خەونەکان یاخود هیواکان زۆرن و هەریەکێک لە ئێمە بەدوای کۆمەڵێک ئامانج و هیواوەیە و دەیەوێت لە ماوەی ژیانیدا بیهێنێتەدی، بەردەوامی لە ژیان و هیوا دوو پەیوەندی بەهێز لەنێوانیاندا هەیە، چونکە کاتێک هیوا نەما ژیان هیچ نرخێکی نامێنێت لە ژیان ئەو کەسەدا، خودی ژیان بەو شێوەیە بەردەوام پێویستمان بە هیوا هەیە ئامانج هەیە تا هەوڵیان بۆ بدەین و لەهەمانکاتدا وامان لێدەکات خۆشەویستیمان بۆ ژیان هەبێت و چێژی لێببینین.
هەندێک کات خەونێک یاخود هیواکانمان شکست دەهێنن و بەدی نایەت، بەڵام ئەمە مانای کۆتایهاتنی ژیان نییە، دەتوانیت هەندێک ڕێنمایی یاخود ڕەفتار پەیڕەوبکەیت بۆ ئەوەی هیواکانت بێ بەربەست بەدیبهێنیت و هەوڵی بۆ بدەیت.
بێگومان یەکێک لە هەڵەکان ئەوەیە کە زۆر بە گڕوتینەوە هەوڵ بۆ هیواکانت دەدەیت، بە جۆرێک هەندێک کات هیواکانت دەچێتە باری خەیاڵەوە بەتایبەت لای گەنجان، واتە خەون بە شتێکەوە دەبینیت کە مەحاڵە، ئەمەش زیانی هەیە دواتر تووشی خەمۆکی و بێزاریت دەکات لە ژیان و هیواکانت پێویستە سنوورێک بۆ هیوا و خەونەکانت دابنێیت.
کاسانێک هەن بەردەوام دەترسن لەوەی شکست بێنن لەسەرەتاوە، بەهەمان شێوە کارێکی هەڵەیە، چونکە ترس کاریگەری سلبی هەیە لەسەر بەدیهێنانی ئامانج و خەونەکانت.
کاتێک شکست دەهێنیت، ئاسایی وەریبگرە، چونکە شکست گەورەترین تاقیکردنەوەیە لە ژیاندا بۆ ئەوەی دواتر گەورەترین و باشترین سەرکەوتن بەدەستبهێنیت.
هەرگیز مەترسە لە قسەکردن و ڕەخنەکانی کۆمەڵگا، ئەگەر شکست بهێنیت.
ترس خۆی لە خۆیدا هۆکارێکە بۆ نەمانی متمانە بەتواناکانت، بەهێزی تۆ لەناودەبات بەرامبەر بە ئامانجەکانت و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستیەکان، هەوڵبدە ئازابە و بەهێزبە بزانە چۆن یەکەم هەنگاو دەنێیت