تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چۆن پاڵەوانی ساختە دروست دەكەن؟
نوسینی: سامح عوده
وه‌گێڕانی:عمر علی ئه‌حمه‌د
له‌كۆتایی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردو و، نیگاركێشی ئه‌مریكی”ئاندی ورهۆل” هه‌واڵێكی رایگه‌یاند و باسی له ده‌ركه‌وتنی ناوه‌ندێكی میدیایی ده‌كرد، كه خه‌ونی به‌ناوبانگ بوونی خێرا بۆ كه‌سێكی ئاسایی ده‌ڕه‌خسێنێت، ئه‌م هه‌واڵه‌ی لهچاوپێكهتنێكدا راگه‌یاند، هه‌ر له‌و میانه‌دا ووته‌یه‌كی به‌ناوبانگی هه‌یه ده‌ڵێت” له ئاینده‌دا،هه‌موان ده‌توانن به‌ته‌نها له‌ماوه‌ی 15 چركه‌دا، ناوبانگی جیهانی به‌ده‌ستبهێنن”.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌شه‌سته‌كاندا ئامڕازه‌كانی راگه‌یاندن ئه‌وه‌نده فراوان و بڵاونه‌بوو تا شایه‌نی ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی ووهۆڵ بێت،به‌ڵام دوای زیاتر لهپهنجاساڵ له پهیامبهرییهكهی، ئامڕازه‌كانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ركه‌وتن و ئه‌م ئامانجه‌یان له‌ئه‌ستۆ گرت،وای لێهاتووه كه‌سێك له باكوری دووره‌وه ده‌نوسێت و به‌ده‌ستی كه‌سێكی دیكه له باشور و له ناكاتدا،ده‌گات، به‌پێی ماڵپه‌ڕی مامسێس به‌ته‌نها له2017دا، به‌ته‌نها له‌چركه‌یه‌كدا(900.000)كه‌س چونه‌ته ناو فه‌یسبوكه‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا (46.200 ) كه‌س له ئینستاگرام وێنه‌یان دابهزاتندووه و (452.000)كه‌س له یوتوب په‌یامیان ناردووه، هه‌ر له‌یه‌ك چركه‌دا چوار ملیۆن كه‌س ته‌ماشای یوتوبییان كردووه.
ئه‌م به‌گوڕه‌ی و خێراییه‌ی رێگه‌ی كرده‌وه بۆ زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ناوبانگ له بازنه‌یه‌كی فراوان و زه‌به‌لاحدا، كه له‌وێنه‌ی نییه له‌رابردوودا، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كه جیاوازبوو له‌هۆكاره‌كانی به‌ناوبانگ بوون چ له رابردوویه‌كی دوور یا نزیكدا، سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كانیان ،تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پڕبوون له‌ناوی كه‌سی ناودار ، به‌شێكیان كه‌سی باش و جدین و ناواخنێكی زانستی و مه‌عریفی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن،به‌شه‌كه‌ی تر له كه‌سه ناوداره‌كان بهناوهڕۆكێكی به‌تاڵه‌وه هونه‌ر ده‌كه‌ن، دیارده‌ی ناوبانگ له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بۆ ئێمه جێگه‌ی تێڕامان و پرسیاركردنه.
له ئینستاگرامدا، خانمه نمایشكاره‌كان(فاشیۆنیستا)جیاوازن بۆ كێبڕكێكردن له‌ڕووی ژماره‌ی شوێنكهوتوهكانیان ، كه بهسهداههزار و ره‌نگه ملیۆنه‌ها شوێنكه‌وتوو بخه‌مڵێنرێت،چونكه ئه‌وان وێنه‌ی خۆیان بهجلو به‌رگ و ماكیاجی تازه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌هه‌مانشێوه ئه‌مه‌ش دۆخی هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌یه له فه‌یسبوك و یوتیوب، كه به‌های ئه‌و پۆسته‌ی ده‌یكه‌ن له‌گه‌ڵ ناوبانگی خاوه‌نه‌كه‌یدا یه‌ك نایه‌ته‌وه، بۆ نمونه لێوی ده‌جوڵێنی بۆ وتنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی میللی كه‌چی ملیۆنه‌ها كه‌س ته‌ماشای ده‌كه‌ن و سه‌رسامی بۆ درهخهن به‌بێ بوونی هیچ هۆكارێكی عه‌قڵانی بۆ ئه‌م كاره، كه‌سێكی تر وێنه‌یه‌كی كۆمیدی ژیانی رۆژانه‌ی خێزانه‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه، یا بڵاوكردنه‌وه‌ی قسه كۆمیدییه‌كانی نێو فیلمه‌كان ،یه‌كێكی تر لاسای بێژه‌رێكی وه‌رزشی ده‌كاته‌وه…………….تد.
ئه‌م خۆنمایشكردنه به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وانی تر، بۆ راكێشانی سه‌رنجیانه به‌بێ گوێدانه ناوهڕۆك و چۆنایه‌تی پۆسته‌كانیان، ئه‌مه‌ش ده‌مانبات به‌ره‌و پرسیارێك ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته، ئایا ئه‌مانه رووداوێكی سهرپێێن كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروستیان كردوون؟ یا ئه‌وتا هه‌وسبازی خودن كه فه‌یسبوك و هاوشێوه‌كانی خزمه‌تی ده‌كه‌ن؟ ئایا ده‌رئه‌نجامی ناودار بوونی خێرای بێناوه‌ڕۆك و پوچ چییه؟ ئایا ره‌وشی جه‌ماوه‌ر بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سه ناوداره‌كان له دونیای تازه‌دا چۆنه؟ به‌ڵام پێش ئه‌وه، پێویستمان به زانینی پاڵنهرهكانه: ئه‌مه هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا رووی نه‌ده‌دا؟
سایكۆلۆجیای ناوبانگ…بۆچی بۆ پێ‌زانین ده‌گه‌ڕێن؟
كاتێك به‌دوای پێداویستی مرۆیدا ده‌گه‌ڕێت، سایكۆلۆجستی ئه‌مریكی”ئه‌براهام ماسلۆ” وه‌ڵامت ده‌داته‌وه،به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كانی نۆرینگه‌كه‌ی كردویه‌تی، ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ی هه‌بووه: له‌سه‌ره‌تای هه‌ره‌مه‌كه و له‌بنه‌ڕه‌تدا مرۆڤ پێویستی بهپڕكردنهوه و تێركردنی پێداویستییه فیسیۆلۆجیهكانیهتی، دواتر پێداویستی به ئاسایش،دواتر پێداویستیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی،دواتر پێداویستی پێ‌زانین و له‌كۆتای ههرهمهكهیدا و له‌سه‌ره‌وه جێبه‌جێكردنی خود واته پێداویستی خود له جیاكاری و تاكایه‌تی.
پێداویستییه خودییه‌كان (جێبه‌جێكردنی خود).
ئاره‌زو بۆ جیاكاری و ڕاسه‌ری
* ڕێزگرتن،پێزانینی كه‌سیی، بۆ پێگه،ستايش،هه‌ستكردن به هێزو متمانه،ئازادی.. |
پێداویستی پێ‌زانین
راستگۆیی، مه‌یلی دۆستایه‌تی،ژیانی خێزانی،ئینتیماو په‌یوه‌ندی. |
پێداویستی كۆمه‌ڵایه‌تی…
ئاسایشی كه‌سی،ئاسایشی كار،ئاسایشی ده‌رامه‌ت،ئاسایشی ته‌ندروستی،ئاسایشی موڵك وماڵ |
پێداویستی ئاسایش
پێداویستییه فسیۆلۆجییهكان
هه‌وا،ئاو، خۆراك،نووا،خه‌وتن،خۆرزگاركردن له پاشه‌رۆ،سێكس |
كه‌واته پیداویستی بۆ پێ‌زانین، ئه‌م پاڵنه‌ره پاڵێوراوه بۆ تێركردنی ئاره‌زوو و چه‌قبه‌ستوی به‌ده‌وری”من”دا، هه‌روه‌ها پێداویستی جێبه‌جێكردنی خود زۆر نزیكه و هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌وڵدان بۆ په‌یداكردنی ناوبانگ و خۆشه‌ویستی خۆده‌رخستن، له‌م نێوكۆیهدا، دكتۆر”میتش برینشتاین” یه‌كێكه له‌دیارترین توێژه‌كانی ده‌رونناسی میللی له‌زانكۆی”نۆرس كارۆلینا”به‌بیرمان ده‌هێنێته‌وه، توێژهركان پۆپۆلاریی به‌سه‌ر دوو به‌شدا دابه‌ش ده‌كه‌ن:
جۆری یه‌كه‌م، بریتیه له‌و جهماوهردارییهی له‌سه‌ر بنه‌مای چاكه‌ی كۆمه‌لایه‌تی دامه‌زراوه، یا رێز و خۆشه‌ویستی چونكه ئه‌و كه‌سانه كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌رنجراكێش و كاریزمی و به‌هێزیان هه‌یه و نه‌رمونیانن،جۆری دووه‌م، ئه‌و جهماوهردارییهیه كه له‌ده‌وری ناوبانگی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌سوڕێته‌وه و جه‌غدی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، له‌م كاته‌دا مرۆڤ لایه‌نگیری(سه‌رسامبوون) ده‌كات به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته یا نا،گرنگ ئه‌وه‌یه خه‌ڵك پێی سه‌رسام بن.
به‌بڕوای”برینشتاین”ئه‌و جۆره‌ی دووه‌میان زیاتر له‌جیهاندا بڵاوبویه‌وه، ئه‌وه بهیشێوهیهكی مه‌ترسیدار بڵاو بویه‌وه، ” به‌راورد به‌چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی پێش ئیستا، ئامانجه‌كانی رۆژانه‌مان ره‌نگدانه‌وه‌ی ئاره‌زوومانه بۆ مكوڵكداری زیاتر و به‌ده‌ستهێنانی هێزی زیاتر، هه‌ستكردن به پێگه و ده‌سه‌ڵاتمان، ئێمهلهژێر كاریگهریداین و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ناو كۆمهڵگهكهماندایه، ئه‌مه به‌روونی پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ویست وئارهزومان بۆ پاڵپشتیكردن و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگه و هاوكاریكردنی یه‌كتر، چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا وابوو”.
ئاره‌زووی ناوبانگ لای ئه‌م جۆره، تێك‌شكان و شڵه‌ژانی ده‌روونی دهستنیشاننهكراو ده‌شارێته‌وه،هه‌روه‌ها ناوبانگ ده‌بێته هۆی هه‌ڵاتن له‌گۆشه‌گیری،جا ئه‌مه راسته‌قینه بێت یا به‌شێوه‌یه‌كی وێناكراو. ” به‌مانه وه‌ڵامی ره‌خنه‌گره‌كان ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام له‌وانه‌یه هه‌ندێك لهمانهشهكهتبن لهپێزانین و زیداڕۆیكردن له زره‌ده‌خه‌نه بۆیان له‌لایه‌نی ههندیكهوه ، به‌ڵام ئه‌مه رێگه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه بۆ ده‌ربازبوون له‌مه”.
هه‌رچه‌نده پێزانینی زیاتر كۆبكهیهنهوه ئه‌وه‌نده بوێری فهرامۆشكردنمان كه‌م ده‌بێته‌وه، له بارێكی ئاوادا ناوبانگ رۆڵی پارێزبهندێك ده‌بینێت بۆمان لهبهرامببهر شكسته‌كاندا، ” ئه‌مه‌ش گرنگیمان بۆ هه‌ركه‌سێك كه بیه‌وێت په‌راوێزمان بخات ده‌ره‌خات و لهكاتیبهردهوامبوونی هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات…..ئه‌مه یارمه‌تیده‌ره بۆ هێمنكردنه‌وه‌ی ده‌نگه ره‌خنه‌ییه‌كانی ناخمان كه چهپاندومانه وه‌ك ره‌خنه‌ی دایكان وباوكان و هاوڕێ و مامۆستاكانی قوتابخانه”.
داخوازییه‌كانی ئێستامان……خود له ده‌لاقه‌ی خستنهڕووهكانییهوه
له وهسفكردنیدا بۆ سروشتی كارلێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، لهتێۆرهكهی ده‌رباره‌ی خستنه‌ڕووی خوددا ،”ئهرفینگ گۆفمان”پێی وایه، دیالێكتیكی كارلێكگهرا له‌پشته‌وه‌ی سه‌رجه‌م كارلێكه كۆمهڵایهتیهكانمانهوه خۆی حه‌شارداوه، له‌كاتێكدا تاكه‌كه‌س له‌به‌رده‌م ئه‌وانی تردایه هه‌وڵده‌دات واقیعه‌كه‌یان بدۆزێته‌وه، دواتر وێنه‌یه‌كیان بۆ ده‌نێرێت كه به‌شێوه‌یه‌ك بێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه خودییهكانیدا گونجاوبێت، بۆیه له‌زۆربه‌ی جاره‌كاندا گرنگی به‌ڕواڵه‌ت ده‌دات.
به‌پێی تێڕوانینی “باوميستير وهيوتن”، خستنه‌به‌رچاوی خود ده‌توانرێت به‌وه ده‌رببڕێت كه، ” مه‌به‌ست لێی گه‌یاندنی هه‌ندێك زانیاریی و هه‌ندێك وێنه‌ی خوده به‌وانی تر”، ئه‌مه ناكرێت” گه‌ر نه‌زانرێت كێ ئه‌م خستنه‌ڕووه ده‌بینێ و كێ هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێ”. مرۆڤ به‌دوو پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی خودی خۆی ده‌خاته‌ڕوو: یه‌كه‌میان رازیكردنی جه‌ماوه‌ره،به‌راورد به ئه‌وه‌ی له خود خراوه‌ته‌ڕوو له‌گه‌ڵ پێشبینی و پیاههڵدانهكانی ئه‌وانی تر بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رسامی و پێزانینیان.
دووه‌میان بریتیه له رازیكردنی خودی خۆی، یا به‌مانایه‌كی وردتر بونیادنانی خودی، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی به‌راوردكردنی(خودی راسته‌قینه)له‌گه‌ڵ وێنای نمونه‌ی له‌لای(خودی خواستراو)، ئه‌و وێنانه‌ی خود ده‌بینێت له‌لای جه‌ماوه‌ره‌وه كه ده‌یانه‌وێت وابێت، نه‌ك ئه‌و خوده‌ی به‌ڕاسته‌قینه خۆی چۆنه، لێره‌دا خوده راسته‌قینه‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و وێنانه‌ی خراونه‌ته‌ڕوو و سه‌رنجراكێشن، رازی ده‌كات، وای داده‌نێت كه ئه‌مه راستیی كاره‌كه‌یه.
به‌پێی تێڕوانینی تارق عوسمانی توێژه‌ر ،پاڵنه‌ری كۆتای ، بریتیه له‌وه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان لاپه‌ڕه‌یه‌كیان بۆ خه‌ڵك ته‌رخان كردووه له‌ڕێگه‌ی پرۆفایلهكهیانهوه نوسین و سێڵفییه‌كانیان پۆست بكه‌ن، ب” هاوڕێكان و شوێنكه‌وتووه‌كانی له فه‌یسبوكدا ئه‌وانه‌ن كه مرۆڤ به‌شێك له خودی خۆیان له‌به‌رده‌میاندا نمایش ده‌كات”، یا بۆ بهدهستهێنمانی رهزامهندیانه، یا ئه‌وه‌تا بۆ رازیكردنی خودی خۆیه‌تی به‌و وهێنهیهی كه ئه‌یانه‌وێت وابێت”.
“جيفري هانكوك” مامۆستای كۆمنیكهیشن له‌زانكۆی”ستانفور” ، كۆكه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌و له‌گۆڤاری” Cyber psychology Behavior and Social Networking”،ده‌ڵێت”سودێكی فه‌یسبووك ئه‌وه‌یه پاشماوه‌ی ئه‌رێنی له‌سه‌ر پێزانینی خود لای خوێندكارنی زانكۆ به‌جێهێشتووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرجار كۆپێیه‌كی باشی خۆمان دهرهخهین،هه‌روه‌ك ئه‌وه،توێژینه‌وه‌یه‌كی تر كه له‌هه‌مان گۆڤاردا بڵاوبۆته‌وه، هاتووه، كه نمایشكدنی هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆت له‌فه‌یسبوك، له‌وانه‌یه یارمه‌تیده‌ربێت بۆ به‌هێزكردنی متمانه‌بوون به‌خود و پێزانینی خودی خۆت”.
به‌ناوبانگ ده‌بیت….نهرجهسی ده‌بیت
كهناودار ده‌بین واته له‌به‌رده‌م دوو ئه‌گه‌رداین: یا ئه‌وه‌تا بۆ ئه‌وه شیاودهبیت و سودت ده‌بێت و كه‌سیه‌تیه‌كی سودمه‌ند و كاریزمیت ده‌بیت،هه‌وڵده‌ده‌یت به‌ناوبانگ بیت به‌بێ هیچ باڵانسێكی مه‌عریفی و به‌دواداچوون بۆ هیچ شتێك.به‌ڵام چی ده‌رباره‌ی نه‌رجسی؟ ئایا ناوبانگ پاڵپشتی نه‌رجسی(خودپه‌رستی)ده‌كات؟ یا ئه‌وه‌تا ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین تا ببینه خودپه‌رست؟
له‌سه‌ره‌تادا، ده‌توانین پێناسه‌ی نه‌رجسی بكه‌ین، كه بریتیه له‌و روكار و تایبه‌تمه‌ندییه كه‌سیانه‌ی كه تاكه‌كه‌س تیایدا وا ته‌ماشای خۆی ده‌كات بوونه‌وه‌رێكی سه‌ركه‌تووه و پێگه‌و جێگه‌یه‌كی باڵای هه‌یه. ئه‌م كه‌سایه‌تییه هه‌ست ده‌كات و رێگه به‌خۆی ده‌دات، كه”شایه‌نی باشترینه”، یه‌كه‌مجار ئاره‌زووی له‌خۆیه‌تی ئنجا به‌سوك سه‌یری پێداویستی و ئاره‌زوه‌كانی ئه‌وانیتر ده‌كات و زیاده‌ڕۆیی لهپێزانینی خوددا ده‌كات”.
له‌م باره‌وه، كۆمه‌ڵێك توێژه‌ری كه‌نه‌دی له‌زانكۆی”یۆرك”، توێژینه‌وه‌یه‌كیان سه‌رڕێژ كردووه و ده‌ڵێن”ئه‌و كه‌سانه‌ی كاتێكی زۆر له‌سه‌ر فه‌یسبوك به‌ڕێده‌كه‌ن، ئاره‌زومه‌ندن بۆ بوون به‌كه‌سێكی خودپه‌رست و هه‌ستێكی شاراوه‌یان هه‌یه له‌بێ ئۆقره‌یی و نائارامی”. ئه‌م كاره پاڵیان پێوه ده‌نێت بۆ باوكردن و خستنه‌ڕووی خودی خۆیان وه‌كو كاڵایه‌كی نمایشكراو بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان، به‌م رۆڵه خودپه‌رستی زیاد ده‌كات به په‌سه‌ندی و سه‌رسامبونی ئه‌وان”.
زۆربه‌ی توێژینههكان سه‌لماندویانه” په‌یوه‌ندیه‌كی راسته‌خۆ هه‌یه له‌نێوان ئه‌و ژماره زۆره‌ی ده‌ستنیشانكردن له شڵه‌ژانی كه‌سیه‌تی نه‌رجسی له‌ماوه‌ی ده ساڵی رابردوودا، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌هه‌موو جێگه‌یه‌كدا”ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی توێژه‌ره‌كان هه‌ندێك ره‌فتاریان پۆلێنكردووه”، كه پێشه‌نگه‌كانی ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیانه په‌یڕه‌ویان ده‌كه‌ن وه‌ك زیادكردنی فۆڵۆكانیان و ده‌ركه‌وتنی به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رینی له‌به‌رده‌م شوێنكهوتووهكانیدا به‌درێژایی كات، هه‌روه‌ها به‌شداری وردودرشتی ژیانیان،هه‌موو ئه‌مانه له‌چوارچێوه‌ی تایبهتمهوندی كه‌سیه‌تی نه‌رجسیه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا”.
چه‌ند توێژینهوهیك ناودارهكانیی وه‌ك لێتوێژراو وه‌رگرتووه و دهرییانخستووه، ئاستێكی به‌رز له تایبه‌تمه‌ندی خودپه‌رستی لای ئه‌مان هه‌یه وه‌ك له خه‌ڵكێكی ئاسایی، به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وانه ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه،په‌یوه‌ندی نییه له‌نێوان نهرجهسیهت و ماوه‌ی به‌ناوبانگ بوون، ئه‌مه‌ش به‌واتای ئه‌وه‌ی “نهرجهسیهكان ستایلی ژیانی به‌ناوبانگه‌كان وه‌رده‌گرن، نه‌ك ئه‌وه‌ی ستایلی ژیانی به‌ناوبانگه‌كان ورده‌ورده ئه‌م كه‌سانه‌ی گۆڕیبێت به نه‌رجسی”.
به‌بڕوای دكتۆر”تيسير حسون”ی پسپۆڕ له پزیشكی ده‌رونیدا، دۆخی ناوبانگ له‌ماوه‌ی خۆیدا خودپه‌رستی زیاد ده‌كات، ئه‌و ناوی ده‌بات به”خودپه‌رستی بۆ ئه‌وانی تر و وه‌رگیراو”بریتیه له” هه‌ستكردن بهسهرپشككردنی خود و زاڵبونێكی زه‌به‌لاح چونكه كه‌سێكی ناوداره،له كۆتایدا ئه‌م هۆكارنه به دوو ئاڕاسته‌دا ده‌ڕوات: نهرجسیهكان ته‌واوی هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن تا به‌ناوبانگ ببن، یا ئه‌وه‌تا ستایلی ژیانی به‌ناوبانگه‌كان ده‌تبات به‌ره‌و خودپه‌رستی”.
ناوبانگ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه مرۆڤانه‌كانی نێوان به‌ناوبانگه‌كان(ئه‌وانه‌ی توشی فوتێكردنی نه‌رجسی بوون) و ئه‌وانه‌ی هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی مرۆڤانییان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه ، چونكه به‌ناوبانگه‌كان زیاتر له‌كه‌سانی ئاسایی سه‌رنجڕاكێشترن، ئه‌وانه‌ی یه‌ك به‌دوای یه‌كدا له رێزدا ده‌وه‌ستن بۆ ژوان به‌ستنێك له‌په‌یوه‌ندییه‌كی رۆمانسیدا له‌گه‌ڵ كه‌سه به‌ناوبانگه‌كاندا. هه‌ر ئه‌وه‌نه‌ی ناوداربووی واته له ده‌ریایی گومڕاییدا ده‌ژیت، گه‌ر هاتوو رێكه‌وتی ئه‌وه‌ت نه‌كرد تۆ له‌وجۆره بیت خودپهرستیان زۆره، ئه‌وا شیاویهكی گه‌وره‌ت هه‌یه چونكه قولاپی خۆتت له تێكه‌ڵی كه‌سێكی كردووه كه هاوبه‌شت نییه.
به‌ڵام…ئایا شایه‌نی ئه‌مه بوو
“ناوداره‌كان كه‌سانی به‌ناوبانگن له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر به‌ناوبانگن”
دانییل بۆرستین
له‌په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو جیهانه‌دا، “زیگمون باومان”، جیاوازی له‌نێوان ئه‌و جیهانه راستهقینهییهی تیایدا ده‌ژین و ئه‌و جیهانه گریمانكراوه‌ی تیایدا ده‌ژین، ده‌كات.كۆمه‌ڵناسی پۆلندی”باومان”، لهتیۆرهكهیدا ده‌رباره‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیه ده‌دوێت و پێی وایه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه گریمانكراوه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێسایانه‌یه كه هه‌ستوسۆز و بیركردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بونیادنراوه، جیهانی گریمانكراو ئه‌و پێودانگه‌یه كه جیهانی واقیعی كۆنتڕؤڵ كردووه،نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی،به‌پێی ئه‌مه ناوبانگی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان-پێویست ناكات گوزارشت له به‌های خاوه‌نه‌كه‌ی بكه‌ین له واقیعدا-شتێكی راسته‌قینه‌یه و شایه‌نی ئه‌م هه‌موو تێكۆشانه‌یه بۆ خستنه‌ڕووی خود.
به‌ڵام پرسیارێك ده‌مێنێته‌وه، ئایا ئه‌م كاره ئه‌وه‌نه شایه‌نی بایه‌خ پێدانه؟ یابهشێوهیهكی وردتر، ئایا به‌دیهێنانی ناوبانگ له وه‌ها فه‌زایه‌كدا خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات؟، باومان وه‌ڵامێكی دیكه‌ی هه‌یه، ناودار به‌های خۆی له‌ده‌ست ده‌دات وه‌ك له‌چاو پێشودا، ئا لێره‌دا بۆ نمونه به‌راوردی نێوان ناوبانگی-شه‌هیدان-له سه‌رده‌می پێشودا و ناوبانگی نمایشكاریی وێنه‌ی و ئه‌ستێره‌ی پرۆپاگه‌نده له‌سه‌رده‌می ئێستادا ده‌كات.
ده‌ڵێت” ناوبانگی شه‌هیدان له كاره‌كانیانه‌وه به‌رده‌وامی وه‌رگرتبوو،یادكردنه‌وه‌یان زیندوو بوو ته‌نانه‌ت ده‌یانتوانی كرداره‌كانیان جاویدانی بهێڵنه‌وه”.ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ناوداره‌كان له لانكه‌ی روناكیدا ده‌هێڵنه‌وه كه‌مترین گرنگییان هه‌یه ئه‌م هۆكارانه بۆ ناودار بوون،هۆكاری سه‌ره‌كی لێره‌دا دووبارهبونههیانه و بڵاوبوونههیانه به‌شێوه‌یه‌كی ناكاو له ئامڕازه‌كانی راگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكارێكی به‌سودیان هه‌بێت بۆ ناودارییهكهیان.
ناوبانگ یا ناوداربوون، مرۆڤه‌كان بۆ كۆمه‌ڵێك شمه‌ك و كاڵا ده‌گۆڕێت ، له‌دوای خسنه‌ڕووی خود كه هه‌ندێكجار وردهكرای و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌به‌زێنێت(به‌وه‌ی هه‌ندێك له فاشیۆنیساكان رێگه به هه‌وادار و شوێنكه‌وتووه‌كانیان ده‌ده‌ن بۆ بینین و چاودێری كردنی وردودرشتی ژیانی رۆژانه‌یان)،بۆ جاری دووه‌م بهناوهبانگهكان ده‌بنه‌وه كاڵا بۆ جه‌ماوه‌ر و ده‌توانن بیانگۆڕن و واوزیان لێبێن و سه‌نگه‌ر بگوازنه‌وه بۆلای كه‌سی تر، به‌ناوبانگ بوون جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ناوبانگدا پێكهاتووه، له رووداوی بچڕ بچڕ و كۆمه‌ڵێك ڤیدۆ و بڵاوكراوه‌ی پوچ و بێ به‌ها.
“هه‌ر پرۆسه‌یه‌ك له‌پرۆسه‌كانی به‌ناوبانگه‌كان له جێگایه‌كی نادیاره‌وه ده‌ره‌چێت و له‌دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌بیر ده‌چێته‌وه”، هه‌وادار و سهرسامبوانی ناوداره‌كان وه‌كو ئه‌وانه‌ی شه‌هید و پاڵه‌وانه‌كان نیین، چونكه ئه‌وان دور ناكه‌ونه‌وه رێگرییان لێ ناكه‌ن بۆ سه‌نگه‌ر گۆڕین بۆلای ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌به‌رگی رازاوه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن،ئه‌مش تایبه‌تمه‌ندی سه‌ده‌ی به‌رخۆریی نوێێه به بڕوای “باومان”.
به‌گوێره‌ی تێڕوانینه‌كانی باومان له‌كۆتای ئه‌م بابه‌ته‌دا، ئه‌مه به‌هایه‌كی راسته‌قینه‌یی نییه ماده‌م بۆ مرۆڤ سودی نییه‌و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كی كرده‌یی نییه كه رووی ژیان بگۆڕێت بۆ هه‌واداره‌كانی، ئه‌گار ناوبانگبهم شێوه‌ی مایهپوچیه تازه‌یه‌وه، شتێكه هێشتا هه‌وڵی بۆ ده‌درێت؟، به‌ڵكه پێویسته چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك له ئه‌نته‌رنێت بنوسرێت تا هه‌را بنێته‌وه، ئایا ئه‌و به‌ها راسته‌قینه‌یانه كامانه‌ن كه مرۆڤ له‌مه‌وه وه‌ریده‌گرێت؟
ئایا پێداویستیه‌كانی خود شایه‌نی پێزانینن؟ گه‌ر ئه‌مه وابوو، ئایا ئه‌وه‌ی ده‌روون پێویستی پێه‌تی هه‌مووی ره‌وایه‌تی هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی سنورداری بكه‌یت و چاكسازی تیابكهیت؟ ئایا ئه‌توانین وایدانێن ئه‌م داخوازیه كێشه‌یه‌كی ده‌روونییه و خاوه‌نه‌كی ده‌كات به كه‌سێكی نه‌رجسی و باڵاتری ده‌كات له‌وانی تر ته‌نها به‌هۆی بونی ژماره‌ی شوێنكه‌وتووه‌كانی له‌یه‌كێك له تۆڕهكۆمهلایهتیهكاندا؟ گه‌ر ئه‌مه لای هه‌ندێك په‌سه‌ند بێت و شایه‌نی ئه‌زموون كردن بێت،ئه‌وا پرسیارێك له‌لایه‌نی باومانه‌وه ده‌خریته روو كه شه‌رمهێنه‌ره بۆ هه‌موو بهناودارێكی بێ پاڵه‌وانیه‌تی، ئایا بیڕاستی ئه‌م كاره شایه‌نی ئه‌م هه‌موو ئه‌مانه‌یه؟
سه‌رچاوه:مه‌یدان ئه‌لجه‌زیره _ دیپلۆماتیک مەگەزین