتی جیهان، كه پێنوێنی بۆشایی نێوان دوو ڕه‌گه‌زه‌كه چاودێری كردوون، پله‌ی سه‌د و سی و چواره‌مینی وڵاتانه، واته ڕێژه‌ی بۆشاییه‌كه تێیدا زۆر به‌رزه.
محه‌مه‌د یه‌مانی، خاوه‌نی گه‌ڵاڵه‌ی “قاوم” (به‌ره‌نگاری بكه) بۆ پشتیوانی له قوربانیانی گێچه‌ڵ و هه‌راسانكردنی سێكسی ڕایگه‌یاندووه، له 2020ه‌وه، زیاتر له سه‌د هه‌زار حاڵه‌تی گێچه‌ڵ و هه‌راسانكردنی سێكسیانه له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه تۆمار كراون.
كۆمیسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، مه‌زنده ده‌كات، سێ ملیۆن و حه‌وت سه‌د هه‌زار هاوڵاتی سوریا، كه زۆرینه‌ی ڕه‌هایان ژنن، پێویستیان به خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت به كێشه‌كانی توندوتیژی سێكسی هه‌یه.
له 2020دا، حكومه‌تی سوریا، یاسای تایبه‌ت به “تاوانی شه‌ره‌ف”ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌ڵام ماده‌ی 192 له یاسای سزادانی سوریا ده‌سه‌ڵاتێكی فراوان به دادوه‌ره‌كان ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی سزای تاوانبار كه‌مبكه‌نه‌وه، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر پاساوه‌كه په‌یوه‌ندی به شه‌ره‌فپارێزییه‌وه هه‌بێت، یاخود تاوانی كوشتن پاساوه‌كه‌ی توڕه‌بوون بێت و تاوانلێكراوه‌كه ڕێگه‌یه‌كی نایاسایی بۆ وروژاندنی توڕه‌یی به‌كارهێنابێت.
له سوریا ڕۆژانه ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌وانی له باره‌ی تاوانه‌كانی كوشتن به پاساوی شه‌ره‌ف بڵاوده‌بنه‌وه، به‌ڵام تا دێت زیاتر ڕێكاره یاساییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران فه‌رامۆش ده‌كرێن و ئاماری ڕه‌سمی تاوانه‌كان بڵاو ناكرێنه‌وه.
سەرچاوە:سبه‌ی