ڤیتامین C یه‌كێكه له‌و ڤیتامینانه كه بۆ له‌ش پێویسته‌و له‌زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌كان ده‌مانپارێزێت، هه‌روه‌ها به‌رگری له‌ش به‌هێزده‌كات‌و یارمه‌تی زو چاكبونه‌وه‌ی برین‌و دروستبونه‌وه‌ی شانه‌كان ده‌دات، هه‌روه‌ها به‌سوده بۆ ئیسك‌و پێست‌و پوك‌و مولوله‌خوێنه‌كان. هه‌ر له‌سوده‌كانی تری ئه‌م ڤیتامینه به‌سوده بۆ زو چاكبونه‌وه له‌په‌تاو ئه‌نفلۆنزا.
ئه‌م ڤیتامینه له‌ش دروستی ناكات، به‌ڵكو ده‌بێت له‌رێی خۆراكه‌وه به‌ده‌ستی بێنێت. ئه‌و خۆراكانه‌ش كه ئه‌م ڤیتامینه‌ی تێدایه بریتین له‌مزره‌مه‌نیه‌كان وه‌ك پرته‌قاڵ‌و لیمۆو نارنج‌و كیوی‌و هه‌روه‌ها له‌سه‌وزه گه‌ڵا گه‌وره‌كان وه‌ك كاهو، برۆكلی، كه‌له‌رم، مه‌عده‌نوس، سڵق‌و بیبه‌رو چه‌ندین سه‌وزه‌ی تر.
كه‌می ئه‌م ڤیتامینه له‌له‌شدا ده‌بێته هۆی چه‌ندین گرفت له‌وانه خوێنبه‌ربونی پوك‌و كێشه‌ی ده‌مودان‌و دره‌نگ چاكبونه‌وه‌ی برین‌و ئازاری جمگه‌كان‌و كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگی له‌ش كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زو توشبون به‌نه‌خۆشی، به‌تایبه‌تی په‌تا.
بۆئه‌وه‌ی زیاتر سود له‌وخۆراكانه وه‌ربگریت كه ڤیتامین سی تێدایه باشتر وایه به‌كاڵی بخورێت، واتا نابێت ئه‌و سه‌وزانه بكوڵێنرێت، چونكه له‌كاتی كوڵانی نزیكه‌ی 50%ی سوده‌كه‌ی نامێنێت.
هه‌روه‌ها ئه‌م ڤیتامینه ده‌كرێت به‌شێوه‌ی حه‌پ وه‌رگیرێت به‌تایبه‌تی له‌كاتی توشبون به‌په‌تا. هه‌ندێ برینی پێست به‌تایبه‌تی له‌كاتی سوتان‌و هه‌روه‌ها له‌ژنانی دوگیان هه‌ندێ حاڵه‌تی تر، به‌ڵام له‌هه‌مو حاڵه‌تێكدا پێویسته له‌ژێر چاودێری پزیشك به‌كاربهێنرێت.