
1- هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی به‌خته‌وه‌ریت بۆ ده‌هێنێت:
ڕه‌نگه پاره و سه‌روه‌ت و سامان خۆشبه‌ختی بهێنن بۆ مرۆڤ به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها كاتییه و دوای ماوه‌یه‌ك هه‌موو شته‌كان بۆ دۆخی ئاسایی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، مرۆڤ ته‌نها یه‌كجار ده‌گاته به‌خته‌وه‌ری ئه‌ویش ده‌بێت له ناخه‌وه هه‌ستی پێ بكات.
2- گه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی هاوبه‌شی ژیان:
دۆزینه‌وه‌ی هاوبه‌شی ژیان به‌خته‌وه‌ری ته‌واوت بۆ ناهێنێت زۆر بوون ئه‌وانه‌ی هاوبه‌شی ژیانی خۆیان دۆزیه‌وه و دواتر ژیانیان ئه‌وه‌نده‌ی دیكه به‌ره‌و وێران بوون چوو، ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێت له‌ناخی خۆتدا بیدۆزه‌ره‌وه و له كه‌سی دیكه‌دا بۆی مه‌گه‌ڕێ.
3-گه‌ڕان به‌دوای نمونه‌یدا:
كه‌س نییه له ژیاندا بگاته پله‌ی نمونه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه ژیان به‌و شێوه سادده‌یه وه‌ربگره كه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یته به‌خته‌وه‌ری و تامی بكه‌یت.
4-دیاریكردنی كات بۆ به‌خته‌وه‌ری:
بۆ هه‌ركه‌سێك به‌خته‌وه‌ری مانایه‌كی تایبه‌ت و جیاوازی هه‌یه ، هه‌مووكات هه‌وڵبده چێژ له ژیانی خۆت وه‌ربگره كات بۆ گه‌یشتن به به‌خته‌وه‌ری دامه‌نێ.
5-به‌ستنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به به‌خته‌وه‌ری:
مه‌رج نیه ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت به‌خته‌وه‌ر بێت به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌خته‌وه‌رن سه‌ركه‌وتوون.