گوندی ئه‌لبوناهز كه 160 كیلۆمه‌تر له‌باشوری به‌غداده‌وه دوره رایگه‌یاند گفتوگۆی سیاسی یان ئاینی قه‌ده‌غه‌یه، جگه له‌جگه‌ره‌كێشان‌و خواردنه‌وه گازییه‌كان بۆ منداڵان‌و بڕینه‌وه‌ی دره‌خت.
ره‌نگه ئه‌م قه‌ده‌غه‌كراوانه نامۆ بێت له‌وڵاتێكی وه‌ك عێراق كه تیایدا گفتوگۆ سیاسیه‌كان له‌نێو هاوڵاتیانیدا له‌ره‌وشێكی پڕ له‌دوكه‌ڵی جگه‌ره ویست‌و دیمه‌نێكی به‌رچاوی رۆژانه بێت. به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی عێراقییه‌كان چه‌ند كاتژمێرێك له‌قاوه‌خانه‌كاندا به‌سه‌رده‌به‌ن هاوكات له‌كه‌ڵ كێشانی جگه‌ره یان قوڕه قوڕی نێرگه‌له‌كێشان بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی دواین پلان یان هه‌نگاوو كاری سه‌ركرده سیاسیه‌كانیان.
ته‌ندروستی گشتی‌و یه‌كبون!
دانیشتوانی گوندی ئه‌لبوناهز كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 500 كه‌س ده‌بێت رایده‌گه‌یه‌نن ئامانج له‌بنه‌ماكانی هه‌ڵسوكه‌وت كه له‌گونده‌كه‌یان جێبه‌جێده‌كرێت بۆ پاراستنی ته‌ندروستی گشتی‌و پارێزگاریكردنه له‌یه‌كێتی كۆمه‌ڵگا پچوكه‌كه‌یان له‌زه‌مه‌نی جه‌نگ‌و دابه‌شكاریدا.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له‌سه‌ر زاری كازم حه‌سون، كه ئه‌ندازیاره‌و له‌بانگه‌شه‌كار‌و پشتیوانانی بنه‌ما نوێیه‌كانی هه‌ڵسوكه‌وتی دانیشتوانی گونده‌كه‌یه وتی “هه‌موان خه‌مبارن به‌وه‌ی له‌وڵاتدا روده‌دات، ئێمه‌ش ده‌زانین بارودۆخه‌كه له‌عێراق بوه‌ته جه‌نگ‌و سیاسیه‌ت، به‌ڵام باسكردنی چ سودێكی هه‌یه؟” ئاماژه‌شده‌دات گرژییه‌كان كاتێك سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن كه كه‌سێك هه‌وڵ بۆ سه‌پاندنی بیروبۆچونه‌كانی خۆی ده‌دات.
له‌كاتێكدا پارێزگاكانی باشوری عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دورن له‌و جه‌نگه‌ی باكوری عێراق‌و رۆژئاوای گرتوه‌ته‌وه، به‌ڵام جه‌نگ هه‌ر بابه‌تێكی گه‌رمی كۆبونه‌وه گشتییه‌كانی شاره‌كانی باشوره. گوندی ئه‌لبوناهزیش دور نیه له‌وانه‌ی روده‌ده‌ن به‌ڵكو گه‌نجه‌كانی خۆی بۆ چونه ناو سوپا‌و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ناردوه‌و ئه‌مه‌ش واته جه‌نگی دژی داعش چوه‌ته ناو ماڵه‌كانی گونده‌كه‌وه.
سودی چییه؟
حه‌سونی ئه‌ندازیار ده‌رباره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی قسه‌كردن له‌باره‌ی ئاین ده‌ڵێت “سودی چییه؟ حیزبه ئاینییه‌كان به‌رده‌وام فشار ده‌خه‌نه‌سه‌ر خه‌ڵك. گفتوگۆی ئاینیش بابه‌تێكی هه‌ستیاره”. قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان هه‌مو ئاست‌و ته‌مه‌نه‌كانی گوند پشتیوانی ده‌كه‌ن له‌وانه‌ش عه‌بدوڵا كازم سه‌كبانی ته‌مه‌ن 74 ساڵ.
ئه‌و وتی “پاش ساڵی 2003 دیموكراسیه‌تمان بۆ هات‌و ده‌ستمانكرد به‌قسه‌و باس، به‌ڵام زۆری پارته سیاسیه‌كان بوه هۆی دابه‌شبون”. ئاماژه‌شیدا “ئێمه دورده‌كه‌وینه‌وه له‌قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی ره‌نگه له‌یه‌كمان جیابكاته‌وه، ده‌مانه‌وێت به‌یه‌كگرتویی بمێنینه‌وه”. سه‌كبان پرسیاری ئه‌وه‌شی كرد “دوژمن چۆن چوه شاره‌كانمانه‌وه؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی دابه‌شببو، جیاوازییان له‌ناودابو”.
ئاین وه‌ك ده‌ریایه
شێخ سه‌كبان رونیشیكرده‌وه بنه‌ماكانی هه‌ڵسوكه‌وت كه رێگره له‌قسه‌كردن له‌سه‌ر ئاین دژی ئاین نیه‌و وتی “ئاین وه‌ك ده‌ریایه، قوڵه” پێشنیاری ئه‌وه‌ش ده‌كات چونه ناو ورده‌كارییه‌كان بۆ كه‌سانی شاره‌زا جێبهێڵدرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بنه‌ماكانی هه‌ڵسوكه‌وت به‌مدواییه چوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام له‌و گونده‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌ناره‌كانی فورات زۆر پێشتر جگه‌ره‌كێشان عاده‌تێكی نه‌خوازراو بوه. ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شی به‌رامبه‌ر جگه‌ره‌كێشان به‌به‌رزی هێشتوه‌ته‌وه باوكی ئه‌ندازیار حه‌سونه كه به‌وته‌ی یه‌كێك له‌پیاوماقوڵانی گونده‌كه به‌هۆكاری ته‌ندروستی داوای دوركه‌وتنه‌وه لێی كردوه. كاتێكیش كازمی كوڕی گه‌ڕاوه‌ته‌وه گوند له‌پاش كاركردن له‌یه‌كێك له‌وڵاتانی كه‌نداو درێژه‌ی به‌په‌یامه‌كه‌ی باوكی داوه له‌هۆشیاركردنه‌وه ده‌رباره‌ی زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان بۆسه‌ر ته‌ندروستی.
حه‌سون وتی، ده‌ستیكردوه به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری وه‌رزشیش له‌رێی هاندانی ئه‌نجامدانی راكردن‌و سواربونی پایسكیل دانی به‌وه‌شدانا كه “ئه‌وه ئاسان نه‌بو”. ئاماژه‌شیدا خه‌ڵك كاتێك كه‌سێكیان ده‌بینی كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان راده‌كات به‌هه‌ڵسوكه‌وتێكی نامۆ‌و نه‌شیاویان ده‌زانی‌و وتی “به‌ڵام ئێستا ئه‌و به‌ربه‌سته‌مان شكاندوه”. بۆیه ئێستا پایسكیل له‌ده‌ره‌وه‌ی بینای ئه‌نجومه‌نی گوند ریزكراوه.
گوندی ئه‌لبوناهز پێشبڕكێیه‌كیان به‌بۆنه‌ی رۆژی ژینگه‌ی جیهانی له‌كاتێكی پێشتری ئه‌مساڵدا ئه‌نجامدا، چالاكیه‌كی هاوشێوه‌شیان له‌سواربونی پاسكیل بۆ ماوه‌ی 20 كیلۆمه‌تر سازكرد. هه‌روه‌ك حه‌سون سه‌رپه‌رشتی چاندنی 300 دره‌ختی كردوه. له‌ژێر دارخورماكانی گوندیشدا جوتیاران ده‌ستیانكردوه به‌به‌خێوكردنی مێش هه‌نگ، گونده‌كه له‌ئێستادا پلانی بۆ ده‌ستپێكردنی كتێبخانه‌ی گوازراو هه‌یه.
قه‌ده‌غه‌كردنی خواردنه‌وه گازییه‌كان
پێشكه‌شكردنی خواردنه‌وه گازییه باوه‌كان بۆ ئه‌وانه‌ی توشی شه‌كره هاتون له‌گه‌ڵ فرۆشتنی به‌منداڵان قه‌ده‌غه‌یه. عه‌باس كه‌ریمی مێردمنداڵ له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا دواین جار كه خواردنه‌وه‌یه‌كی گازی خواردوه كه‌ی بوه به‌پێكه‌نینه‌وه وتی “پێش دوو مانگ”.
له‌كۆگای گونده‌كه‌دا ته‌نانه‌ت پاكه‌ته جگه‌ره‌یه‌ك له‌سه‌ر ره‌فه‌كانی نیه، به‌ڵام خواردنه‌وه گازییه‌كان هه‌یه. حه‌سون وتی بنه‌ما نوێیه‌كان روبه‌ڕوی دژه هه‌ڵوێستێكی ئه‌وتۆ نه‌بوه‌ته‌وه‌و وتی “چه‌ند ده‌نگێكی كه‌می دژ هه‌بون، به‌ڵام گوێمان به‌و ده‌نگانه نه‌دا”.
گوندی ئه‌لبوناهز وه‌ك دورگه‌یه‌ك له‌ده‌ریادا ده‌رده‌كه‌وێت له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ره‌تكردنه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشانه‌وه هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌هه‌مو جێیه‌ك له‌عێراق، له‌فه‌رمانگه ره‌سمییه‌كانه‌وه بۆ ئوتومبێله‌كانی كرێ جگه‌ره‌كێشان قه‌ده‌غه نیه. ئه‌گه‌رچی پڕۆژه‌ی یاسایه‌ك درایه په‌رله‌مان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی له‌شوێنه گشتییه‌كان، به‌ڵام هێشتا جێبه‌جێنه‌كراوه.
حه‌سون دانی به‌وه‌شدانا كه هه‌ندێك له‌دانیشتوانی گوند ره‌نگه به‌نهێنی جگه‌ره بكێشن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌پاشماوه‌ی فرێدراوی جگه‌ره له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌م كۆت‌و به‌ندانه میوانانی گوند ناگرێته‌وه، به‌ڵام ریاز ئه‌لشاهر كه هونه‌رمه‌ندێكی سه‌ردانكاری گونده بڕیاریدا رێگری له‌خواسته زۆره‌كه‌ی بۆ جگه‌ره‌كێشان بكات‌و وتی “به‌راستی ده‌مه‌وێت جگه‌ره‌یه‌ك بكێشم، به‌ڵام له‌به‌ر رێز نایكێشم” ئه‌و دانی به‌وه‌دانا كه دژواره به‌لایه‌وه له‌و گونده‌دا بژی‌و وتی “من هونه‌رمه‌ندم‌و ده‌بێت جگه‌ره بكێشم”.
گۆڕینی هه‌ڵسوكه‌وت
سه‌رپێچیكاران روبه‌ڕوی سزا ناكرێنه‌وه به‌ڵكو هانده‌درێن عاده‌ته‌كانیان بگۆڕن. وه‌ك ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك له‌دانیشتوانی گوند دوپاتیانكرده‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له‌دانیشتوانی گوند به‌رده‌وامبون له‌سه‌رپێچیكردنی رێسا نوێیه‌كان ده‌بێت دواتر بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌ن.
شێخ سه‌كبان وتی “له‌سه‌ره‌تادا به‌نه‌رم‌و نیانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێویسته وازی لێبێنن ئه‌گه‌ر نا نابێت لێره بژین. زۆرینه‌مان رقمان له‌جگه‌ره‌كێشانه‌و حه‌ز به‌گفتوگۆی ئاینی ناكه‌ین پێویستیشه به‌مجۆره بمێنێته‌وه”.
سەرچاوە :ئیلاف: