
تەرمی ئەلچی لەئاڵای کوردستانەوە پێچرایەوە و بەسەرشان برایە گۆڕستانی یەنی کۆی شارەکە.
لەمەراسیمەکەدا جگەلە بنەماڵەی ناوبراو ژمارەیەکی زۆر پەرلەمانتار، سیاسەتمەدار، ڕۆژنامەنوس، چالاکوانی مەدەنی و کەسایەتی ناسراو ئامادەبوون، لەوێ هاوسەرۆکی هەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش قسەی کرد.
دەمیرتاش وتی:” خودا ژیان و مردنێکی وا بەکەرامەت بەهەموومان بسپێرێت، تاهیر ئەلچی تا دواین ساتەکانی ژیانی باسی ئاشت دەکرد و پێش تیرۆکردنی وشەی شەهیدی لە دەم هاتەدەرەوە، ئەوە میراتێکی ئەوە بۆ ئێمە مایەوە، لە ڕابردوودا زۆرمان تەرم هەڵگرت و زۆرمان ناشت، ئەلچیش یەکێکە لەو قارەمانانەمان کە لەڕێی ئاشتیدا گیانی سپارد.
دەمیرتاش وتی:” ئەلچی کەسێک نەبوو لە ماڵەکەی خۆیدا بێخەم بخەوێت، بەڵکو ئەو شەڕی بۆ ئەوە دەکرد منداڵەکانمان بێخەم و ترسک لە جێگاکانیاندا بخەون، تاهیر هەموو ئەو کەسانەی دەناسی کە لەبکەری نادیاردا تیرۆرکران و دۆسیەکانیان لە ئەستۆگربوو، سوپاس کە ئەمرۆ ئێمەی کورد هەزران دۆستمان هەیە، بۆیە بە ئەلچی دەلێم بێخەم بخەوە دڵنیابە هەزاران گەنجمان لەداتەوەهەن، ئێمە دەزانیت کە تۆش گومانت هەیە کە ئەم تاوانە ڕوون بکرێتەوە هەقی خۆتەوە چونکە لە ڕابردووشدا وابوو هیچ کەسێک لەسەر ئەو تاوانانە سزا نەدرا، دەوڵەت هیچکات دەوڵەتی هەموومان نەبووە، هەوڵماندا دەوڵەت ببێتەهی هەموومان ئێستا هەر هەوڵ دەدەین، بەڵام گەلی کورد دەزانێت ئەوەی تاهیری کوشت دەوڵەت نیە بەڵکو بێ دەوڵەتی کەشتی”.
لەکۆتایی قسەکانیدا هاوسەرۆکی هەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش وتی:” ئێمە دەزانین لە ئەنقەرە بەڕێوبەرایەتیەک هەیە کە هەست بەم ئازارە ناکات، کەواتە چۆن بڵێن ئەوە بەڕێوەبەری ئێمەن، هەڵگرتنی ئەو ئەمانەتەی ئەلچی بۆ بەجێهێشتووین گرانە بەڵام دەزانین کە گەلەکەمان ئەو ئەمانەتە هەڵدەگرێت و بەجێی دەگەیەنێت، هەموونا بەیەکەوە دەگەینە ئامانج، ئەلچی ئێمە نەمانویست ئاوابێت بەڵام بێخەم بنوو چاوت لەدواتەوە نەمێنێت و بێخەمبە”.