هه‌موو زانایه‌ك شێواز و بنه‌مای بیركردنه‌وه‌ی خۆی بۆ ژیان هه‌یه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه كه له زانا سه‌ركه‌وتووه‌كانی دیكه جیاواز بێت.
ئه‌نیشتاین، زانای به‌ناوبانگی بواری فیزیا یه‌كێكه له زانا سه‌ركه‌وتووه‌كان و چه‌ند ئامۆژگارییه‌كی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بلیمه‌ت و سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌م زانایه پێنج ئامۆژگاری و بنه‌مای بۆ سه‌ركه‌وتن هه‌یه كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- كۆڵنه‌دان: ئه‌نیشتاین پێی وایه كه سه‌ركه‌وتن ته‌نها بۆ خه‌ڵكی ژیر نییه، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كۆڵناده‌ن و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر تێكۆشان، سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.
2- فزولی: هه‌رچه‌نده ئه‌م بیرۆكه‌یه زۆر نامۆیه، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كێكه له‌و ئامۆژگارییانه‌ی كه ئه‌نیشتاین زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه، تانه‌ت له وته‌یه‌كیدا به ئاشكرا وتویه‌تی: “من هیچ لێهاتووییه‌كم نییه، جگه‌له‌وه‌ی حه‌زم به‌وه‌یه هه‌موو شتێ بزانم و ئاگام له شته‌كان بێت.” هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له‌و زانایه كرد كه زانیاریی زۆری ده‌ست بكه‌وێت.
3- ئه‌زموون: ئه‌زموون وه‌رگرتن، ده‌رهاویشته‌یه‌كی سروشتییه بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانین و زانیاری، به‌وته‌ی ئه‌نیشتاین فێربوونی شتی نوێ و ده‌ستكه‌وتنی زانیارییه‌ك كه پێشتر شاره‌زای نه‌بوویت، هاوكاره بۆئه‌وه‌ی دوای ماوه‌یه‌كی كورت ببیته پسپۆڕ و شاره‌زا له‌و بواره‌دا.
4- فێربوونی بنه‌ما له سه‌ره‌تادا: ئه‌نیشتاین ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له هه‌ر كارێكدا سه‌ركه‌وتوو بیت، پێویسته له سه‌ره‌تادا بنه‌ماكانی كاركردن فێر بیت.
5- ساده و ساكار: پێویسته كه‌سی سه‌ركه‌وتوو، ئه‌وه‌نده لێهاتوو بێـ كه بتوانێت بیرۆكه‌ی خۆی بۆ منداڵێكی پێنج ساڵان شی بكاته‌وه و بتوانێت تێی بگه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر له‌وه‌دا شكستت هێنا، ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه خۆشت له‌و بیرۆكه‌یه تێنه‌گه‌یشتوویت.