
پسپۆڕەكان چوار هۆكاریان ئەو ئەو كێشەیە دیاری كردووە كە بریتین لە:
1- ژنان هەمیشە لە قۆناخە جیاوازەكانی ژیانیان هۆرمۆنەكانیان ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت و ئەمە وا دەكات دوور بكەونەوە لە دروستكردنی پێوەندی سێكسی و مەیلیان كەم بێتەوە.
2-نەخۆشییە جەستەییەكان و كێشەی تەندروستی وەك بەرزی فشاری خوێن و قەڵەوی و شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی دڵ و دەمار ئارزووی سێكسی ژن كەم دەكەنەوە.
3 – خواردنی دەرمانەكانی خەمۆكی و ئەو دەرمانانەی پێوەندیدارن بەنەخۆشی دەروونی دڵەراوكێیەوە لەسەر ئارەزووی سێكسی ژنان كاردانەوەی نەرێنی هەیە، بەڵام دەكرێت لە كاتی بەكارهێنانی ئەم دەرمانانە، لەحەبی دژە سك پڕی سوود وەربگرن تا هۆرمۆنەكان تاڕادەیەك رێك بخات و بتوانن بەردەوام بن لە سەر دروستكردنی پێوەندی سێكسی.
4-دەروونی ئالۆز و دۆخی ناسەقامگیری ژیان و بەرپرسایەتی زۆر وادەكات ژنان بە جەستە و بە ڕۆح هەست بە ماندوویەتی زۆربكەن, بۆیە ئارزووی سێكسی لایان دروست نابێت.