لاپەڕەی سەرەکی فەرهەنگ و کولتور 10 سوودی تەندروستی پێكەنین بزانن

10 سوودی تەندروستی پێكەنین بزانن

0 تێبینییەکان 27 بینینەکان
Smiling women

Smiling women

1-توێژەرەوەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە پێكەنین هۆكار دەبێت بۆ باشی تەندروستی سیەكان ،چونكە لەكاتی پێكەنیندا مرۆڤ بڕێكی زۆر هەناسە هەڵدەمژێت.

2-هۆكار دەبێت بۆ زیاد بونی ڕێژەی دەردانی هۆرمۆنی بەختەوەری و بەمەش چارەسەر دەبێت بۆ نائارامی دەرونی.
3-پێكەنین هۆكار دەبێت بۆ ئارامبونەوەی ماسولكەكانی جەستە و سوڕی خوێن چالاكدەكات و ماسولكەكان بەهێز دەكات.
4-پێكەنین باشترین ئارامبەخشە بۆ جەستە ،بەجۆرێك پێكەنین بۆ ماوەی 5 خولەك هۆكار دەبێت بۆ بەخشینی ئارامی بەجەستە بۆ ماوەی 30 خولەك.
5-تەندروستی دڵ دەپارێزێت و ملولەكانی خوێن  بەهێز دەكات و پێكەنین بۆ ماوەی 10 خولەك هۆكار دەبێت بۆ نزم بونەوەی پەستانی بەرزی خوێن.
6-هەندێك كەس پێی وایە كە پێكەنین هۆكارە بۆ دەركەوتنی چرچی پێستی ڕوخسار بەڵام لەڕاستیدا پێكەنین دەبێتە هۆی جوانكردنی پێست و بەهێزكردنی ماسولكەكانی ڕوخسار.
7-توێژینەوەیەكی ئەمەریكی ئەوەی ئاشكرا كردوە كە پێكەنین هۆكار دەبێت بۆ دابەزاندنی كێش بەجۆرێك پێكەنین بۆماوەی 15 خولەك لەتوانایدا هەیە ئەو كالۆریانەی لەئەنجامی خواردنی 100 گرام شۆكۆلاتە پەیدا دەبێت بیسوتێنێت .
8-زۆر بەسودە بۆ بەهێزكردنی یادەوەری كورت واتە توانای یادەوەرەی مێشكی كە بۆ ماوەیەكی كورت زانیاریەكان هەڵدەگرێت  درێژ دەكاتەوە .
9-كۆئەندامی بەرگری بەهێز دەكات و ڕێژەی هۆرمۆنەكانی نائارامی كەمدەكاتەوە و یارمەتیدەر دەبێت بۆ زیاد دەردانی ئەندۆر فین بەمەش  كۆئەندامی بەرگری بەهێز دەبێت .
10-ئارامی دەرونی بەمرۆڤ دەبەخشێت.
سەرچاوە: actionha
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە