لە چەندین بابەتدا باس لەوەكراوە كە چۆنیەتی ڕەفتاری باوك لەگەڵ منداڵەكانی زۆر گرنگە و كاریگەری دەبێت لەسەر كەسایەتی منداڵ لە هەموو قۆناغەكانی تەمەنیدا ، لەڕێی ئەم بابەتەوە باوكان دەتوانن بەو شتانە ئاشنا ببن كە منداڵەكان پێویستیان پێیەتی لە باوكیانەوە وەریبگرن .
– گرنگیدان بەو ووردەكاریەكان كە پەیوەندی بە منداڵەكەیەوە هەیە : زۆركات باوكان گرنگی نادەن بە ووردەكاریەكانی منداڵە كچەكەیان و بۆ دایكیانی جێ دەهێڵێت ،لە كاتێكدا كچان هاوشێوەی كوڕ و زیاتریش پێویستیان بە گرنگی پێدانی باوكی هەیە .
– یارمەتی بدە : هەمیشە ببە بە شت و پەنای منداڵەكەت لە هەموو هەنگاوێكدا چونكە ئەو پێویستی پێت هەیە .
– مەبە بەسەرچاوەی ترس و تۆقاندن بۆی : هەندێك لە دایكان ئەو هەڵەیە دوبارە دەكەنەوە و منداڵەكەیان بە باوكیان دەترسێنن بەڵام ئەمە كاریگەری خراپ لەسەر منداڵ جێدەهێڵێت ، لەبەر ئەوە ببە بەسەرچاوەی خۆشەویستی نەك ترس بۆ منداڵەكەت .
– كات : لە كۆتایدا ئەگەر منداڵەكەت كچ بێت یان كوڕ ئەوەی لە هەموو شتێك زیاتر منداڵەكەت پێویستی پێی هەیە كاتی تۆیە ، ئەوەندەی دەتوانیت كاتی خۆت بە منداڵەكانت بدە ئەمە لە هەموو شتێك گرنگترە بۆ ئەو .