ئێستا ھەتا دوانزە دەژمێرین
ئینجاهەموومان ئارام دەبین
بۆ تەنھا یەکجار لەسەر گۆی زەوی
با بەھیچ زمانێک نەدوێین ؛
بھێڵن بۆ چرکەیەک بوەستین،
بازووەکانمان ھێندە نەجوڵێنین.
چرکەیەکی نامۆ دەبێت
بێ پەلەپەل، بەبێ پاڵنەر
ئێمە ھەموومان لەگەڵ یەکدەبین
لەنامۆییەکی کتوپڕدا .
ماسیگرەکان لەدەریای ساردا،
نەھەنگەکان ئازار نادەن!!
ئەو پیاوانەی خوێیەکان کۆدەکەنەوە،
تەماشای دەستە بریندارەکانیان ناکەن!!
ئەوانەی خۆیان ئامادە دەکەن،
بۆ ھەڵگیرسانی جەنگە سەوزەکان،
جەنگ بە گاز ، جەنگ بە ئاگر،
سەرکەوتنەکان بەبێ دەربازبوان،
جلە پاکەکانیان دەپۆشن
لەگەڵ برادەرەکانیاندا ڕێدەکەن
بێ ئەوەی ھیچ شتێک بکەن، لەسێبەردا.
ئەوەی مەبەستمە ، نابێت تێکەڵ بێت
لەگەڵ ڕاوەستانێکی تەواو
ژیان ئەوەیە کەھەیە؛
نامەوێت ڕێگایەک لەگەڵ مردن.
ئەگەر ئەمەندە تاکڕەو نەبووینایە
بۆ ئەوەی ژیان ھەر بەردەوام بێت،
و بۆ جارێکیش نەتوانین ھیچ بکەین .
بێگومان بێدەنگیەکی مەزن
ئەم غەمناکییەی دەشێوان
کە خۆمان لەخۆمان ناگەین،
یان خۆمان دەترسێنین بە مەرگ!!
بێگومان زەوی دەیەوێت فێرمان کات
ژیان چۆنە ؟؟
کاتێک ھەموو شت لە مردوو دەچێت ،
دوای دەسەلمێت کە ھەمووی زیندووە !
ئێستا من
ھەتاکو دوانزە دەژمێرم
تۆش دەبێت ئارام بگریت، منیش ماڵئاوایی دەکەم
Now we will count to twelve
and we will all keep still
for once on the face of the earth,
lets not speak in any language;
lets stop for a second,
and not move our arms so much.
It would be an exotic moment
without rush, without engines;
we would all be together
in a sudden strangeness.
Fishermen in the cold sea
would not harm whales
and the man gathering salt
would not look at his hurt hands.
Those who prepare green wars,
wars with gas, wars with fire,
victories with no survivors,
would put on clean clothes
and walk about with their brothers
in the shade, doing nothing.
What I want should not be confused
with total inactivity.
Life is what it is about;
I want no truck with death.
If we were not so single-minded
about keeping our lives moving,
and for once could do nothing,
perhaps a huge silence
might interrupt this sadness
of never understanding ourselves
and of threatening ourselves with death.
Perhaps the earth can teach us
as when everything seems dead
and later proves to be alive.
Now Ill count up to twelve
and you keep quiet and I will go.
وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە :هاڤین کمال