لەنێو توێژینەوە پزیشكییەكاندا دەركەوتووە زۆرجار توانای سێكسی پیاوان و ئافرەتان بەندە بەو خواردنانەی كە دەیانخۆن.
لەلێكۆڵینەوەیەكی پزیشكیدا هەشت جۆرە خۆراك بۆ ئافرەتان دیاریكراوە بە تایبەت سودی زۆری هەیە بۆ زیادكردنی توانا سێكسییەكان هەیە.
1.گوێچكە ماسی : لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان باسیان لەگرنگی خواردنی ئەو جۆرە خۆراكە كردووە بۆ بەرز كردنەوەی ئاستی چاڵاكی سێكسی لای ئافرەتان، چونكە دەبێتە مایەی بەرز كردنەوەی هۆرمۆنە سێكسییەكان (ئیسترۆجین).
2.ڕووەكی هلیۆن : ئەو جۆرە ڕووەكە لە وەرزی بەهاران سەر هەڵدەدات و كاریگەری ئەرێنی زۆری لەسەر بەرز كردنەوەی توانا سێكسییەكانی لای پیاوان و ئافرەتان هەیە، ئەوەش بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی زۆری پۆتاسیۆم و ریشاڵەكانی ڤیتامین و تیامین.
3.باوی : لەكۆنەوە باوی باو بووە بە چاڵاككردنی توانا سێكسییەكان، چونكە ڕێژەیەكی باش لە ڤیتامین و مەگنیسیۆم و ریشاڵەكانی تێدایە، ئەوەش بۆ ئافرەتان سوودی زۆری هەیە.
4.ئاڤۆگادۆ : میوەی ئاڤۆگادۆ بۆ چاڵاكبوونی سێكس ناسراوە، ئەمە جگە لەوەی میوەجاتەكە زۆر بەلەزەت و بەتامەو پڕە لەڤیتامینە بەسوودەكانی وەك پۆتاسیۆم و ترشی فۆلیك، ئەمە جگە لەوەی ئاڤۆگادۆ وەك مادەیەكی جوانكاریش بۆ پێستی ئافرەتان بەكاردێت.
5.هەنگوین : خۆی پێكهاتەی هەنگوین لەگروپی ڤیتامین (بی) یەكانەو كاریگەری ئەرێنی دەكاتە سەر بەرز كردنەوەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین ئەوەش ئەو هۆرمۆنەیە كە سێكسی ئافرەتان بەرز دەكاتەوە، لەلێكۆڵینەوەكاندا باسی ئەوەكراوە كە خواردنی هەنگوین دەبێتە مایەی بەرز كردنەوەی ئاستی ئۆكسیدی نیتریك و مادە كیمیاوییەكان لەناوخوێن بەتایبەتی لەكاتی پەیوەندییە سێكسییەكاندا، ئەمە جگە لەوەی لێكۆڵینەوەكان باس لەوەدەكەن، ئەگەر ئافرەتان پێشی چاڵاكی سێكسیان كوپێك شیر لەگەڵ هەندێك هەنگوین بخۆنەوە، ئەوا هەژموونی سێكیان چاڵاكتر دەبێت.
6.گوڵە ڕەیحان : لەلێكۆڵینەوە پزیشكییەكان دەركەوتووە كە گوڵە رەیحان كاریگەری ئەرێنی لەسەر بەرز كردنەوەی چاڵاكی سێكسی دەبێت، بەیەكێكە لەو خواردنانەش ئەژمار كراوە كە دەبێتە مایەی ڕێكخستنی خوێنبەربوونی مانگانەی ئافرەتان و خواردنیشی پێشی چاڵاكی سێكسی كاریگەری بۆسەر هێوربوونەوەی ئافرەتان هەیە.
7.هەنجیر : لێكۆڵینەوەكان باس لەوەدەكەن كە خواردنی هەنجیر كاریگەری لەسەر چاڵاكییە سێكسییەكانی ئافرەتان هەیە، ئەمە جگە لەوەی خواردنێكی تەندروستەو سەرچاوەی توخمی كالیسیۆم و ریشاڵەكان و مس و پۆتاسیۆم و ڤیتامینەكانە، لەگەڵ چەند مادە دژە ئۆكسێنێك.
8.بیبەری تیژ : بیبەری تیژ كاریگەری ئەرێنی لەسەر بەرز كردنەوەی ئاستی چاڵاكییە سێكسییەكان هەیە، چونكە زیاتر پاڵ بەخوێنەوە دەنێت و سوڕی خوێن باش دەكات.