کێشانی نێرگەلە سەرەڕای ئەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی لێو، قوڕگ و سییەکان لەگەڵ جەڵتەی دڵ زیاتر دەکات، ڕۆڵی هەیە لە لاوازبوونی توانای سێکسی پیاوان لە تەمەنێکی گەنجیدا.
ماڵپەڕی هاف پۆستی عەرەبی لە چەند خاڵێكدا کاریگەرییە نەرێنییەکانی نێرگەلەی خستووەتەڕوو لە کەمکردنەوەی توانای سێکسی پیاواندا:
– نێرگەلە وادەکات لولە خوێنەکان لە ناوەوە بڕوشێن چونکە چوار هەزار ماددەی ژەهراوی لە پێکهاتەیدا هەیە، بەوەش بڕێکی کەمی خوێن دەگات بە خانەکانی زاوزێی نێرینە و کاری ئەو ئەندامە کەمدەبێتەوە.
– چەوری و ماددەی قەترانە لە نێرگەلەدا وادەکات لولە خوێنەکان بگیرێن، بەوەش بڕی خوێنی پێویست ناگات بە هەموو بەشەکانی جەستە کە ئەمەش کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر ئەندامی نێرینیە و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی توانای سێکسی.
– ئەو نیکۆتینەی کە لە نێرگەلە و جگەرەدا هەیە دەبێتە هۆی تەسكکردنەوەی لولە خوێنەکان بەتایبەت ئەو لولە خوێنانەی دەچن بۆ ئەندامی نێرینە، بۆیە بڕێکی کەم ئۆکسجینی پێدەگات و ئەوەش یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی لاوازبوونی توانای سێکسی پیاوان.
– یەکە ئۆکسیدی کاربۆن کە لە دووکەڵی نێرگەلەدا هەیە جێگای ئۆکسجین دەگرێتەوە لە خڕۆکە سوورەکانی خوێندا و وادەکات بڕێکی کەم ئۆکسجین بگات بە خانەکان لەگەڵ ئەو ماددە ژەهریانەی کە لە نێرگەلەدا هەیە، ئەوەش وادەکات ماسولکەکانی ئەو ناوچەیە لاواز ببن.
– %٣٠لاوازبوونی توانای سێکسی پیاوان لە تەمەنێکی گەنجیدا هۆکارەکانی نێرگەلە و جگەرە کێشانە.
– کێشانی نێرگەلە و جگەرە بە ڕێژەی %١٥ تۆو (سپێرم) کەمدەکاتەوە.