ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە چەندین جار سەردانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن و کاتەکانی خۆیان لە لایک و کۆمێنتا بەسەر دەبەن، لە کەسانی تر ئەگەری تووشبونیان بە شێواوی خەو و کەمخەوی شەوان زیاترە.
لێکۆڵەران باوەڕیان وایە کە سەردانی کردنی زۆری ڕۆژانەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی وەک فەیسبووک و تویتەر چانسی هەبوونی خەوێکی ڕێک و پێک و باش لەناو دەبات، لەلایەکی ترەوە ئەو کەسانەی کە کێشەی کەمخەوییان هەیە ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیانە وەک ڕێگایەک بۆ بەسەر بردنی کات سەیر دەکەن.
لەم لێکۆڵینەوەیەدا پەیوەندی نێوان بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چۆنیەتی خەوی گەنجان کاری لەسەر کرا، لێکۆڵەرانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی پیتسبۆرگ بە سوودوەرگرتن لە پرسنامەی ئینتەرنێتی (Pew Internet) ١٧٨٨ گەنجی ١٩ تا ٣٢ ساڵیان خستە ژێر چاودێرییەوە، لێکۆڵەران پاش ئەنجامی وەڵامی کەسانی بەشداربوو لەم لێکۆڵینەوەیەدا دەرکەوت کە ئەوان بەشێوەیەکی ئاسایی ڕۆژانە ٦١ خولەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەسەر دەبەن و ٣٠ جار لەهەفتەیەکدا سەردانی ماڵپەڕە جۆربەجۆرەکان دەکەن، ئەمەش وادەکات لەسەدا ٣٠ دووچاری بێ خەوی و تێکچوونی خەو دەبن.
لەسەربنەمای ئەم لێکۆڵینەوەیە ئەو کەسانەی بەدرێژایی هەفتە بەشێوەیەکی زۆر سەردانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن، ئەگەری تێکچوونی خەو و کەمخەوییان زیاترە لەو کەسانەی کە کەمتر سەردانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن.