شه‌ڕی به‌ده‌ستهێنانی لایك و كۆمێنت به‌شێك له ده‌زگا میدیاییه‌كانی كردووه به پاشكۆی سۆشیال‌میدیا
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان:
بابه‌تی باش، ناونیشانی پیشه‌ییانه، هه‌واڵ و به‌دواداچوونی پیشه‌ییانه جێی خۆیان ده‌گرن، ئه‌گه‌رچی لایك و كۆمێنتی كه‌میشیان بۆ بێت، به‌ڵام گرنگن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری وه‌رگر، بۆ زه‌مینه‌ڕه‌خساندن و درووستكردنی كه‌شێك، كه مه‌عریفه تێیدا گه‌شه بكات، گفتوگۆ درووست بێت.
ئه‌م جۆره ئیش كردنه، ڕێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هاشوهووشهی ئیداره‌ده‌رانی سۆشیالمیدیایه، كه یان خه‌ون به یه‌كه‌مییه‌وه ده‌بینن، یاخود شه‌ڕی بۆ ده‌كه‌ن.
به سه‌رنجدان له تۆپ پۆستی ئه‌و په‌یجانه‌ی له سه‌رووی دوو ملیۆن لایكیان هه‌یه و هی كه‌ناڵی میدیایین، مانگانه ملیۆنان دۆلار خه‌رجییانه، تێبینی ده‌كرێت، له داهۆڵی به پینه و په‌ڕۆ ده‌چن، چونكه لانیكه‌م له 15 تۆپ پۆستیان، پێنجیان به‌رهه‌می میدیایی خۆیان نییه، ده‌كرێت بپرسیت ئه‌ی چییه؟ وه‌ڵامه‌كه ئاسانه، گرته‌یه‌كی باران، لافاو، زه‌مینله‌رزه، یان نوێژی منداڵان له مه‌كته‌ب، یاخود وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، رووداوێكی هاتوچۆ، دیمه‌نی شه‌ڕێكی ئۆكرانیا، گرته‌یه‌كی خهمهێنهرانهن، بارانه له مه‌ككه، بوومه‌له‌رزه‌ی توركیایه و به‌فره و ره‌شه‌بایه.. هتد.
هه‌ندێكجار ئه‌و په‌یجانه، وه‌رگر تووڕه ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت، كارلێك له‌گه‌ڵ پۆسته‌كه بكات، له دوو هه‌زار كۆمێنت، هه‌زار و نۆسهدیان دژوێن و قسه‌ی نابه‌جێن، ئه‌م پۆسته كۆمێنتی زۆر بۆ هاتووه، په‌یجه‌كه چالاك ده‌كات، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كه‌ی، په‌یامه‌كه‌ی چی، كارلێك و كاردانه‌وه‌كه چه‌ندی به چه‌ند، له كاتێكدا به‌شێكی به‌رچاو له خوێنه‌ران هێنده‌ی تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌ی كۆمێنتهكانن، نیو هێنده پۆسته‌كه به‌لایانه‌وه جێی بایه‌خ نییه.
سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه، ئه‌وانه‌ی له وه‌همی خۆ پێشتبووندان، چالاكبوونی په‌یج به یه‌كێك له هونه‌ره تهڕدهستییهكانی چاوبه‌سته‌كی پارهدهرهكانیان ده‌زانن و به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، چونكه ده‌زانن له‌و ڕێگه‌یه‌وه ئاسانتر ده‌توانن خاوه‌نه‌كانیان چه‌واشه بكه‌ن و جێ پێی خۆیان قایمتر بكه‌ن، به‌و پێیه‌ی ژماره‌ی لایك و كۆمێنتیان هه‌ڵكشاوه، به‌ڵام ناڵێن ئه‌مه‌ی زۆرترین بینه‌ری هه‌بووه، به‌رهه‌می خۆمان نییه.
هه‌موو ئه‌و كایه‌یه ئاماژه‌یه‌ك ده‌دات به ده‌سته‌وه، ئه‌وه‌ی تۆ به ملیۆنان دۆلاری تێدا خه‌رج ده‌كه‌یت، ناگاته شوێنی خۆی، یاخود كڕیاری نییه. كاتێك به‌رهه‌مێكی میدیایی وه‌رگری نه‌بوو، واته په‌یامه‌كه نه‌گه‌یشت، به مانایه‌كی دیكه هه‌موو ئه‌وه‌ی لێی خه‌رج كراوه له توانای مرۆیی و ماددی به هه‌ده‌ر دراوه، چونكه نه‌زانی و نه‌بوونی عه‌قڵ و ئیدراكی میدیایی ڕێگر بوونه له‌وه‌ی په‌یامه‌كه درووست دابڕێژرێت و به جۆرێك ئاراسته بكرێت، ئامانجی خۆی بپێكێت. له بری ئه‌وه ده‌بینین په‌یجی هه‌ندێك كه‌ناڵ وه‌ك سه‌به‌ته‌ی خۆڵی لێهاتووه و هه‌رچی ده‌ستیان ده‌كه‌وێت تێی ئه‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ نرخ و به‌هایه‌ك بۆ بوونی خۆیان بهێڵنه‌وه، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی به‌كارهێنه‌ران له كۆمێنت گاڵته به عه‌قڵیان ده‌كه‌ن.
له یادی پێنجی ئاداردا، بێ گوتاری میدیا، به تایبه‌تی میدیای پاره‌دار، باشتر ده‌ركه‌وت، له‌وه‌ی هیچی نوێی پێ نه‌بوو، بێ پلان خه‌ریكی ڕووماڵی یادكردنه‌وه و گواستنه‌وه‌ی دیمه‌نی چالاكییه حزبی و ئۆرگانییه‌كان، تا ده‌گاته گواستنه‌وه‌ی وتی وتی ئه‌م كه‌سایه‌تی و ئه‌و كه‌سایه‌تی له باره‌ی یادهكهوه بوو، بێ ئه‌وه‌ی خۆی خوێندنه‌وه‌ی وردی بۆ بكات و وه‌ڵامی پرسیاری خه‌ڵك له باره‌ی یاده‌كه بداته‌وه. به نه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین نا، به وه‌چه‌ی دوای دوو هه‌زار بڵێ چی ڕوویداوه، یان وه‌چه‌ی نوێ ڕابگرێت و وای لێبكات ساتێك به دیارییه‌وه بمێنێته‌وه.
شوێنكه‌وتنی وتی وتی و بایه‌خپێدانیان بۆ گه‌رمكردنی بازاڕی سۆشیال‌میدیا، هۆیه‌كی دیاری ئه‌و بێ گوتارییه‌ی میدیا بوو. هه‌ر ده‌زگا و كه‌ناڵێك تا ده‌گاته هه‌ر په‌یجێكی خاوه‌ن لۆگۆ و مایك، سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن كێ وه‌ڵامی كێ ده‌داته‌وه، كێ دێڕێكی دژی فڵان كه‌س له یاده‌وه‌رییه‌كانیدا نووسیوه و له سیاقی خۆی ده‌ری ده‌هێنن و وه‌ك بابه‌تێكی میدیایی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه لایك و كۆمێنتی بۆ بێت و له كاروانی به‌ره‌و یه‌كه‌می بوون دانه‌بڕێن.
سەرچاوە: وێبسایتی رۆژنامه‌وانى