زۆرێك لە دایكان و باوكان لە كاتی گەورەبوونی كوڕەكانیاندا مەترسی تەواونەكردنی خوێندن یان بونیان بە كەسێكی بێ سود بۆ كۆمەڵگا لە لا دروست دەبێت.
شارەزایانی بواری دەروون ناسی بۆ ڕەواندنەوەی ئەم خەمەی دایكان و باوكان چەند ئامۆژگارییەكیان خستووەتە ڕوو، كە بە شێوەیەكی باش پەیڕەو بكرێن لە ئایندەدا كوڕەكانیان دەبنە كەسانی سەركەوتوو.
1. بەشداری پێكردنی منداڵ لە كارەكانی ناو ماڵ وەك شوشتنی قاپەكانی خۆی یان پاككردنەوەی ژورەكەی، وا دەكات لە ئایندەدا لە كاتی كاركردن لە ناو گروپێكدا كاركردنی لا ئاسایی بێت.
2. گەشەپێدانی توانا كۆمەڵایەتییەكانیان
كۆكردنەوەی منداڵان و جێبەجێكردنی كاری كۆمەڵ پێیان وا دەكات لە ئایندەدا كەسێكی كۆمەڵایەتی بێت و بە دوور بێت لە هەر حاڵەتێكی دوورەپەرێزی.
3.متمانەی زۆری پێبكە
متمانەكردن بە منداڵ كاریگەری زۆری لەسەر چالاكییەكانی منداڵ هەیە،
بە گوێرەی چەند ئامارێك دەركەوتووە ئەو منداڵانەی لە تەمەنێكی منداڵییەوە متمانەیان پێكراوە لە تەمەنی گەورەییان زیادتر پشت بە خۆیان دەبەستن و پێویستیان بە باوك و دایكیان نامێنێت.
4. دوور لە ململانێ مامەڵەی لەگەڵ بكەن
مامەڵەی خێزانی و ململانێكانی دایك و باو كاریگەری گەورەی لەسەر بونیادی منداڵ هەیە، و بە هەمیشەی دووچاری دڵ تەنگیان دەكات.
شارەزایان جەخت لەوەدەكەنەوە:جیابوونەوەی دایك و باو لە یەكدی كاریگەری دوورمەودای لەسەر ژیانی منداڵ هەیە.
5. پاراستنی ئاستی زانستی منداڵبە گوێرەی ئەو توێژینەوانەی ئەنجام دراون، دایكان ئارەزووی ئەوە دەكەن منداڵەكانیان هەمان پسپۆڕی خۆیان وەربگرن، لە كاتێكدا كوڕان لەژێر كاریگەری ئاستی زانستی باوكیاندان.
6.فێركردنی ڕێسا بیركارییەكان لە تەمەنێكی كەمدا
بە گوێرەی توێژینەوەیەك كە لە ساڵی 2007 لە ئەمەریكا ئەنجام دراوە و 35هەزار منداڵ بەشداریان پێكراوە دەركەوتووە، فێركردنی ڕێسا بیركارییەكان لە تەمەنێكی كەمەوە كاریگەری ئیجابی لەسەر ئایندەی منداڵ هەیە، و توانای نوسین و خوێندنەوەی زیاد دەكات.
7. دروستكردنی پەیوەندی هاوڕێیانە
پێویستە پەیوەندییەكی هاوڕێیانە لەگەڵ منداڵدا دروست بكرێت دوور بێت لە هەر جۆرە مامەڵەیەكی نێوان حاكم و ژێر دەست.
8. دابینكردنی ژیانێكی ئاسودە و دوور لە دوودڵی و دەستەبەركردنی بارێكی ئابوری و كۆمەڵایەتی گونجاو، هەموو پاڵنەرن بۆ دابین كردنی ئایندەیەكی باش بۆ منداڵ.