
ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی كۆمیته‌ی دیپلۆماسیی پارتیی یه‌كێتیی دیموكراتی (په‌یه‌ده) ده‌رباره‌ی بڕیاری ویلایهتهكگرتووهكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سووریا و په‌یوه‌ندیی ئه‌و بڕیاره به هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیاوه، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوا.
موسلیم ڕایگه‌یاند، ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه پێشتر ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ده‌ستنیشانی كردبوون، هێشتا پێكنه‌هاتوون. بۆیه بڕیاری كشانه‌وه‌یان له‌ناكاو ده‌ركراوه. وتیشی” مه‌رجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌یان، كۆتایی هاتنی داعش، كشانه‌وه‌ی ئێران له سووریا و چه‌سپاندنی ئارامی له سووریا بوون”.
موسلیم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر داوای ئێمه نه‌هاتووه، هه‌ر بۆیه پێشیان ناڵێین كه «بڕۆن».
وتیشی: «له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وان بۆ پاراستنی ئێمه نه‌هاتبوون. ئێمه پشت به هێزی خۆمان و پاراستنی خۆمان ده‌به‌ستین، به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌وا خۆمان ده‌پارێزین. هه‌رگیز ئه‌م لایه‌نه‌مان لاواز نه‌كرد. مانه‌وه یان نه‌مانه‌وه، بڕیاری ئه‌وانه. ئه‌و كاته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان یه‌كیان گرته‌وه، پێكه‌وه كارمان كرد. به‌ڵام هه‌رگیز پشتی خۆمان به ئه‌وان قایم نه‌كرد.»
ساڵح موسلیم ڕایگه‌یاند، “هه‌ڕه‌شه و ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ داگیركردنی باكووری سووریا و بڕیاری ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان، به‌دڵنیاییه‌وه په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه هه‌یه”.

موسلیم له به‌رده‌وامی لێدوانه‌كه‌یدا هێمای بۆ ئه‌وه كرد، هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه‌ش له به‌رانبه‌ر ئه‌م بڕیاری كشانه‌وه‌یه حیسابی خۆیان ده‌كه‌ن. وتی: «خۆی له‌خۆیدا له‌نێوان ئێران، ڕووسیا و توركیادا ناكۆكی هه‌بوون. ئێستا ناكۆكییه‌كان زیاتر ده‌رده‌كه‌ون. پێشتر ده‌یانگوت [ئه‌مه‌ریكا هه‌یه] و به‌و شێوه‌یه ناكۆكییه‌كانیان ده‌شارده‌وه. ئه‌وه‌تا ئه‌مه‌ریكا ده‌كشێته‌وه، با ببینین له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا چی ده‌كه‌ن؟ هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌ر كه‌س خاوه‌نی به‌رژه‌وه‌ندییه و بیر له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش بیری لێ ده‌كه‌ینه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی ئێمه‌یه. ده‌توانین له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌س گفتوگۆ بكه‌ین، قسه بكه‌ین و ڕێككه‌وین.»
ساڵح موسلیم ڕایگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان له دژی باكووری سووریا جدین. گوتی: «هه‌ڵده‌ستێت و داده‌نیشێت ده‌ڵێت كه هێرش ده‌كات. ده‌توانێت هێرش بكات. ئێمه به كه‌س ناڵێین [هێرش مه‌كه]، هه‌روه‌ها به كه‌س ناڵێین [بمانپارێزن]. ئێمه‌ش هه‌ین، خۆمان ده‌پارێزین. ئێمه به‌بڕیارین كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه خۆمان بپارێزین. متمانه‌مان به گه‌له‌كه‌مان و سیسته‌می پاراستنی خۆمان هه‌یه. هه‌ر كه‌س به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵده‌ستێت.»
ساڵح موسلیم له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی، ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی تورك به‌م زیهنیه‌ت و هه‌ڵوێسته هێرشكارانهی، نه‌ك ته‌نیا بۆ كوردان، به‌ڵكو بۆ هه‌موو گه‌لان و ئاشتیی جیهان هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه. «ئه‌گه‌ر یه‌كێك بێته نێو ماڵه‌كه‌ت و هێرشت بكاته‌سه‌ر، تۆ چی ده‌كه‌ی؟ بێگومان خۆت ده‌پارێزی. ئێمه خۆمان ده‌پارێزین.»