لاپەڕەی سەرەکی فەرهەنگ و کولتور چۆن کەسایەتی منداڵەکەت بەهێز دەکەیت؟

چۆن کەسایەتی منداڵەکەت بەهێز دەکەیت؟

0 تێبینییەکان 15 بینینەکان

mnalujgaraپەروەردەکردنی منداڵ کارێکی گرانە، چونکە تۆ کەسایەتیەک پێدەگەیەنیت و پێوستە لەدواڕۆژدا پێگەی هەبێت لەناو کۆمەڵگەدا، بێگومان گرنگترین هەنگاو پەروەردەکردنی کەسایەتی منداڵە لەسەر ئاستی متمانە بەخۆبوون، چونکە ئەگەر متمانەی بەخۆی هەبێت بەشێکی زۆری کێشەکان چارەسەردەبێت و سەرکەوتوو دەبێت لە ژیاندا.

پێگەی “ hayatouki” چەند ئامۆژگارییەک بڵاودەکاتەوە تایبەت بە دایکان و باوکان، بۆ ئەوەی بتوانن کەسایەتیەکی بەهێز لە منداڵەکانیاندا دروستبکەن و متمانەیان بەخۆیان هەبێت.

نزیکبوونەوە لە منداڵەکەت

هەوڵبدە گفتوگۆ لەگەڵ منداڵەکەت بکەیت دەربارەی هەندێک کێشە و ڕای وەربگرە، تا هەست بکات پێگەی هەیە لە خێزانەکەدا، نزیکبوونەوەی دایک لە منداڵ زۆر گرنگە، چونکە متمانەی بەخۆی زیاد دەبێت و هەمیشە هاوڕێی بە.

ناکۆکییە هاوسەگیرییەکان

کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان هاوسەران یەکێکە لەو بنەمایانەی کە کاریگەرییەکی زۆ خراپی لەسەر منداڵ هەیە، متمانەی بەخۆی لەدەستدەدات، هەر بۆیە دایکان و باوکان پێویستە دوور لەچاوی منداڵەکانیان کێشە و گفتوگۆکانیان ئەنجامبدەن.

خوێندنەوە

هاندانی منداڵان بۆ خوێندنەوە کارێکی زۆر گرنگە، چونکە زیاتر فێردەبێت متمانەی بەخۆی هەبێت بەهێز دەردەکەوێت، بەڵام خوێندنەوەی چیرۆک و بابەتی بەسوود.

بڕیاڕەکان

پێیوستە منداڵەکەت خۆی بڕیاڕ بدات لەو شتانەی پەیوەندی بەخۆیەوە هەیە، چونکە فێردەبێت هەڵە و ڕاستی خۆی دیاریبکات، بۆ نموونە ڕێکخستنی جلوبەرگ و شێوازی ڕێککەوتنی ڕەنگەکانی بۆ ڕوونبکەرەوە، بەڵام بڕیاری کۆتایی لە هەڵبژاردنی جلوبەرگیدا هەوڵبدە لای خۆی بێت.

هەڕەشەکردن

هۆکارێکی سەرەکییە بۆ لەناوبردنی متمانەی منداڵان و کەسایەتی لەناودەبات، بەهەر هۆکارێک بێت هەوڵمەدە بە هەڕەشە کێشەکان چارەسەر بکەیت لەگەڵ منداڵەکەت.

هاندان

توێژینەوە زانستییەکان باس لەوەدەکەن کە هاندانی منداڵ لەلایەن دایک و باوکەوە کاریگەری ئیجابی هەیە، منداڵ متمانەی بەخۆی زیاددەبێت، هەر بۆیە بۆ هەر کارێکی باش یاخود ئارەزووی لە کارێکە یان هەر بەهرەیەکی هەیە هەوڵبدە هانی بدە.

تایبەتمەندی

بێگومان منداڵەکەی کەسایەتییەکی جیاوازە و تایبەندمەندی خۆی هەیە، ڕێز لە ڕاکان و تایبەتمەندییەکانی کەسایەتی بگرە هەوڵمەدە بیگۆڕیت بەو شێوازەی تۆ دەتەوێت، چونکە داواجار زیانی هەیە و متمانەی بەخۆی نامێنێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە