
1-خانم هەمووكات دوور بكەوەرەوە لەوتنی وشەی (دەمەوێت لێت جیاببمەوە) بەتەواوەتی هەوڵبدە ئەم وشەیە لەفەرهەنگی قسەكردنت دەربهێنیت و هیچكات ئەم وشەیە نەڵێیت .
2-خانم هیچكات بەهاوسەرەكەت مەڵێ دەزگیرانی پێشوم لەتۆ باشتربوو ، پیاوان ئارەزووی بیستنی ئەم وشەیەناكەن هاوكات پێویستە پیاوانیش دووربكەونەوە لەوتنی ئەم وشەیە.
3-خانم هیچكات بەهاوسەركەت مەڵێ هاوشێوەی باوكتی ، و بە هیچ كەسێكی دیكەی مەچوێنە چونكە ئەمە هەستی بڕوابەخۆنەبونی لا دروست دەكات.
4-دووركەوەرەوە لێم.. كاتێك بێزار دەبن و كێشەیەكتان دەبێت ئەوە هەوڵبدەن بۆ یەكتری باسبكەن كێشەكەتان چیە.
5-ئەگەر هاوسەرەكەت كێشی ئاسایی بوو ئەوە هیچكات پێی مەڵێ پێویستە كێشت داببەزێنیت و بێزارت زۆرە بەتایبەتی خانمان بەم وشەیە زۆر بێزار دەبن.
6-پێویستە بەدوای ئیشێكی دیكەدا بگەڕێیت،پێویستە ئافرەت دوور بكەوێتەوە لەوتنی ئەم وشەیە بەهاوسەركەی و ئەگەر كێشەی دارایتان هەیە ئەوە دەتوانیت ڕێگایەكی دیكە هەڵبژێریت بۆ ئەوەی ئەم پەیامەت بگەیەنیت ، لەگەڵ ئەوەشدا هاوسەری زیرەك پێەیستی بەوە نیە ئاگادار بكرێتەوە لەخراپی باری دارای خێزان و خۆی هەموو شتەكان دەبینێت.
سەرچاوە: http://www.thaqafnafsak.com/
وەرگێڕانی:چراخان ئاسۆ