توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مه‌ریكی ئه‌وه‌ی ڕونكردۆته‌وه ئه‌نجامدانی راهێنانی یۆگا به‌شێوه‌ی هه‌فتانه ده‌بێته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ئێسك‌و جومگه‌كان‌و جه‌سته به‌شێوه‌یه‌كی گشتی‌و توانای به‌هێزكردنی وزه‌ی هه‌یه‌و یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات هه‌موو كرداره‌كانی رۆژانه‌ی به‌باشی به‌ڕێوه ببات.
توێژه‌رانی زانكۆی جۆنز هبكینز ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه یۆگا چاره‌سه‌رێكی گرنگه بۆ نه‌خۆشیه‌كانی جه‌سته به‌مه‌رجێك ئه‌و كه‌سه هه‌فتانه ئاماده‌ی دانیشتنه‌كانی بێت به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌و پێك، تاكو سودی ته‌واوی لێوه‌ربگرێت تاته‌واوكردنی وانه‌كانی به‌رده‌می هه‌بێت.
به‌پێی ئه‌و توێژنه‌وه‌ی كه له‌ماڵپه‌ڕی ده‌یلی میلی به‌ریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا 75 ژن‌و پیاو به‌شداریان تێداكردوه كه دوچاری هه‌وكردنی جومگه‌كان هاتون‌و دوای دوو مانگ له‌ئه‌نجامدانی راهێنانه‌كانی یۆگا به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 20 دۆخی ته‌ندردوستیان باشتربووه‌و توانیویانه به‌باشی فرمانه‌كانی رۆژانه‌یان ئه‌نجامبده‌ن‌و توانای رۆشتنیان زیاتر بووه به‌راورد به‌ڕابردویان.
توێژه‌ران ئه‌وه‌شیان رونكرۆته‌وه به‌رده‌وامی له‌سه‌ر راهێنانه‌كان واده‌كات گاریگه‌ریه باشه‌كانی زیاتر بێت به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی نۆ مانگ به‌رده‌وامی هه‌بێت بۆیه زۆرێك له‌پزیشكه‌كان رێنمایی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه هه‌وكردنی جومگه‌و ئازاری ئیسكیان هه‌یه راهێنانی یۆگا ئه‌نجامبده‌ن.