


ده‌شێ هه‌موو ئه‌و پێکه‌نینانه ته‌نها ڕووکه‌شانه بن بۆ فریودانی خۆیان و ئه‌وانی تر، ده‌شێ له‌ودیوی ئه‌و پێکه‌نینانه فرمێسکی گه‌وره گه‌وره هه‌بن ، له‌وانه‌یه هه‌موو ژن و پیاوه‌کانی دنیا بترسن له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌به‌ر جاوی خه‌ڵکدا پێنه‌که‌نن باوه‌ش نه‌که‌ن به‌یه‌کدا ، سێڵفی نه‌گرن ، یادی هاوسه‌رگیریان نه‌که‌نه‌وه ره‌نگه قسه‌ی خه‌ڵک بیانکوژێت.
خه‌ڵکی یادی سی ساله و چل ساڵه‌ی هاوسه‌رگیریان له هه‌مان شوێن و له هه‌مان کات و به هه‌مان جل و به‌رگی گه‌نجیه‌وه ده‌که‌نه‌وه , هه‌مان ئه‌و میوانانه بانگهێشت ده‌که‌ن که له‌یه‌که‌م شه‌وی هاوسه‌رگیریان بانگهێشتیان کردبوون,
ئۆشۆ ووتەنی :-وه‌لێ بیریان چۆته‌وه ئه‌و (ده‌م)ه‌ی یه‌که‌م ماچیان پێ‌کرد ئێستا تاقمی ددانی تیایه ، هه‌موو شته‌کان ده‌گۆڕێن وه‌لێ نمایش و ساخته‌کاری هه‌رگیز ناگۆڕێت ، .دکتۆر محمد خانی ووتی لە مەجلیسێک ئامادە بووین بۆ ژن مارە بڕین ، کاتێک کوڕەکە هەستا دەستی باوکی کچەکە ماچ بکات ،باوکی کچەکە بە کوڕەکەی ووت:- (لە شوێنی خۆت دانیشە ) باوکی کچەکە بە کوڕەکەی ووت “من دەستی تۆ ماچ ئەکەم بەس پیاوی چاک بە لەو سەرەوە بێ ڕێزی بە خۆت و بە کچەکەی من مەکە و کۆمەڵێک خێزان تووشی کێشە و ئاژاوە مەکە”
جا پیاوی چاک بن ، ژنی چاک بن ئەگەر لە ترسی قسەی خەڵک ، ئەگەر لە بەر خاتری قسەی خەڵک ، ئەگەر لەبەر سێڵفی و ڕەسم گرتن ژن ئەهێنن و شوو ئەکەن پیاوی چاک بن ، ژنی چاک بن ، ئه وكاره هه ر مه كه ن باشتره.
هەموو تیۆرە کۆمەڵناسی و تاوانناسیەکان کۆکن لەسەر ئەوەی کە زۆرینەی ئەوانەی دە بنە تاوانبار و مرۆڤی ناپەسەند لە کۆمەڵگادا ئەوانەن کە لە منداڵیەوە لە سۆزی خێزان و دایک و باوک بێ بەشن ، پیاوی چاک بن ، ژنی چاک بن هاوسەرگیری و مناڵ خستنەوە یاری ماڵە باجێنە نیە پۆستی فه ی‌س بووك نیه بیسریته وه ژیان به ر پرسیارییه ، هاوسه ر گیری ته نها پیدانی شیر و گه شه ی بایۆلۆجی ماسولكه نیه هاوسه ر گیری لیبووردنه ، سۆزه ، به زه ییه به رپرسیاریتیه نه ك گالته جاری.
هێمن عه‌بدولقادر