ماڵەکان پڕن لەو کچ و کورە جوانانەی بەکەلۆری کە هەموو دەسیان لەسەر دڵیانە نمرەی بەرز بەدەست بێنن. ئەمە تەعزیبە نەک تاقیکردنەوە، ئەمە قسابخانەیە نەک قوتابخانە. سەیرکە ئەم نەوە جوانە نمرە بەدەست دەهێنن و بە هەر پێوەرێک بێت زانکۆ و پەیمانگا تەواو دەکەن و کەس نیە سود لە تواناکانیان وربگرێت.
هەموو هەوڵ دەدەن ببن بە ئەندازیار یان دکتۆر، بێئاگا لەوەی لەم وڵاتە شەقاوەیەک تا پۆستی باڵای وڵات دەڕوا و زیرەکەکان لە ئایندەدا دەکەونە بەردەست سەرکردەکان کە لە بارەگاکانەوە، بە جەهلی خۆیانەوە پلەکانی حزب دەبڕن و گەورەترین پۆستی ئەم وڵاتە وەردەگرن و دکتۆر و ئەندازیارەکان کە ئەمڕۆ لە تاقیکردنەوەی بەکەلۆری خۆیان و ماڵەوەشیان لەگەڵ خۆیانداسەرقاڵ کردووە، دەچنە بەردەم چەقۆوەشێنێک، ساختەچییەک، تەزویرچییەک.
تۆ سەیرکە، لە عەسری نابووتبونی پەروەردە و کتێب و شەهادە، لە ئێستادا بەهەزاران کچ و کوڕی جوانی ئەم مەملەکەتە سەرقاڵی ئەزبەرکردنی چەند وانەیەکی وشکن. سەیرکە لەم وڵاتە دەتوانی لە کۆلیژێک وەربگیرێی، بەڵام ناتوانی خەونت هەبێت. کێ لەناو ئەم سەدان هەزار خوێندکارەی کورد یەک خوێندکارم بۆ بدۆزێتەوە خەونی بوون بە سەرۆک ببینێت؟
تۆ دەتوانی پلەکانی خوێندن ببڕیت بەڵام خەونت نیە و کەس نیە لەم مەملەکەتە بیر لە بوون بەسەرۆک بکاتەوە. تۆ ئەگەر تەنها خەونێکی بچوکت هەیە کە لە کۆلیژێک وەربگیرێی، ئەوا دڵنیام دەتەوێ بە وەزیفەیەکی بچوک ڕازی بیت و سیاسەت بۆ ئەویتر جێبهێڵیت.
خوێندکارە خەمگینەکانی بەکەلۆری، بەئەزبەرکردنی وانەکان ناتوانن بەختەوەر بن، بەختەوەری لە یاخیبوون و خەونی گەورەدایە.

عەزیز ڕەئووف