بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری independentی بریتانی میوزیکی “Weighless” بە ئارامترین میوزیکی جیهان هەڵبژێردرا.
بە پێی توێژینەوەیەک کە لە ویلایەتە یەکگرتوەکان لەسەر 157 كەس ئەنجام دراوە، میوزیکی”Weightless” کە لەلایەن گروپێکی میوزیک بە ناوی “مارکۆنی یونیەن” ژەندراوە، بە ئارامبەخشترین میوزیک جیهان دادەنرێت.
بە پێی توێژینەوەکە ئەو میوزیکە %65 سترێس کەم دەکاتەوە، %35 ئارامی بە کەسەکە دەدات، بە شێوەیەک کە پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەرونی کەسەکەی پێ ئارام بکرێتەوە و وەکو دەرمان بەکاربهێندرێت.
میوزیکی”Weightless” لە ساڵی لەلایەن گروپی میوزیکی “مارکۆنی یونیەن” ژەندراوە، بەمەستی کەمکردنەوەی سترێس، پەستانی دڵ، رێکخستنی لێدانی دڵ.