ئەبو کاروان (عەبدولرەحمان فارس)
له گه‌رمه‌ی دۆستایه‌تی و به‌ره‌ی نیشتمانی شیوعی و به‌عسداو دوای هاویشتنی چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ ڕازیكردنی حزبی شیوعی، چه‌ندین كێڵگه‌ی كشتوكاڵی حكومی و هه‌ره‌وه‌زی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه پێكهێنرا، بڕوایشم وابوو له‌و سه‌رده‌مه‌ش فێڵێكی به‌عسیانه بوو به‌رانبه‌ر شیوعیه‌كان هه‌روه‌ك به‌شداریكردنی پارتی و بزونتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان به پێنج وه‌زیرو چه‌ندین پارێزگار‌و قایمقام و چه‌ندین پله‌ی وه‌زیفی تر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و خۆڵكردنه چاوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك. له‌ونێوه‌نده‌دا “حسن ڕه‌حیم” كادرێكی كشتوكاڵی بوو، “مرشد زراعی” له هه‌مان كاتدا كادرێكی حزبی شیوعی بوو، له‌به‌ر دڵسۆزی بۆ پیشهوكارهكهی، به‌عس گواستیه‌وه بۆ دهۆك و له‌وێ سه‌رپه‌رشتی كێڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵی “ته‌ماته” ی ده‌كرد، له پاڵ ده‌یان كێڵگه‌ی تر، هه‌موو كێڵگه‌كان له‌سه‌رئاستی پارێزگای دهۆك به‌زیان گه‌ڕایه‌وه بۆ حكومه‌ت، ته‌نها ئه‌و كیڵگهیهی “حسن ڕه‌حیم” %٧٥ قازانجی بوو بۆ حكومه‌ت ! له به‌رانبه‌ر ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی ئه‌م فه‌رمانبه‌ره دڵسۆزه‌و له جیاتی پاداشت و خه‌ڵات “حسن ڕه‌حیم” گوێزرایه‌وه بۆ كانی ماسی له‌سنوری ده‌ره‌وه‌ی قه‌زای زاخۆ، دڵنیام له‌به‌ر شیوعی بوون بوو، ده‌بوایه سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی بۆ هه‌موو عێراق بكرێته نموونه‌و چاوی لێبكرێ، له به‌رامبه‌ردا پاداشتبكرێ نه‌ك دوور بخرێته‌وه . له‌م ساڵانه‌ی دواییداو له سنوری ئیداره‌ی سلێمانی پێشوودا، بهڕهوایان زانی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌یه‌ك بدرێته حزبی شیوعی و به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم ئه‌م كاره‌ش جوهدی تاكه كه‌سی وه‌زیری ناوخۆی پێشووی سلێمانی “عوسمانی حاجی محمود” بوو، حزبی شیوعیش له دیاریكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌دا زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو كه “ساهیر عه‌لی جاسم” ی ده‌ست نیشانكرد، “ساهیر” به دڵسۆزییه‌وه كاره‌كانی ئه‌نجامداو جێی ڕه‌زامه‌ندی جه‌ماوه‌رو به‌رپرسانی حكومه‌ت بوو، ئه‌و پیاوه گه‌وره‌یه له هه‌ر ناحیه‌یه‌كدا كێشه‌و گرفت بووایه ده‌نێردرا بۆ ئه‌وێ و كێشه‌وگرفته‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌كرد، له‌هه‌ر شوێنێك یان قه‌زایه‌ك قایمقام كارێكی بوایه‌و یان سه‌ردانێكی ده‌ره‌وه‌ی بكردایه یان مۆڵه‌ت بووایه ئه‌و له‌جێگه‌ی قایمقامه‌كان داده‌نرا به وه‌كاله‌ت و كاره‌كانی به‌ڕێوه ده‌برد؟ تا گه‌یشته ٣٠/٤/٢٠١٤ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و حكومه‌تی خۆ جێی دروستكراو پۆسته‌كان دابه‌شكرا له نێوان حزبهكانداو له بری به‌شداری كردنی حزبه‌كانی تر له به‌رێوه‌بردنی حكومه‌تی خۆجێی دا “ساهیر علی جاسم” نێردرایه‌وه بۆ بینایه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان و جێگاكه‌ی به‌پێی دابه‌شكردنی پشكه‌كان درایه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڵێ پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه “پاداشت و خه‌ڵات”ی فه‌رمانبه‌ری سه‌ركه‌وتوو دڵسۆز به‌م شێوه‌یه ده‌بێت بنێردرێته‌وه بۆ ماڵه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم ؟ پێم خۆشه ئاماژه‌ش به‌وه بده‌م “ساهیر” جگه له دڵسۆزییه‌كه‌ی له كاره‌كانیدا له نه‌ته‌وه‌ی توركمان بوو، هه‌موو جارێك له‌گه‌ڵ حزبه توركمانه‌كانی كه‌ركوك له‌كاتی گفتوگۆكردنمان له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌م به‌وه ده‌دا كه‌له حكومه‌تدا به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه له توركمان هه‌یه‌و شیوعیه، زۆر پێیان خۆش بوو، لایه‌نێكی تر ئه‌وه‌یه كه “ساهیر” له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا بوو كه باوكی له سێداره درا له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه، باوكی ئه‌و له دوای هێرشی به‌عس بۆ سه‌ر ڕێكخستنه‌كانی حزبی شیوعی كاری ده‌كردوو له رێكخستنه‌وه‌ی كاری حزبیدا رۆڵی هه‌بوو، له‌گه‌ل پۆلێك كادری حزبی شیوعی دا ده‌ستگیراو زیندانی كرا، له‌وه‌شدا وه‌ك هاوڕێیه‌كی باوكی “ساهیر” ده‌ڵێم تاكه كه‌سێك كهدهستگیرنهكرا له‌و هاوڕێیانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كاری حزبیمان ئه‌نجام ده‌دا له‌به‌ر مقاوه‌مه‌ت و به‌هێزی و ئیعترافنهكردن و خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئه‌و مامۆستا عه‌لی یه، دواتریش له سێداره‌یان دا هه‌م له‌به‌ر ئازایه‌تی و هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نهێنیه‌كانی حزبی نهدركاندو گیانی چه‌ندین هاوڕێی رزگاركرد، له‌لایه‌كی تریش ئه‌گه‌ر له سێداره نه‌درایه‌و ئازاد بوایه چه‌ندین نهێنی ده‌ستگیركردنی رێكخستنه‌كانی بۆ ئاشكرادهبوو. ئه‌رێ به‌ڕێزان ئه‌ممه دووباره بوونه‌وه‌ی مێژوو نیه؟ ئه‌رێ حزبه‌كانی قۆرخكاری و به‌ش به‌شێنه شه‌رمتان نه‌ده‌كرد ئه‌و پیاوه دڵسۆزهتان نارده‌وه بۆ ماڵ ؟ ئه‌رێ خۆ لیسته‌كه‌ی حزبی شیوعی و سۆشیالیست و زه‌حمه‌تكێشان كورسیه‌كیان هه‌یه‌و هه‌مووتان پێش رێكهوتنتان داوای هاوكاریتان ده‌كرد لێیان؟ ئه‌رێ خۆ به چوار كورسیه‌كه‌ی لیستی خزمه‌ت له سلێمانی ١٧ پۆستیان به‌ركه‌وت خۆ ده‌بێت لیسته‌كه‌ی ئێمه‌ش چوار پۆستی بێت به‌لای كه‌مه‌وه بۆچی خۆتان كه‌ڕ كردووه‌و ورته‌تان لێوه نایه‌ت؟ له كۆتایدا ده‌ڵێم “حسن ڕه‌حیم”ی دڵسۆز، رۆحت ئارام و ئاسوده، دوای ڕووخانیش كلیلی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێو حزبه‌كان بوویت كوردستانی و عێراقی، شیعی و سوونی، بۆیه ده‌ڵێم هه‌ر تۆ سه‌ربه‌رزیت . ساهیر تۆش پیاوێكی مه‌ردیت، مه‌رد وه‌ك باوكت له خۆڕاگری و دڵسۆزی و لێبورده‌یی، دڵنیام هه‌نگاوی دوورخستنه‌وه‌و پهراوێزخستنت كاریگه‌ری ناكات له خۆت و حزبه‌كه‌ت، دڵنیابه عه‌قڵیه‌تی پاوانخوازی پشك و پشكێنه‌و دابه‌شكردن بۆ هیچ هێزێك ناچێته‌سه‌رو په‌شیمانی قورس و گه‌وره‌ی له دوایه .