کوردستان و ناوچەکە بە بارودۆخێکی تازە و ئاڵۆزی سیاسی و جەنگ و پڕکێشمەکێش تێدەپەرێ. جەنگ و شەڕی دژی داعش و گروپە چەقۆکێشەکانی ئیسلامی سیاسی، باڵی بەسەر پێکهێنانی بەرەی نێودەوڵەتی و ڕێککەوتنی لۆکاڵی و ناوچەیی و جیهانیدا کێشاوە. لە ئاستی ناوەخۆی کوردستانیش سێبەری خستۆتە سەر تەواوی کایەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی.
ئەم باردۆخە, پرۆسەی چونە پێشەوەی ڕەوەندێکی یەک ئاراستەیی و یەک هاوکێشەیی نییە, ناکرێ هەموو خوێندنەوەکان تەنیا بە وێنەی شکشت یا پێشڕەویەکانی “دەوڵەتی ئیسلامی-داعش” پێوانە بکرێ. دۆخەکە لە نێۆ دەروونی خۆیدا چەندین بەرژەوەندی و ناکۆکی کۆن و نوێی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە.
شەڕی داعش “دەوڵەتی ئیسلامی” و گروپە خوێنرێژ و تاوانکارەکانی ئیسلامی سیاسی, تەنیا بە پێشخستنی باسکی چەکداری میللیشیایی و پەراوێزخستنی هۆشیاری جەماوەری ناکرێ. بەبێ بەشداری و هوشیارانەی جەماوەری خەڵک لەم جەنگەدا، ئەنجامەکەی چەندین کارەساتی وەک شەنگال و مەخموور دەبێ.
بەڵگە و زانیارییەکانی ئەم دواییەو ئاشکرابوونی پشتی پەردەی ڕووداوەکان، ڕوون و ئاشکرایە کە شەنگال, مەخموور, گوێڕ, خانەقین, کەرکووک و ناوچەکانیتر, تەنیا سەرکەوتنەکانی دەوڵەتی ئیسلامی نەبوو, بەڵکو بەندوبەست و سەفقەی سیاسی و بازرگانی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامیدا، ئەو کارەساتانەی بۆ خەڵک لەگەڵ خۆی هێنا.
ئاشكرابوونی بازرگانیی نهوتی قاچاغی داعش و رهوانهكردنی غازو ئوتومبێل بۆ داعش، ههروهها ئاشکرابوونی فڕۆكهیهكی بارههڵگری روسیی, كه لهكۆماری چیكهوه زیاتر له40 تهن چهكی قاچاغی ههڵگرتبوو و دهیویست لهفڕۆكهخانهی سلێمانی بنیشێتهوه، دواتریش دزەکردنی هەواڵی هاتنی دەیان فرۆکەی دیكهی پڕ لهچهك و تەقەمەنی لەم شێوەیە بۆ کوردستان. لهم ئانوساتهدا زیاد لهگومانو پرسیارێكی لهناوهنده سیاسییهكاندا وروژاندوه، ئایا ئهم چهكانه بۆ كێ دههێنران؟!
بازرگانیکردن و قاچاغچیەتی بە چارەنووسی خەڵک، لەلایەن بازرگانانی جەنگ و تاوانکارانی جەنگ، بە ئاشکرا و بەبەرچاوی دونیا بەڕێوە دەچێت،. ئەگەر حکومەتی هەرێم ئاگاداری ئەو تاوانانە بێت کە لە ژێر دەسەڵاتی ئەو بەڕێوە دەچێت و کاردانەوەی نییە، ئەوا کارەساتێکی گەورەیە!، ئەگەر بێ ئاگاش بێت لەو کارانە، ئەوا کارەساتاکە زۆر گەورەترە! بۆیه لە هەردوو بارەکەدا ئەوە دەردەخا کە تۆرێکی مافیایی کۆنتڕۆڵی هەموو جومگەکانی دەسەڵات و بەڕێوەبردنی حکومەتی دەکات لەکوردستاندا.
نەبوونی موچە، گرانبوونی بەنزین، گاز و سوتەمەنی، بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستیەکانی ژیانی رۆژانە، بێکاری و هەژاری بۆتە بارێکی قورس بەسەر شانی هاوڵاتیان. لەلایەکیتر پارە و داهاتی فرۆشی نەوتی کوردستان ” رۆژانە سێسەد هەزار بەرمیل” دیارنیە بۆ کوێ دەڕوا؟
کێشەکانی بەغداو هەولێر، چەندین ساڵە کراوەتە کارتێکی گەمەی سیاسی لە نێوان بەغدا و هەولێر، بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵکی عێراق و کوردستانه. ئەو کێشانە بەجۆرێک چنراوە، هاوڵاتی بە هەر لایەکیان بکەوێت، دەکەوێتە داوەکە بۆ ڕێبزرکردنی ڕاستیەکان و بەرگری لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان.
کۆبانی وەک نموونەی بەرزی قارەمانیەتی بەرگری لە ئازادی، نموونەی خۆرێکخستنی جەماوەری و بەشداری خەڵک لە بەرەنگاربوونەوەی یەکێک لە تاوانکارترین و خوێنرێژترین هێزی تیرۆرستی لە مێژووی مرۆڤایەتی، شێوازی خەباتکارانەیە لە پێناوی عەدالەت و یەکسانییه بۆ هەموو. ئەوەی بەکردەوە بەرگری لە کۆبانێ بکات، لە هەموو شوێنێکا بەرگری لە نموونەی خۆرێکستنی جەماوەری لە دژی ستەم و ناعەدالەتی و پێشێلکاری دەکات.
ئەزمونی کۆبانێ پێمان دەڵێ بۆ ئەوەی گەندەڵکاران و مافیاکان لە پێناوی بازرگانی و بەرژەوەندیەکانی خۆیاندا, کۆنتڕۆڵی بەرەکانی شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی نەکەن. بۆ ئەوەی شەڕی تیرۆر نەبێتە بازارێکی گەورەی بازرگانی بە چارەنووسی خەڵك، پێویستە جەماوەری خەڵک، خۆیان ڕێکخراو بکەن و بەشداری چالاکانەیان لە پێشگرتن بەو خوێنرێژیەی تاقمە خوێنخۆرە ئیسلامیەکانی داعش ههبێت.
هەر هەوڵێک بۆ پەراوێزخستنی دەوری خەڵک و ڕێکخراوە مەدەنیەکان، به مهبهستی بەرتەسککردنەوەی ئازادی خۆڕێکخستنی جەماوەری. بیانووی سەرکوتگەرانەی گەندەڵکارانی کوردستانە بۆ بازرگانیكردن بە خوێنی خەڵکی کوردستان. هیچ لەوە پووچتر نییە بە پاساوی شەڕی دژی داعش ڕێگە لە جەماوەری خەڵک بگیرێت، تا ڕاستیەکان بزانن و ماف و داواکانیان بخرێتە لاوە و بێئیرادە و سەرکوتبکرێن.
شەڕی دژی تیرۆر بە جەماوەری خاوەن ئیرادە و وشیار و ڕێکخراو دەکرێت. ئەم شەڕە، شەڕی ئازادی و عەدالەت و یەکسانیە لە پێناوی ژیانێکی باشتر بۆ هەمووان.
ئێمە لە کۆمیتەی پشتگیری لە داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان، بەم ئاسۆیە لەشەڕی دژی تیرۆر، چالاکیەکانمان فراونتر دەکەینەوە لە پێناوی ماف و بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کوردستان.
کۆمیتەی پشتگیری لە داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان لە شاری یۆتۆبۆری سوید