لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن نەورۆزی خۆڕاگریتان پیرۆز ..

نەورۆزی خۆڕاگریتان پیرۆز ..

0 تێبینییەکان 18 بینینەکان

جەژنی نەورۆز و نوێبوونەوەی ساڵی کوردی و بەهاری کوردان لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی کوردستان بە تەواوی پێکهاتەی نەتەوە و ئاینە جیاوازەکان، پیرۆز دەکەم .

بەداخەوە لەم نەورۆز و بەهارە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا ناچاردەبین هەموو لایەک لەماڵەکانمان بمێنینەوە و تێپەڕاندنی ئەو ڤایرۆسە بکەینە  ئەزمونێکی بەهێز بۆ زاڵبوون بەسەر تەنگ و چەڵەمەکان و هێنانەکایەی کۆمەلگایەکی ئازاد و یەکسان و دەست راگەیشتنی هەمووان بە پێداویستیەکانی پێداویستیەکانی سەردەم .هەر لێرەشدا رۆڵی گەورەی ئینسانی کارمەندانی تەندورستی و دکتۆران و یاردەدەرانی پزیشکی و هێزەکانی ناوخۆ بەرز دەنرخێنین لە رووبەڕووبەوەنەی ئەو پەتایە کوشندەیە .

خەڵکی کوردستان ئەمجارەش هەڵویستێکی بەرزیان نیشانداوە لە خۆپارێزی و جێبەجێکردنی رێنماییەکان و هاوکاری و دڵسۆزی و وەفاداری بۆ خۆیان و خێزان دەوروبەرەکەیان، هەر ئەمەشە فاکتەری بەهێزی مانەوە و زیندوویەتی .

جارێکیتر جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێێ کوردی و بەهارتان پیرۆز بیت

هاوڕێتان

مام خدر

سکرتێری گشتی

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

نەورۆزی 2020

هەولێر

0 FacebookTwitterPinterestEmail