ئه‌نجامه‌كانى نوێترین توێژینه‌وه‌ی پزیشكى ده‌ریانخستووه ڕاكردن به درێژای ماوه‌ی دوگیانى ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنى دڵێ منداڵ.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا كه له‌سه‌ر چه‌ند خانمێكى دوگیان ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌تووه ڕاكرنى خانمانى دوگیان ده‌بێته هۆی گۆڕینى پێكهاته‌ى جینه‌كانى منداڵ و بنیادنانى ماسولكه‌كانى دڵى به‌شێوه‌یه‌ك له‌كاتى له‌دایك بونیشیدا هه‌ر به به‌هێزى ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه ئه‌گه‌رى توشبوونى به نه‌خۆشیه‌كانى دڵ كه‌متربێت.
جێى ئاماژه‌یه له چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی پێشوتردا ئه‌و ڕاستیه دوپاتكرابووه كه ئه‌نجامدانى ڕاهێنانى وه‌رزشى به درێژاى ماوه‌ی دوگیانى ده‌بێته هۆی پاراستنى دایك له چه‌ندین مه‌ترسى ته‌ندروستى وه‌ك شه‌كره و قه‌ڵه‌وى و نه‌خۆشیه‌كانى دڵ، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌م جاره توێژینه‌وه‌یه‌كى له‌م شێوه‌یه ده‌رباره‌ی كاریگه‌ریه‌كانى ڕاكردن له‌سه‌ر دڵى منداڵ بكرێت.