لە هەندێک حاڵەتدا بەلای هەندێکمانەوە کارێکی باشە ئەگەر درۆیەکی سپی بکەین بۆ ئەوەی کەسی بەرامبەر نیگەران و زویر نەبێت، بەڵام ئەگەر لە منداڵێک بپرسی بە کارێکی خرپی دەزانێت.
لە “زانکۆی مەگیل” لێکۆڵینەوەیەک لەسەر 100 منداڵ ئەنجامدرا، کە تەمەنیان لە نێوان 6 بۆ 12 ساڵدا بوو، بەپێی زانیاریەکان تێیدا زنجیرە ڤیدیۆیەکی کورتی تایبەت بە منداڵانیان نیشاندرا، کە باسی درۆ و فریودان و ڕاستگۆیی دەکرد، لە ئەنجامی ئەم تاقیکردنەوەیە گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە منداڵان بە ئاسانی ڕاستی و درۆ لە یەک جیادەکەنەوە.
لە ڤیدیۆیەکەدا هەندێک لە کارەکتەرەکانی درۆیان دەکرد و هەندێکی ڕاستگۆ بوون، لە دوای گرتە ڤیدیۆیەکە پرسار لە منداڵەکان کرا کە پێویستە کێ دەستخۆشی لێبکرێت؟ کێ سزا بدرێت؟ لەسەر ئەوە درۆیەی کردوویەتی.
منداڵان هەمیشە سەرزەنشت دەکرێن لەلایەن دایک و باوکیانەوە و پێیان دەوترێت کە درۆ شتێکی خراپە، بەڵام لە هەمانکاتدا دەبینین کە دایک و باوکیان درۆی سپی دەکەن بۆ ئەوەی ژیانیان ئاساتر بڕوات، کە ئەمەش لەوانەیە سەر لە منداڵەکان بشێوێنێت و نەزانن چی بکەن، واتە ڕاست و هەڵەی خۆیان بۆ دیارینەکرێت.
ڵکۆڵەران وتیان” هەموو کەسێک رقی لە درۆ نییە و هەموو کەسێکیش مەرج نییە بە ڕاستگۆیی دڵخۆش بێت، ئێمە دەمانەوێت بزانین منداڵان لە چ تەمەنێکدا لە درۆ و ڕاستی تێدەگەن و کەی بەکاری دێنن”.
بە گوێرەی ئەنجانی لێکۆڵینەوەکە هەتاوەکوو منداڵەکان گەورتر دەبن بەپەرۆشتر دەبن لەسەر بڕیاردانی درۆ و ڕاستی و کاریگەری درۆ راستی لەسەر کەسی بەرامبەر.
بەڵام ئەوانەی کە تەمەنیان کەم بوو لە بڕیاردان و هەڵوێستەکانیان کاریگەری دایک و باوکیان لەسەر بوو و کەمتر بە پەرۆشبوو لەسەر کاریگەری درۆ و ڕاستی و کاریگەرییەکانی لەسەر بەرامبەر.
ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە دەوروبەری 6 ساڵ بوو سوربوون لەسەر ئەوەی کە ڕاستگۆیی شتێکی باشە و درۆکردنیش شتێکی خراپە،بەڵام ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە نێوان 10 بۆ 12 ساڵان بوو و وشیارتر بوون و دوو دڵ و ڕای جیاوازیان هەبوو لەسەر درۆ و ڕاستگۆیی.