د.پەیمان عبدالقادر مجید/ سۆسیۆلۆجی
کۆمەڵگای کوردی ناسراوە بە ئەمەکداری و بەزەیی وسۆز، لە مێژە ئێمە بە هەژاری ژیاوین و بەدەست هەژاریەوە دەناڵێنین، مودەتێک بەهۆی داگیرکاری و شەڕ و نۆبەتێکیش بێ موچەیی و کۆرۆنا ..
قسەکەمان لەوە نیە ،ڤسەکەمان لەسەر ئەو دەروون نەخۆشانەیە کە یاری بە هەست و سۆزی ماڵە هەژاران دەکەن ، ئەوانەی خێر بۆ چاوی ڕاگەیاندن و سۆسیال میدیا دەکەن ، تا زومی کامێرایان لەسەر نەبێت دڵی هەژاران خۆش ناکەن .
بەناو خێرکەری و دەستڕۆشتوو و زەنگینی بەڕێز دڵنیابە بەو کارە قێزەبوونەت خۆت ناشرین دەکەیت، با بزانیت ،موزایەدە بە هەست و سۆزی هەژاران ناکرێت ..ئاخر خوا هەڵناگرێت ،کەی ڕەوایە ئەوان جارێک ئازاری برسێتی بچێژن و دەیانجاریش ئازاری دەروونی کە دەکرێنە موزایەدەتی حزبی و سیاسی .
شوکور هوشیارە تاکی کورد ،جیاکاری ئەکات لە نێوان یارمەتی دانی هەژارێک کە عیزەت و کەرامەتی لە پشتە و زەمێرێکی زیندوو ناخی هەژاندووە، بە ڕەچاوکردنی هەست و لایەنی دەروونی هەژاران نانەکەی لەگەڵ بەش دەکات، لەگەڵ تۆیەکی بێ هەست و بێ کەرامەت کە ئەوەنەی لەخەمی ناوبانگ و دەنگ دانەوەی کارە نابەحێکانتیت خەڵک پێی ئاشنا بێ، نیو ئەوەندە لە خەمی دەستگرتن و دڵنەوایی هەژاران نیت.
تکایە با هەمووان نەفرەت کەین لەم کارە نەشیاوە قێزەبوونە.
تکایە با بە ڕاستی نانەکانمان بکەینە دوو بەش لەگەڵ هەژاران ،بە بێ ئەوەی ئەم دەست بەودەست بزانێت .لە بیرت نەچێت دواجار هەژارانیش مرۆڤن وەکو تۆ ، ئەمڕۆ بۆ تۆیە ،سبەی لە تۆیە .